رۆژێك كوڕه‌كه‌م كه ته‌مه‌نى (26) ساڵه، بڕیارى دا كوپێك قاوه بۆخۆى بكات... كوپه‌كه‌ى پڕ له ئاو كرد و له‌ناو ئۆڤنى مایكرۆوه‌یڤى دانا تا گه‌رم بێت و بكوڵێت.
من ته‌ئكید نیم له‌وه‌ى كه ئاوه‌كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند له‌ناو ئۆڤنه‌كه‌دا مایه‌وه به‌ڵام ئه‌و ده‌یویست كه ئاوه‌كه بكوڵێت. دواى ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه‌م ئاوه‌كى له‌ناو ئۆڤنه‌كه ده‌رهێنا.
كوڕه‌كه‌م سه‌یرى ئاوه‌كه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كه ئایا ئاوه‌كه ده‌كوڵێت! به‌ڵام نه‌ده‌كوڵا هه‌رچه‌نده ماوه‌ى زیاد له پێویستیش له‌ناو ئۆڤنه‌كه مابوه‌وه. له‌وكاته‌دا روداوێكى سه‌یر رویدا، له‌ناكاو ئاوه‌كه به ده‌موچاوىكوره‌كه‌مدا ته‌قیه‌وه. ئاوه گه‌رمه‌كه به‌ر زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌موچاوى كه‌وت و دوچارى سوتانى نمره یه‌ك و دو هات.
كاتاێك كه له نه‌خۆشخانه بوین دكتۆره‌كه گوتى: ئه‌و باره به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیاندا دێت له‌وانه‌ى كه مایكرۆوه‌یڤ به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌شى گوت كه ئاو نابێت به‌ته‌نها له‌ناو مایكرۆوه‌یڤدا گه‌رم بكرێت و بكوڵێنرێت. ئه‌گه‌ر ناچار بویت كه به‌و رێگه‌یه ئاو گه‌رم بكه‌یته‌وه‌ئه‌وا شتێكى وا دابنێ ناو ئاوه‌كه تاكو وزه‌كه هه‌ڵمژێت وه‌كو كه‌وچكێكى چایه كه له دار دروستكرابێت یا كیسێك له چایه‌ى خێرا(سه‌فه‌رى).
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كۆمپانیاى (General Electric) دا هاتبو كه كۆمپانیایه‌كى دروستكردنى ئۆڤنى مایكرۆوه‌یڤه، وا هاتبو كه ئاو گه‌رم ده‌كرێت له‌ناو مایكرۆوه‌یڤدا ده‌گاته پله‌ى كوڵان و ره‌تیش ده‌بێت، به‌ڵام بڵقى لێوه ده‌رناچێت.
له وولاتى قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌كى مۆبایل به (2.75) ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشرێت ...!!!
پێش ماوه‌یه‌ك له مه‌زادخانه‌یه‌كى كراوه‌ى شارى ده‌وحه‌ى وولاتى قه‌ته‌رى خه‌لیجى ژماره‌یه‌كى مۆبایل به (10)ملیۆن ریالى قه‌ته‌رى كه ده‌كاته (2.754) دۆلارى ئه‌مریكى فرۆشرا. ده‌زگاكانى هه‌واڵى ئه‌و ووڵاته رایانگه‌یاند كه ژماره‌كه پێك هاتبوو له ژماره شه‌ش و حه‌وت جار دووباره ببووه.هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندرا سه‌ره‌تاى ركابه‌ری بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ژماره‌یه له نێوان هه‌شت ده‌وله‌مه‌ندى ئه‌و وتاته ده‌ستى پێكرد و دواتر له نێوان دوو كه‌سدا ماوه، و مه‌زاده‌كه هه‌رجارێك (100)هه‌زار ریال زیادى ده‌كرد. شایه‌نى باسه ئه‌م ژماره‌یه گرانترین ژماره‌ى موبایه‌له كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌فرۆشرێت و له‌م دواییانه‌دا ئه‌و جۆره ركابه‌رییانه ده‌ستى پێكردووه له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ووڵاته خه‌لیجىیه‌كان بۆ بوون به خاوه‌نى ژماره‌ى سه‌رنچ راكێشى له‌م جۆره .