ئێمەکێین

مێژووی گۆڤارى ئۆزۆن 

 
سەرەتای بیرۆکەی گۆڤاری ئۆزۆنی زانستی لە ساڵی 2005 لە لایەن بەرێز (مستەفا ئەحمەد ئەرگوشی)یەوە سەری هەڵدا کە سەرەتا بیرۆکەکە تەنها سایتێکی زانستی بوو، و دوای پێشکەش کردنی پرۆژەکە بۆ چەند دۆستێکی و ئەنجامدانی چەندەها کۆبونەوە لە شاری هەولێر و سلیێمانی، لە کۆتای ساڵی 2005 بڕیاردرا بە پێهنانی ستافێکی تایبەت بە ئۆزۆن و هەروەها ئۆزۆن لە پرۆژەی وێپ سایت گۆرا بۆ پرۆژەی گۆڤارێکی 16 لاپەرەیی، و لە 2-1-2006 توانرا بە هاوکاری چەندەها زانست دۆست لە هەرسێ زانکۆی (سەلاحەددین، هەولێری پزیشکی و سلێمانی) لە گشت کۆلێژ و پەیمانگاکان ستاف هەڵپژێردرێت بۆ بەرێوەبردن و دابەشکردنی گۆڤاری ئۆزۆن بە خۆبەخشی. و سەرەتا یەکێتی قوتابیانی کوردستان ئەرکی چاپی گۆڤاری خستە ئەستۆ، کە ئەوکاتە بەرێز (پەرەڤان حەمدی) سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بوو و بەردی بناغەی گۆڤار لەسەر دەستی بەرێزیان دانرا، کە هەر لە کاتەدا تازە سەنتەری خامە دامەزرابوو و ئەو سەنتەرە بوو بە یەکەم خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ئۆزۆن کە ئەو کاتە بەرێز (رێناس جانۆ) بەرێوەری سەنتەری خامە بوو و رۆڵێکی زۆری هەبوو لە پێشخستن و بەهێز بوونی گۆڤاری ئۆزۆن.
وەکو دەستەی دامەزرێنەر و سەرپەرشتیارانی گۆڤاری ئۆزۆن کە بەوپەری جددیەت و خۆبەخشی و بی وەستان خزمەتی گۆڤاری ئۆزۆنیان کرد، ئەم بەرێزانەی خوارەوە دەست بەکاربوون:
1. مستەفا ئەحمەد ئەرگوشی (سەرنوسەر).
2. رەنج کەنعان موفتی (چێگری سەرنوسەر).
3. رێبین فازل دێرەیی (بەرپرسی پەیوەندییەکان).
4. رێبەر هشیار شێروانی (بەرپرسی بەشی هەنەری).
5. رێبوار فازل دێرەیی (بەرپرسی بەشی پزیشکی).
و ئەم بەرێزانە بۆ ماوەی نزیکەی 8 ساڵ بەبێ بەرامبەر و بەخۆبەخشی خزمەتێکی زۆری گۆڤاری ئۆزۆنیان کرد و تەنانەت زۆربەی کات ماڵەکانیان و ئۆفیسی کەس وکاریان شوێنی کۆبونەی ستافی ئۆزۆن بووە کە بە دەیان یادگاری خۆشیان لەو ماوەیە بە یەکەوە تۆمارکردووە.
تەنها بەهۆی داراییەوە گۆڤاری ئۆزۆن پچرانی بەخۆوە بینیوە، بەڵام جاری وا هەبووە ستافی گۆڤار و نوسەرانی پارەیان لە نێوخۆیان کوکردۆتەوە بۆ بەردەوامی گۆڤاری ئۆزۆن.
ئێستا بە هاوکاری هەموو لایەک ئۆزۆن بەردەوامە و لەلایەن ئەم بەرێزانەی خوارەوە بەرێوەدەبرێت:
1. مستەفا ئەحمەد میرزا ئه‌رگوشی (سەنوسەر و خاوەن ئیمتیاز).
2. رێبین فازل دێرەیی (چێگری سەرنوسەر).
3. رێبەر هشیار شێروانی (بەرپرسی بەشی هونەری و وانستی).
کە زۆربەی تێچووەکەی هەر لەناو ستاف و نوسەران و بەهاوکاری (کارگەی یاپی کیم) کو دەکرێتەوە، بە تیراژی 3 هەزار دانە لە ووڵاتی تورکیا چاپ دەکرێت و 90% بە خۆرایی دابەش دەکرێت لەسەر زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و هەروەها عەیادە، و دەرمانخانە و کۆمپانیاکان.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved