به درێژاى میژوو چه‌نده‌ها كار‌و رووداوى سه‌رسورهێنه‌ر رووى داوه كه پر بووینه له نهێنى بێ كۆتاى، خه‌ڵك خۆشى ویستووه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كردوه، كه له‌وانه‌یه ئه‌م رووداوانه بونه‌ته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ران له چه‌نده‌ها بواره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ن و داهێنانى به‌سود بهێنه‌كایه‌وه كه سوودى بۆ گشت جیهان هه‌بووه.
به‌ڵام جێى داخه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو لێكۆڵینه‌وه به‌رفراوانانه و دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵام بۆ زۆربه‌ى شته ئاڵۆز و نادیاره‌كانى جیهان، هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه باوه‌ر به‌م ئه‌فسانه ئه‌كه‌ن كه زانست به‌ر له چه‌نده‌ها ساڵ روونی كردیته‌وه. لێره‌دا جێى خۆیه‌تى بپرسین... بۆچى باوه‌ر به‌هه‌ندێ شت ده‌كه‌ین كه باوه‌ر پێكراو نین و خۆمان گومانى زۆرمان له‌سه‌رى هه‌یه؟ بۆ چى هه‌ركه‌سێك قسه‌یه‌ك بكات پێى باوه‌رده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ى ئه‌فسانه و نا زانستیش بێت؟ له كۆتایدا بۆ چى خۆمان هه‌وڵناده‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌كى زانستی ئه‌نجام بده‌ین؟ بۆ وه‌ڵام داناوه‌ى ئه‌م پرسیاره زاناى جیهانى "مایكل سیرمر" ده‌لێت: (چه‌ند شتێك هه‌ن كه‌وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن باوه‌ر به‌م بیر‌و باوه‌ره هه‌ڵانه بكه‌ن له‌وانه، بیر‌و باوه‌رى گواستراو له باوانه‌وه، كاریگه‌رى دۆست و براده‌ر و ئاستى زانستى). جێگاى باسه ئه‌و ووتانه‌ى سه‌ره‌وه‌م بیر‌و باوه‌رى ئاینى ناگرێته‌وه به تایبه‌تى ئاینى ئیسلام چونكه له گه‌ڵ پێشكه‌وتنى زانست زۆربه‌ى ئه‌و بیر‌و باوه‌رانه سه‌ڵمێندراون و به ئه‌فسانه نا ژمێردرێن.
بۆیه گه‌ر تا ئێستا بوارت بۆ نه ره‌خساوه بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر هه‌ندێ له بیر‌و باوه‌ر كه خۆت باوه‌رت پێى نییه، ئه‌وه‌تا گۆڤارى "ئۆزۆن"ى زانستى له‌م ژماره‌یدا لێكۆلینه‌وه‌ى له‌سه‌ر چه‌ند بیر‌و باوه‌رێكى هه‌ڵه‌ى زانستى ئه‌نجاداوه له دواى ئه‌وه له ژماره‌ى رابردوو باسى (چه‌ند بیر‌و باوه‌رێكى هه‌ڵه‌ى ته‌ندروست)یمان كرد.
- شانه‌زانى (تشریح) كردنى گیاندارێكى ئاسمانى:
له ساڵى (1995) زاناى به‌ریتانى "ری سانتیلى" رایگه‌یاند گوایه فیلمێكى دۆكومێنتى ده‌ست كه‌وتووه ده‌رباره‌ى (تشریح) كردنى لاشه‌ى گیاندارێكى ئاسمانى كه له موشه‌كێكى ئاسمانى دۆزراوه‌ته‌وه، كه له ساڵى (1947) له ناوچه‌ى "رۆزویل" نشی بوو! له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ى فیلمه له هیچ كۆمپانیایێك یا لێكۆلینه‌وه‌رێك نه‌یتوانى كۆپى ئۆریجینى ئه‌م فیلمه‌ى ده‌ست كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش بوو جێی گومان له لایه‌ن زانایان، چونكه به‌راى زانایان ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه په‌یوه‌ندییان نییه به (تشریح) كردن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كاره‌كه‌شیان ئه‌نجام ده‌دا كاره‌كه‌یان به كارى پزیشك نه‌ده‌چوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه زانایان فیلمه‌كه به ساخته دابنێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكێكى زۆر باوه‌رى به‌م فیلمه كرد. هه‌ربۆ سه‌ڵماندنى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م فیلمه ساخته‌یه زانایان هه‌ڵسان به سازدانى چه‌نده‌ها جۆرى نه‌شته‌رگه‌رى له‌م جۆره، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له زانایان هه‌ڵسان به لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌و پارچه ئاسننانه‌ى كه‌مابوونه‌وه له ناوچه‌ى "رۆزویل" و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا ئه‌و پارچانه شوێنه‌وارى باڵۆنێكى تایبه‌ت بوو به گه‌ش و هه‌وا ناسى كه له‌و ناوچه‌یه‌دا تێكشابوو.
