هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه هه‌ولێرى پایته‌خت به شارى قه‌ڵا و مناره‌وه ناسراوه‌و به‌ناوبانگه، لێره‌دا ئێمه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر مناره‌كه‌ى كه شانبه‌شانى قه‌ڵا كۆنى و گرنگى شارى هه‌ولێرى دێرین ده‌رده‌خه‌ن و شایه‌دى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و شاره یه‌كێكه له كۆنترین شاره‌كانى جیهان . لێره‌دا سه‌ره‌تا به‌كورتى باس له مێژوى مناره‌كه ده‌كه‌ین و پاشان هۆى لاربونه‌وه‌ى مناره‌كه‌و رێگه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ده‌خه‌ینه رو.
مناره‌ى چۆلى تایبه‌تمه‌ندى زۆرى خۆى هه‌یه، له باسى مێژوى مناره‌كه ده‌توانین بڵیین كه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 850 ساڵ ده‌بێت و به مناره‌ى (موزه‌فه‌رى یه) به‌ناوبانگه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌رده‌مى حاكمى هه‌ولێر سوڵتان موزه‌فه‌ره‌ددین كۆكبه‌رى( 1192-1232) دروست كراوه. ناوى دروستكه‌ره‌كه‌ى وه‌ستا (مه‌سعود موراد)ـه كه
ئێستاش ناوى ئه‌و وه‌ستا بلیمه‌ته‌ى له‌سه‌ر ماوه كه به‌ده‌ستى خۆى له كاتى دروستكردنى مناره‌كه دروستى كردووه‌و زۆربه‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه كورد بووه و خه‌ڵــكـى ناوچه‌كه بووه. یه‌كێك له لایه‌نــه هه‌ره گرنگه‌كان كه پله‌ى ئه‌ندازه‌یى ئه‌وكاتــــه‌ى به‌ننایه‌كانى ناوچه‌كه ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه له ناوه‌وه‌ى مناره‌كه دوو په‌یژه‌ى لوله‌یى هه‌یه و به‌ده‌ورى ســـتونێك دا ده‌خولێنه‌وه كه تیر ه‌كه‌ى نزیكه‌ى 70 سم. خاڵێكى تریش كه زۆر گرنگه‌و له‌و مناره‌یه‌دا تێبینى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو په‌یـــژه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه نى یه‌و ئه‌گه‌ر دوو كه‌س له هه‌مان كاتدا به‌سه‌ر بكــــه‌ون یه‌كتر نابینن و له لووتكه‌ى مناره‌كـه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن(هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره). لاشه‌ى مناره‌كه له دو به‌ش پێكدێت، به‌شى خواره‌وه‌ى 8 لاییه‌و نزیكه‌ى سێیه‌كى باڵاى مناره‌كه‌یه، به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى لوله‌ییه، به نه‌خشو نیگارى زۆر جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ رازاوه‌ته‌وه‌و به‌ڵام له لاى خۆرهه‌ڵاتى مناره‌كه زۆرتر داخوران به‌سه‌ر نه‌خشه‌كاندا هاتوه، ئه‌و باره‌ش به‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌لاره كه‌لتورى و مێژوییه‌كانى ئه‌و شاره دێت چونكه باوباران له شارى هه‌ولێر زیاتر له خۆرهه‌ڵاته‌وه روه‌و خۆرئاوایه..
