به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه بۆ سه‌ر رووی مه‌ریخ ئه‌نجامدراوه به به‌كارهێنانی روبۆتی مارك ئێكسپرێس ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو هه‌بووه له سه‌ر رووی مه‌ریخ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له پێكهاتنی پێش نزیكه‌ی 4 ملیار ساڵ .
پرۆفیسۆر فرانسوا بولیه له زانكۆی باری سور له به‌شێكی زۆر كۆنی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ تێبینی بۆنی چه‌ند چینێكی فیلۆسلیكاتی كرد كه چینێكی كانزایی لینجه و له ئه‌نجامی به‌ئاو داپۆشرانی به‌ردی بازلتی گركانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ پێك دێت .
كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارودۆخێكی هاوشێوه‌ی بارودۆخی هه‌ساره‌ی زه‌وی له سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌بووه پێش نزیكه‌ی 3.5 ملیار ساڵ .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئێستا زاناكان سه‌رقالی گه‌رانن به‌دوای هه‌ر شوێنه‌ورێكی ژیانی ئه‌ندامی كه له ناو پێكهاتووه‌كانی سه‌ر رووی مه‌ریخدا به‌دی بكرێت .