- سێ گۆشه‌ى به‌رموده (مپلپ برمودا):
له دێرین زه‌مانه‌وه له ناوچه‌ى سێ گۆشه‌ى میامى، دورگه‌ى به‌رموده و دورگه‌ى بورتوریكو، ئه‌فسانه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵدا گوایه له‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌دان فرۆكه تێك شكاون و سه‌دان كه‌شتیش نوقومى ئاو بوون و به پێ كتێبى یه‌كێك له زاناكان به‌ناوى "تشارلیز بیرلیتز" ده‌لێت كه‌وا هێزى گه‌وره‌ى نه زاندراو هه‌ن كه ئه‌م كه‌شتى و فرۆكانه تێك ده‌شكێنێت و ملیۆنه‌ها كۆپى له‌م كتێبه‌ى فرۆشراوه. له‌دواى لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه زانایان رایانگه‌یاند كه ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ره‌شه‌باى تیا رووده‌دات و هۆى تێكشكانى ئه‌و فرۆكانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناشره‌زاى ئه‌و ناوچه‌یه و ره‌شه‌باكانى ئه‌وه جگه له گوێ نه‌دان به ئامۆژگارییه‌كانى كه‌شناسانى ئه‌و ناچه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندى نییه به ئه‌فسانه‌یه‌ى "تشارلیز بیرلیتز". هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ لیستى ده‌ریایى ئه‌مریكى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ساڵانه نزیكه‌ى (150.000) كه‌شتى به‌م دورگه‌یه‌دا تێپه‌ر ده‌بن بێ ئه‌وه‌ى تووشى هیچ كاره‌ساتێك بن چونكه به گوێره‌ى رێنماییه‌كانى كه‌شناسانى ئه‌و ناوچه‌یه كارده‌كه‌ن، و زانایان رایه‌نگه‌یان كه ئه‌م ناوچه‌یه هیچ په‌وه‌ندى نییه به هیچ ئه‌فسانه‌یه‌ك و ئه‌و ناوچه‌یه هیچ هێزى نادیار یا جنۆكه‌ى تیا نییه.
- پاترییه‌كه‌ى بابل:
له ساڵى (1936) له ناوچه‌ى بابل پارچه‌یه‌ك له ئاسه‌وارى كۆن دۆزرایه‌وه كه داپۆشرا بوو به چه‌ند مادده‌یه‌كى كیمیاوى و خه‌ڵكى ئه‌و ناچه‌یه وا مه‌زه‌نده‌یان كرد كه ئه‌م پارچه ئاسه‌واره پاتریبێت، بێ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ته‌مه‌نى ئه‌م ئاسه‌واره (2000) ساڵ پێش داهێنانى كاره‌با بێت و بێ ئه‌وه‌ى هێچ تێلێكى كاره‌باى له‌گه‌ڵ ئه‌م پاترییه‌دا بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیاریه‌كیش بده‌ن ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى ئه‌م پاترییه!! له دواى سازدانى لێكۆلینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى ده‌ركه‌وت كه ئه‌م پارچه ئاسه‌واره وه‌ك بتێك به‌كارده‌هێنرا له لایه‌ن خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه!