زۆر له به‌كار هێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر زۆربه‌ى كات زاراوه‌كانى پرۆگرامه زیانبه‌خشه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن, بونمونه به ڤایرۆس ئه‌وترێت (ترۆژان) یاخود به‌كرم ئه‌ڵێن ڤایرۆس, كه‌ئه‌مه‌ش راست نیه چونكه هه‌ریه‌كه له‌و زاراوانه بۆ جۆرێكى جیاواز له پرۆگرامه زیان به خشه‌كان دانراوه كه هه‌ریه‌كیان جیاوازىیه‌كى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر له رووى دیزاین و كاركردنه‌وه.
چونكه هه‌ریه‌ك له‌م پرۆگرامه زیان به‌خشانه رێچكه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه له تێكدانى كۆمپیوته‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوانه‌یان لێنراوه، من له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشكێك بخه‌مه سه‌ر هه‌رسێ جۆره‌كه:
1- ڤایرۆس:
ڤایرۆس خۆى هاوپێچ ده‌كات له‌گه‌ڵ پرۆگرامێك یاخود فایلێك، و له‌كۆمپیوته‌رێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكى تر وه‌ك بڵاو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئاده‌میزاد، و هه‌ر كۆمپیوته‌رێك ڤایرۆسى لێیبدات، له پاش خۆى پاشماوه‌یه‌ك جێ ده‌هێلێت، ترسناكى ڤایرۆسه‌كان له ڤایرۆسێكه‌وه بۆ ڤایرۆسێكى تر جیاوازه، هه‌ندێكیان ده‌بێته هۆى روودانى گرفتى بچوك، و هه‌ندێكیان ده‌بێته هۆى له كاركه‌وتنى (هاردوێر)ێك یان تێكدانى پرۆگرامێك یان هه‌ندێك جار تێكدانى فایه‌له گرنگه‌كان.
زۆربه‌ى كات ڤایرۆس له شێوه‌ى فایلێكى جێبه‌جێكار (ملف تنفیژى .exe)دایه كاتێك كه دیته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت راسته‌وخۆ كارناكات به‌ڵكو ده‌بێت تۆ بیخه‌یته كار، بۆ زانیاریشتان ڤایرۆس له خۆوه ناگوازرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت له رێگه‌ى به‌كار هێنه‌ره‌كانه‌وه بێت كاتێك به ئیشى ده‌خات یاخود له رێگه‌ى نامه ئه‌له‌كترۆنىیه‌كانه‌وه.
2- كرم (warm):
نزیكه له ڤایرۆس له رووى دیزاینه‌وه به لقێك داده‌نرێت له لقه‌كانى ڤایرۆس، جیاوازى نێوان كرم و ڤایرۆس ئه‌وه‌یه كه‌وا كرم به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانى به‌كارهێنه‌ره‌كان له كۆمپیوته‌رێكه‌وه بۆ كۆمپیوته‌رێكى تر ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌و به‌شه ترسناكه‌ى كه له كرم هه‌یه ئه‌وه‌یه كه تواناى كۆپى كردنى خۆى هه‌یه به چه‌ندین شێواز و چه‌ندین ناوى جیاواز ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر به خێراى له كۆمپیوته‌ره توشبووه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ چه‌ندین كۆمپیوته‌رى تر، ده‌بینیت زۆر جار ته‌علیقێكمان بۆ ده‌رده‌چێت ده‌نوسێت گرفتێكت هه‌یه له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به هۆى كه‌مى (RAM) ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى زۆرى كۆپیه‌كانى كرمه‌كه‌وه رووده‌دات.
3- ترۆژان (ئه‌سپی ته‌رواده):
ترۆژان جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه له گه‌ڵ ڤایرۆس و كرمه‌كان، چونكه مه‌به‌ست له دروست كردنى ترۆژان زیاتر بۆ ئیزعاج كردن و سوخرییه‌یه نه‌ك بۆ زه‌ره‌ردان وه‌ك ڤایرۆس، كاتێك كه سه‌ردانى سایتێكى گومان لێكراو ده‌كه‌یت سه‌یر ده‌كه‌یت داواى ئه‌وه‌ت لێده‌كات كه پرۆگرامێكى دیارى كرا داون لۆد بكه‌یت بۆ خوێندنه‌وه‌ى سایته‌كه، كه له‌م كاته‌دا به كارهێنه‌ره‌كه چه‌واشه ده‌بێت وا تێده‌گات كه ئه‌م پرۆگرامه پێویسته بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م سایته له راستیشدا ئه‌م پرۆگرامه ترۆژانه. زۆر جار ترۆژانه‌كان ده‌بنه هۆى سرینه‌وه‌ى هه‌ندێك له ئایكۆنه‌كانى سه‌ر دیسكتۆپ، یان سرینه‌وه‌ى فایله‌كانى سیسته‌م، یان سرینه‌وه‌ى زانیاریه گرنگه‌كان، هه‌ندێك كات ده‌بێته هۆى گۆرینى لاپه‌ره‌ى سه‌ره‌كى ئینته‌رنێت (ئیكسپلۆره‌ر) وه هه‌ندێك كاتیش فایلێكى (باك دۆر) له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى رێگه دان به به‌كارهێنه‌ره‌كانى تر كه‌وا به‌ته‌واوى كۆنترۆلى سیسته‌مه‌كه‌ت بكه‌ن به ئاره‌زووى خۆیان فایه‌ل وه‌ربگرن به‌بێ ئاگه‌داربوونى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى و زیاتر زانیارى له‌سه‌ر ترۆژان ئه‌وه‌یه كه تواناى زیاد بوونى نیه وه‌ك كرمه‌كان، وه هه‌روه‌ها بڵاویش نابێته‌وه وه‌كو ڤایرۆس، ته‌نها له رێگه‌ى ده‌ست تێوه‌ردانى به‌كارهێنه‌ره‌وه‌كه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه ترسناكى ترۆژان له‌وه‌دایه كه چووه ناو كۆمپیوتره‌كه‌ت به ته‌واوى كۆنترۆلى سیسته‌مه‌كه‌ت ده‌كات.