له مێژه‌وه كه له قۆناغى ناوه‌ندى بوم كه‌مێك ئاشناى كۆلیژ بوم چونكه كه باسیان لیوه ده‌كرد وه‌كو شتێكى نایاب ده‌هاته پێش چاوم تا ئه‌وه‌بو پۆلى شه‌شه‌مم ته‌واوكرد و له كۆلیژى ئه‌ندازیارى وه‌رگیرام ئیتر وا هه‌ستم كرد كه هه‌مو ئاره‌زوه‌كانم هاته دى و ماندوبونم به فیرۆ نه‌چو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئاشكرا نه‌بو له‌لام ئه‌وه‌بو كه كه‌سه‌كانى ناو ئه‌م شوینه چۆنن و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن یان په‌یوه‌ندى نێوان كوڕان و كچان چۆنه…؟ !
به‌داخه‌وه ئه‌و وێنانه‌ى كه به چاوى خۆم بینیم هیچ دلخۆشكه‌ر نه‌بون و رۆژ له‌دواى رۆژ هه‌ستم به ناخۆشى ئه‌كرد و ئه‌م جاره به ئاشناى ئه‌وه‌بوم كه كه‌ى رزگارم بیت له‌م شوینه….
یه‌كه‌م شت كه زۆر دیار بو و گوێبیستى ده‌بوم ئه‌وه بو كه له یانه‌ى قوتابیاندا هه‌ر كه به‌ژور ده‌كه‌وم وێنه‌یه‌كى سه‌یر ده‌بینم كه ئه‌ویش كوڕان له لایه‌ك دانیشتون و كچان له‌لایه‌كه‌ى تر، كه‌سى واى تیایه به‌سه‌عاتیك و دوان له سوچێكى یانه‌وه داده‌نیشێ و وه‌كو سینه‌ما هه‌مو خه‌ڵكه‌كه‌ى له‌به‌رچاوه و باسى ئه‌م و ئه‌و ده‌كا و ئه‌ڵى :
ئه‌و كچه كه‌پڵاندى، دوینێ ئه‌و كوره ره‌فزى وه‌رگرت، ئه‌و كچه ته‌واو نى یه، ئه‌و كوڕه سوكه له‌گه‌ل كچان زۆر هه‌لده‌ستى و داده‌نیشى، ئه‌و كچه ته‌واو نى یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى براده‌رى كورى له كچ زیاتره ، یان ئه‌گه‌ر كور‌و كچیك ماوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه بوه‌ستن ده‌ڵین كه‌پڵاندى، ئیتر و ئیتر….
زور كچ ئه‌ناسم ئاره‌زوى ئه‌وه‌یه هاورییه‌تى كور بكا و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ده‌یان كور هه‌یه په‌یوه‌ندى خوشه‌ویستى له‌گه‌ل كچێك ببه‌ستێ به‌ڵام ناتوانێ نه‌وه‌كا ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر رازى نه‌بێ وه ناوى كوره‌كه‌بڵاو بێته‌وه كه كوره‌كه ره‌فزى وه‌رگرتوه له ناو زانكۆ ئیتر له سه‌ر ده‌می ئه‌م و ئه‌و ئبێته نقول به قسه‌ى درۆ ده‌ره‌سه ئابڕ‌وى كوره‌كه‌ى پێ ئه‌به‌ن زۆریش هه‌ن كاریگه‌رى ئه‌و قسانه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ساڵێكى خوێندن بكه‌نه قوربانى .
تاكه‌ى ئه‌م عه‌قڵه كۆنانه‌به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانماندا زاڵ بن؟ .... كه‌ى ئه‌ورۆژه بێ واز له‌م قسانه بێنین؟ تاكه‌ى ئێمه وابین؟ ببین به هۆیه‌ك بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان كور و كچ هه‌رچه‌نێكه به‌م چه‌ند وشانه‌ش كه ده‌یانوروژێنم هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نابێت كه ده‌توانین به تێكده‌ریان دابنێین، دڵیان پڕه له رق و كینه من ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه را ئه‌سپێرم كه ئه‌م ساڵ و ساڵانی تر دێن بۆ زانكۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وى ئه‌وانى پێش خۆیان نه‌ڕۆن و واز له‌م خوه ناشرین و به‌ده بێنن و رێچكه‌و ریتمى ژیانى قوتابى با بگۆڕدرى له نێو كۆلیژ .....
من هه‌ر ئه‌توانم ئه‌وه بڵێم به كچ وكوڕانى نێو حه‌ره‌مى زانكۆ... ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه له‌ژیاندا گوناهه به‌م شتانه به‌فیرۆى بده‌ین دوایى لێى په‌شیمان ببینه‌وه،له داهاتوشدا بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێ كه چه‌ند هه‌ڵه بوین له بیركردنه‌وه‌كانمان.