ئه‌ستێره‌ناسان چه‌ند شێوازێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ پێوانى ته‌مه‌نى په‌یكه‌ره ئاسمانیه‌كان و هه‌مو گه‌ردون. ئه‌و شێوه بۆچونانه‌ى كه بۆ پێوانى ته‌مه‌نى گه‌ردون به‌كار دێن ، زۆر زانیارى تریشمان ده‌رباره‌ى په‌یكه‌ره‌كان پێ ده‌ده‌ن. بۆ ئه په‌یكه‌رانه‌ى كه لێمانه‌وه نزیكن وه‌كه مانگ یا هه‌ریه‌كێك له كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌كانى ده‌ورى خۆر چه‌ند شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به‌كار هاتوه و ده‌زانین كه ته‌مه‌نیان ده‌روبه‌رى 5 ملیۆن ساڵه. به‌ڵام بۆ ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ى كه دورترن شێوه‌ى شێوه‌ى دابین كردن و زانینى ته‌مه‌نیان له‌سه‌رشیكردنه‌وه‌ى تیشك دانراوه.
بۆ ئه‌وه‌ى بزانین "كاكێشان"ێك چه‌ند لێمانه‌وه دوره ، ده‌توانین وردبینه‌وه له‌وه كه ئه‌ندازه‌و پله‌ى كاكێشانه‌كه چه‌نده. چۆن له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌گه‌ر دو چرا به‌ده‌ستمانه‌وه بگرین و له‌یه‌كتریان دوربخه‌ینه‌وه، چراكان كه‌متیشكتر ده‌بنه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ش راسته. ئه‌گه‌ر كاكێشانێك له‌ئێمه دورتر بێت هه‌م ئه‌ندازه‌كه‌ى بچوكتر دیار ده‌بێت و هه‌م كه‌م تیشكتر ده‌نوێنێت. ئه‌ستێره‌ناسان ئه‌شتوانن له‌رێگه‌ى دوربونه‌وه كاكێشانێك له‌روى شیكردنه‌وه‌ى تیشكه‌كانه‌وه به‌ده‌ست بێنن. كه تیشكى كاكێشانێك (یا هه‌ر په‌یكه‌رێكى تر) شیبكرێته‌وه (واته شه‌به‌نگێكى لێ دروست بكرێت) زانیاریمان پێ ده‌دات ده‌رباره‌ى ئه‌و ماددانه‌ى كه له په‌یكه‌ره‌كه یا كاكێشانه‌كه‌دا هه‌ن. له‌سه‌روى ئه‌مه‌وه شه‌به‌نگ بۆمان ده‌رده‌خات كه ئایا ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى لێى وردبوینه‌ته‌وه لێمان دورده‌كه‌وێته‌وه یا نزیك ده‌بێته‌وه. به‌مه ده‌وترێت تایبه‌تمه‌ندى دۆپله‌ر.
شێوه‌ى به‌كارهێنانه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه‌یه، كاتێك كه تیشكى كاكێشانێك شى ئه‌كرێته‌وه، له‌روى دابینكردنى جێگه‌ى خه‌ته‌كانى ناو شه‌به‌نگه‌كه و به‌راورد كردنى ئه‌و شه‌به‌نگانه له‌گه‌ڵ شوێنى سروشتى خۆیان له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌زانرێت ئه‌و خه‌ته به‌لاى سور یا شین كێشراوه ، سه‌ره‌نجام ئایا په‌یكه‌ره‌كه به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕوات! ( وه‌كو له‌و وێمه‌ى خواره‌وه ده‌ینرێت) به‌و شه‌به‌نگه جێگه‌گۆڕاوانه ده‌گوترێت شه‌به‌نگى سوركێش، یا شه‌به‌نگى شینكێش.
كاتێك كه ده‌ڕوانینه شه‌به‌نگى زۆربه‌ى كاكێشانه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رچه‌نده كاكێشان له‌ئێمه دورتر بێت به خێراییه‌كى زیتر له ئێمه دور ده‌كه‌وێته‌وه (وه‌كو له وێنه‌ى داهاتودا دیاره). واته دوركه‌وتنه‌وه‌ى كاكێشانه‌كان هه‌روا له‌خۆوه نیه و ده‌بێت هۆیه‌كى تایبه‌ت له‌ئێمه‌یان دور بخاته‌وه ئه‌و ده‌سكه‌وته له ساڵى 1926 له لایه‌ن ئه‌ستێره‌ناس ئێدوین هه‌بڵ(Edwin Hubble) به‌كار هات بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنێ كه گه‌ردون به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى لاى راستى وێنه‌ى پێشوتر بكه‌ین ده‌توانین تێبینى ئه‌وه بكه‌ین كه ژماره‌یه‌كى زۆر كاكێشان له گه‌ردون هه‌یه. دورى و خێرایى كاكێشانه‌كان په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه. به‌و په‌یوه‌ندیه ده‌گوترێت (ره‌وانه‌یى گه‌ردون) واته گه‌ردون به‌رده‌وام له فراوانبووندایه.
هه‌روه‌ك زانراوه زانایان واى بۆ ده‌چن كه گه‌ردون له ته‌قینه‌وه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌وه دروست بوه(له ژماره‌ى داهاتوى ئۆزۆن دا باسى ده‌كه‌ین)
ده‌توانین په‌یوه‌ندى هه‌بڵ به‌كاربهێنین له روى خێرایى دوركه‌وتنه‌وه‌ى كاكێشانه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گه‌وره‌یه (Big Bang) بڕوانین. واته چۆن گه‌ردون فراوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه بێت كه ده‌یبینین. ده‌بێت رۆژێك له رۆژان زۆر بچوك بوبێت. واته كه توانیمان خێرایى دوركه‌وتنه‌وه‌ى یه‌كه‌م كاكێشانه‌كان بپێوین ده‌توانین بزانین كه گه‌ردون چه‌ند به خێرایى فراوان ده‌بێت و كه‌ى ده‌ستى پێ كردوه !. ئه‌وڕۆ ئه‌ستێه‌ناسان به پێوانه‌كرۆدنى خێرایى زۆر له كاكێشانه‌كان توانیویانه به‌وه بگه‌ن كه گه‌ردون 15 ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست بوه . دیاره ده‌توانین بڵێین كه ئێمه له "گه‌ردونێكى كۆن" دا ده‌ژین.