به درێژایى 850 ساڵه‌ى ته‌مه‌نى، مناره‌كه لاربوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌سه‌ردا هاتووه كه له لووتكه‌كه‌یدا ده‌گاته 81سم. به‌شێكى سه‌ره‌وه‌ى ناره‌كه‌ش داخوراوه‌و ێستا 36 م ى لێ ماوه كه وا پێشبینى ده‌كرێت سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 42م بووبێت،گومبه‌تێكى له‌سه‌ر بووه، هۆى داخورانه‌كه‌شى كه زۆربه‌ى له‌و 50 ساڵه‌ى دوایی دا داخوراوه چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێو خه‌ڵكى ناوچه‌كه، هه‌ندێك ده‌گێڕنه‌وه كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه رووخاوه‌و چه‌ند مه‌ترێكى لێ به‌ربۆته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێكى تر ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا بروسك لێیداوه‌و روخاندوویه‌تى ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاكه مناره بووه له ناوچه‌كه و له چۆله‌وانى بووه هه‌ر بۆیه‌ش به مناره‌ى چۆلى ناسراوه. له به‌شێكى ئه‌و نووسینه‌دا باس له چۆنیه‌تى و هۆى لاربوونه‌وه‌ى مناره‌كه‌و داخورانى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى مناره‌كه ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها باسى راگرتنى لاربوونه‌وه‌و زیاتر خزمه‌تیشى ده‌خه‌مه روو، به‌سیفه‌تى ئه‌وه‌ى كه ماوه‌یه‌ك له كردارى هه‌ڵكۆڵین و دیراسه‌ت كردن له‌و میناره‌یه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه بووم كه له مناره‌ى چۆلى كاریان ده‌كرد.
له سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ، كۆمپانیایه‌كى چیكى به‌ناوى (گێما ئارت گرووپ) سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانی كرد بۆ كاركردن له‌و بواره‌ى كه كۆمپانیاى ناوبراو كارى تێدا ده‌كات ، ئه‌ویش بایه‌خدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌وارو كه‌لتورى میلله‌تان له سه‌رانسه‌رى دونیادا. دواى ئه‌وه‌ى ناوبانگى قه‌ڵاو مناره‌ى هه‌ولێریان بیستبوو ، هه‌روه‌ك خۆیان ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ن ، بێ دوودڵى ئه‌م شاره‌یان هه‌ڵبژاردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كارى تێدا بكه‌ن و تیایدا خزمه‌تى كه‌لتوورو رابردووى گه‌لى كورد بكه‌ن.
دیراسه‌تكردنى هۆى لاربونه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربون و پلاندانان بۆ راگرتنى ! هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا باسم كرد ، مناره‌ى چۆلى به درێژایى 850 ساڵى ته‌مه‌نیدا لاربوونه‌وه‌ى به‌سه‌ردا هاتووه به‌ره‌و باشورى رۆژئاوا و له لووتكه‌كه‌یدا ئه‌و لارى یه ده‌گاته 81 سم. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گروپى ناوبراو له مناره‌ى چۆلی ده‌ستى به كار كرد و تا ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكى گرنگى هاویشتووه. یه‌كه‌م هه‌نگاوى پراكتیكى له مناره‌دا هه‌ڵكه‌ندنى سێ چاڵى لووله‌یى بوو له چوارده‌ورى مناره‌دا بۆ قووڵایى 10 م كه مناره‌كه چه‌قى ئه‌و سێ خاڵه بوو و به جیاوازى گۆشه‌ى 120 پله چاڵه‌كان له‌یه‌كتر جیاكرابوونه‌وه‌ز تیره‌ى هه‌ر چاڵێكى لووله‌یى 10 سم بوو و تاقیگه‌ى بیناسازى له هه‌ولێر به هه‌ڵكه‌ندنه‌كه هه‌ڵساو ئامێرى وا به‌كارهات كه له‌رزین (vibration)ى كه‌م بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین زیان به‌ر مناره‌كه بكه‌وێت و رێگه‌ى ته‌نیشت مناره‌كه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گیرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى یه نێگه‌تیڤه‌كان كه به‌هۆى لۆرى و ئۆتۆمبیله‌وه كه كارى ده‌كرده سه‌ر خاكى چێره‌وه‌ى مناره‌كه.
له هه‌ر چاڵێكدا له قووڵایه 1.5,6,10 م نموونه (sample) وه‌رگیرا بۆ ئه‌وه‌ى دیراسه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خاك و ژێره‌وه‌ى مناره‌كه بكرێت . سامپڵه‌كان كران به دوو به‌ش و به‌شێكیان له تاقیگه‌ى بیناسازى له هه‌ولێر دیراسه‌تیان له‌سه‌ر كرا‌و به‌شێكیش ره‌وانه‌ى پراگى پایته‌ختى كۆمارى چیك كران بۆ زانینى تایبه‌تمه‌ندى یه‌كانى خاكى ژێر زه‌وى مناره‌و هۆیه‌كانى لاربوونى و هه‌روه‌ها ته‌خمین كردنى ئه‌وه‌ى كه به نزیكه‌یى ئه‌و مناره مێژوویى یه چه‌ند ساڵ خۆى ده‌گرێت و له‌سه‌ر پێ ده‌وه‌ستێت.
