زانایانى پزیشكى و رووه‌كى و خۆراكى لێكۆلینه‌وه‌كانیان په‌ره‌پێده‌دا ده‌رباره‌ى لیمۆن و سوده‌كانى , به‌كورتى ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌وا لیمۆن له‌سێ به‌شى جیاواز پێكهاتووه ئه‌وانیش په‌لك وترش و تۆ. سووده هه‌ره گرینگه‌كانى گه‌ده‌و دڵ به‌هێز ده‌كات , سوده‌كانى به‌درێژى له‌خواره‌وه باس كراوه . لێره‌ش چۆنیه‌تى خواردنه‌وه‌ى باس ده‌كه‌ین:
هه‌ندێك كه‌مون له‌ناو ئاوێكى شلتێن له‌گه‌ل پارچه‌ى لیمۆن له‌شێوه‌ى بازنه‌یى به‌جێده‌هێلدرێت بۆ ماوه‌ى شه‌وێك به‌یانیه‌كه‌ى ده‌خورێته‌وه به كوڵاوى پێش نان خواردن ئه‌مه‌یان بۆ دژایه‌تیكردنى قه‌ڵه‌وى باشه.
دوو تاكو سێ په‌لكى لیمۆن له‌ناو نیو لیتر ئاودا ده‌كه‌یت هه‌موو كاتێك ده‌توانرێ بخورێته‌وه. وه ده‌بێت چۆنیه‌تى لیمۆن هه‌ڵبژاردن بزانرێت ره‌نگه‌كه‌ى زه‌ردێكى كاڵه و په‌لكه‌كه‌شى ته‌نكه. به‌ڵام هه‌رچى لیمۆنى سه‌وز یان زه‌ردێكى تۆخ پێنه‌گه‌یشتوه رێژه‌ى ترشى زۆره باش نیه بۆ گه‌ده‌و جگه‌ر.
سوده‌كانى لیمۆ :
لیمۆن میوه‌یه‌كى به‌شیفایه, دژایه‌تى قه‌ڵه‌وی ده‌كات وه هه‌روه‌ها په‌لكه‌كه‌و ئاوه‌كه‌شى به‌یه‌ك له‌گرینگترین چاره‌سه‌رى سروشتى سه‌ركه‌وتوو له‌دژى نه‌خۆشیه‌كان ده‌ژمێردرێت له وه‌رزى هاوین و زستاندا. خواردنه‌وه‌شى باشه بۆ پێست كه به‌ناسك و تازه رایده‌گرێت . لێره‌دا گرنگترین سوده‌كانى لیمۆن و تواناى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى به‌چه‌ند دێرێك كه‌مى ده‌كه‌ینه‌وه :
لیمۆن به‌رگه‌كرێكى سروشتیه اه دژى به ژه‌هربوندا.كاریگه‌ریه‌كه‌ى بكوژه بۆ به‌كتریا و میكرۆب , ته‌نانه‌ت له‌كۆنه‌وه به‌كاریان ده‌هێنا بۆ دژایتیكردنى بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى به‌تایبه‌تى كۆلێرا , وه خواردنه‌وه‌ى ئاوى لیمۆن ده‌ژمێردرێت به‌چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كانى په‌سیوبون ئه‌وه‌ش به تێكه‌لاّوكردنى له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاو ده‌توانرێت كه‌وچێك هه‌نگوینیش تێبكرێت.
هه‌روه‌ك ده‌توانرێت وه‌كو غه‌رغه‌ره به‌كاربێت به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ر كردنى هه‌وكردنى ده‌م و پووك و له‌وزه‌تێن
یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ركردنى ئه‌و رێژه خوێیه‌ى زیاده‌ى كه له له‌شدا ماوه‌ته‌وه,وه یارمه‌تیده‌ره بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ى بۆرى میز.ئاسانكاریش بۆ كارى هه‌رس كردن ده‌كات ئه‌ویش به ئاگاداركردنه‌وه‌ى رژێنه هه‌رسیه‌كان.
ئاوى لیمۆن مێشك هێور ده‌كاته‌وه له‌حاله‌تى توره‌بوون و ناخۆشیدا وه خواردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یه‌وه وه دژى تێنو بوونه به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى هاویندا وه هه‌روه‌ها به‌سوده بۆ راگرتنى خوێن به‌ربووندا به‌تایبه‌تى خوێن به‌ربوونى لووت
په‌لكه‌كه‌ى بۆ به‌هێزكردنى جگه‌ر باشه وه‌كرم ده‌رده‌دات له جگه‌ردا زه‌یته‌كه‌ى بۆ دروست كردنى خوارده‌مه‌نى جۆراه‌جۆر بۆن و مێكئاپ وه هه‌روه‌ها شامپۆ به‌كاردێت .