ئه‌گه‌ر له زه‌ویه‌وه به‌ره‌و ئاسمان بڕۆین ، دیاره یه‌كه‌م په‌یكه‌رێك كه پێى بگه‌ین مانگه. له‌مانگه‌وه ده‌توانین یا به‌ره‌و خۆر بڕۆین یا له خۆر دوربكه‌وینه‌وه. ئه‌گه‌ر له خۆر دوربكه‌وینه‌وه له‌پێشدا ده‌گه‌ین به مه‌ریخ و دواى ئه‌وه ده‌گه‌ین به به‌رگیس،...، هه‌تا بلوتۆ. به‌ڵام گه‌ردون زۆر له‌وانه‌ش شتى زیاترى تێدایه . له بلوتۆ كه به‌ولاتره‌وه بڕۆین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ده‌ها ملیارد ئه‌ستێره‌ى تر هه‌ن كه ئه‌وانیش له‌وانه‌یه وه‌كو خۆر كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌ى خۆیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ه‌فه‌ره‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت ده‌بینین كه هه‌ر 106 -1011 ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه كۆبونه‌ته‌وه. ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێرانه، وه‌كو له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینین، ناونراون "كاكێشان"، ئه‌و كاكێشانه‌یه‌ش كه خۆر و زه‌وى تێدا ده‌گه‌ڕێن، ناونراوه "كاكێشانى رێگه‌ى شیرى". ئه‌ستێره‌ناسان ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌دان كه گه‌ردوون ده‌وروبه‌رى 1012 كاكێشانى تێدایه. به بۆنه‌ى به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌یكه‌رانه، كاكێشانه‌كانیش به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌سراونه‌ته‌وه. واته هه‌ر به‌و شێوه ده‌توانین له زه‌وى دوور بكه‌وینه‌وه هه‌تا هه‌موو گه‌ردوون بپێوین.
ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت كه گه‌ردوون بپێوین به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌ى كه تا ئێستا فێربووین ئینجا ئاسته‌مه.
زه‌وى له كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌ى خۆردا ده‌گه‌ڕێت. خۆریش وه‌كو 1011 ئه‌ستێره‌ى تر له كاكێشانى رێگه‌ى شیریدا به‌ده‌ورى ناوكى كاكێشانه‌كه‌دا ده‌خولێته‌وه. كاكێشانى رێگه‌ى شیریش وه‌كو 1012 كاكێشانى تر له گه‌ردوندا خه‌ریكى جوڵانه‌وه‌و گۆڕانكاریه. واته گه‌ردون 10 23 ئه‌ستێره‌ى وه‌كو خۆرى تێدایه.