له پێشكه‌وتنێكىكه‌م وێنه‌داو له شارى هه‌ولێر ،یه‌كێك له دكتۆره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌م شاره نه‌شته‌رگه‌رى سندوقى ده‌نگى ئه‌نجام دا‌و به‌سه‌ركه‌وتووی به كۆتا هات ، به باشمان زانى له‌م بابه‌ته بكۆڵینه‌وه‌و سه‌ردانى به‌ڕێز د.ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا ى ئه‌نجامده‌رى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رى یه بكه‌ین.
شێرپه‌نچه‌ى سه‌ندوقى ده‌نگ كه‌یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ى تا پێش چه‌ند رۆژێك خه‌ڵكى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى روویان ده‌كرده ووڵاتانى ده‌ره‌وه و هه‌زاران دۆلاریان بۆ خه‌رج ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نه‌خۆشىیه له عیراق ده‌بووه هۆى له‌ده‌ست دانى تواناى قسه‌كردن له‌لاى نه‌خۆش ئه‌وه جگه له دروست كردنى كونێك له ملى.
به‌ڵام له پێشكه‌وتنێكى كه‌م وێنه‌و تازه‌دا ئێستا له شارى هه‌ولێر به‌رێز (د.ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا) كه یه‌كێكه له پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانى شارى هه‌ولێر و پسپۆر له (E.N.T) و خاوه‌نى دوو بۆرد(دكتۆرا)یه له هه‌ردوو زانكۆى به‌غدا و دیمه‌شق. توانى بۆ یه‌كه‌م جار له كوردستان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رى یه بۆ كوردێكى ته‌مه‌ن 33 ساڵه به سه‌ركه‌تووى ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ى نه‌خۆش ده‌نگى له‌ده‌ست بدات و بێ ئه‌وه‌ى ملى به كونى بمێنێته‌وه.
د.ئه‌رسه‌لان كه له دایك بووى 1963یه و باوكى 3 جگه‌رگۆشه له دواى پیرۆزباى هیواى سه‌ركه‌تنى بۆ ئۆزۆن و ستافه‌كه‌ى خواست و له‌دواى ئه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه‌مان سه‌ردانى به‌ڕێزیانى كرد له جێگاى كاركردنى خۆى دا بۆ وه‌رگرتنى زانیارى ده‌رباره‌ى ئه‌م به‌ڕێز (د.ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا) نه‌شته‌رگه‌رى یه‌ى كه بۆ یه‌كه‌م جاره له عێراق به گشتى و له كوردستان به تایبه‌تى ئه‌نجام بدرێت، له لێدوانێكى تایبه‌ت به ئۆزۆن گووتى: (خۆشه‌ویستى كوردستان یه‌كێك بووه له‌و پاڵنه‌رانه كه بیر له ئه‌نجام دانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رى یه بكه‌م به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌توو). هه‌روه‌ها له درێژه‌ى ووته‌كانیدا دواى پرسیارێكى تر‌ى ئۆزۆن ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا بارى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه‌ى ئێستا چۆنه به‌رێزیان گووتى: (بارى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه‌ش زۆر باشه و چه‌نده‌ها چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ كراوه و ئیستا ده‌توانێت قسه بكات و به ده‌م و لووتى هه‌ناسه وه‌ربگرێت).
ئیمه‌ش وه‌ك ئۆزۆن پیرۆزباى وده‌ست خۆشى له به‌ڕێز (د.ئه‌رسه‌لان) ده‌كه‌ین و داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ین كه كارى پیرۆزى له‌م جۆره به‌رز بنرخێندرێت تا ئه‌و جۆره كارانه ببنه پاڵنه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین گه‌له‌كه‌مان له رووى زانستى یه‌وه زیاتر پێشبخه‌ین.