له دواى ئه‌وه‌ى له ژماره (1)ى ئۆزۆن باسى نه‌شته‌رگه‌رىیه‌كى ده‌م و چاو مان كرد ئیستا و له دواه‌ى (9) هه‌فته ئه‌نجامى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رىیه ده‌ركه‌وت و خاتوو (ئیزابیل دینوار) ته‌مه‌ن (38) ساڵه كه خه‌ڵكى فه‌ره‌نسایه و له به‌رده‌م زیاتر له (30) كه‌ناڵى ئاسمانى به‌دیار كه‌وت، زۆر به‌خۆشحالىیه‌وه سوپاسى تیمى پزیشكانى كرد كه هه‌ڵستان به سازدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رى یه و سوپاسى ئه‌و خێزانه‌ى كرد كه یارمه‌تى دارایى دان بۆ ئه‌نجام دانى نه‌شته‌رگه‌رى یه‌كه‌ى كه بۆ یه‌كه‌م جار له جیهان ئه‌نجام ده‌درێ.
له‌نه‌شته‌رگه‌رى یه‌كه‌دا ماسولكه‌ى نوێ یان بۆ ده‌م و چاوى نه‌خۆشه‌كه زیاد كردبوو و له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خاتوو(دینوار)پێویستى به (5)نه‌شته‌رگه‌رى تر هه‌یه بۆ ئاكتیف كردنى ئه‌و ماسولكانه و هه‌ر بۆیه نه‌یده‌توانى به شێوه‌یه‌كى ئاساى قسان بكات.
له باسى نه‌شته‌رگه‌رىیه‌كه‌دا (د.دیفاشیلى) سه‌رۆكى تیمى نه‌شته‌رگه‌رى یه‌كه باسى له سه‌ختى ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رىیه كرد به تایبه‌تى له كاتى چاندنى پێست و ماسولكه‌كان و رایگه‌یاند كه ه‌شته‌رگه‌رىیه‌كه ئیزابیل دینوار زیاتر له جوار كاتژمێرى خه‌یاند و نه خۆشه‌كه له‌دواى 24 كاتژمێر به هۆش خۆى هاته‌وه. نه‌خۆش له دواى ئه‌وه‌ى به هۆش خۆى هاته‌وه یه‌كه‌م ووشه‌ى سوپاس كردنى پزیشكه‌كان بووه. خاتوو (دینوار) هه‌ندێك له لووتى و لێو و هه‌ندێك له گۆشتى ملى له ده‌ست دابوو له دواى ئه‌وه‌ى سه‌گه‌كه هێرشى كردبووه سه‌رى له كاتى نووستندا. له دواى ئه‌وه فه‌رمانى كوشتنى ئه‌و سه‌گه ده‌ر چوو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و سه‌گه‌كه‌ش كوژرا.