به‌ر له ناردنى سامپڵه‌كان و راسته‌وخۆ دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵكه‌ندنى هه‌رسێ چاڵه لوولیى یه‌كه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر له قوڵایه 1.5 م بڕه ئاوێكى زۆر به‌دیكراو به شێوه‌ى (لیتاو) ده‌ركه‌وت و قوڕى ئاسایى نه‌بوو و راده‌ى شێ تیایدا 100% بوو و ئه‌مه كارێكى راسته‌وخۆى نێگه‌تیڤى له‌سه‌ر هاوسه‌نگ مانه‌وه‌ى مناره‌كه ده‌بێت ...
به‌ڕێز (یان ئوربان) به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى (گێما ئارت گروپ ) و پرۆفیسۆر له زانكۆى (بۆهیمى) گوتى: ئه‌و ئاوه زۆره ئى ده‌وروبه‌ر و پاشماوه‌و سیستمى ئاوى گه‌ڕه‌كى ته‌ك مناره نى یه، به‌ڵكو ئه‌و بڕه ئاوه‌ى كه له‌گه‌ڵ قوڕه‌كه به‌دیكرا هه ئه‌و به‌شه‌ى چاركى مناره‌یه كه ده‌كه‌وێته چوارده‌ورى مناره و زیاد له راده‌ى پێویست نه‌مامه‌كان ئاوده‌درێن. بۆیه به هاسانى ئاو رۆده‌چێته خاكى چێره‌وه‌ى مناره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌واره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاركى مناره ئاگادار كرایه‌وه‌و چه‌ند خاڵێكمان وه‌ك ئامۆژگارى خستى به‌رده‌مى به‌ڕێزیان كه ئه‌مانه‌ن:
1. بیركاریان بژمێر(حساب) بكرێت كه ئایا نه‌مامه‌كانى ئه‌م ناوچه‌ى پاركه‌كه كه‌مترین بڕه ئاو چه‌ندى پێویسته و ته‌نها ئه‌و كه‌مترین بڕ به‌كاربێت. ئه‌م بڕه ئاوه باغه‌كه له ووشكبون ده‌پارێزێت و ناچێته ژێر زه‌وى.
2. سیسته‌مى(سپرینكله‌ر) به‌كاربهێنرێت ، ئه‌میش بۆ دیاركردنى كاتى ئاودانى نه‌مامه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه ئاوه‌ى پێویسته بۆ ئاودانیان.له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كه له‌رۆژێكدا ته‌نها یه‌ك جار ئاو بدرێ به بڕه‌ئاوێكى یه‌كجار زیاد له پێویست.
3. جۆرى گوڵه‌كان و هه‌روه‌ها داره‌كان بگۆڕدرێن بۆ نه‌مامى وا كه بڕه ئاوێكى كه‌مترى پێویست بێت.
4. نه‌مامه‌كان له مه‌ركانى گه‌وره دابنرێن ، كه رێگر بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاو پێیدا دزه نه‌كاته نێو خاك.
له‌كاتى جێبه‌جێ نه‌كردنى هیچ كامێك له‌مانه‌ى سه‌ره‌وه، ده‌بێت جێگاى ئه‌و به‌شه‌ى پارك له ده‌ورى مناره‌كه هه‌ڵكشرێت و 30 م (به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه) له مناره‌كه دوور بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام له‌و بارشدا هه‌ر ده‌بێت ئاوى كه‌متر به‌كار بێت. بۆ كۆتایى پێهێنانى راپۆرته‌كه‌یان ، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامى ئه‌م ئاودانه مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر به‌رده‌وامى و ته‌مه‌نى مناره‌ى چۆلى.