به‌رپرسانى ته‌ندروستى ئه‌مریكى رایانگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ى به توندى گیرۆده‌ى نه‌خۆشى دڵن و پزیشكان واچاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه ده‌توانن ته‌نها بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ بژین ،وناتوانن نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى دڵى سروشتیان بۆ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى دڵى ده‌ستكردیان بۆ ئه‌نجام بدرێت .
له‌وانه‌یه دڵى ده‌ستكرد كه قه‌باره‌كه‌ى به قه‌د لیمۆیه‌كى هیندى بێت، وبوار بۆ نه‌خۆشه‌كان بڕه‌خسێنێت كه چه‌ند مانگێكى زیاتر درێژه به ژیانیان بده‌ن، كه بڕى تێچونه‌كه‌ى ده‌گاته (250)هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی .
له چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه‌ك كه چه‌ند پزیشكێك بۆ چاندنى دڵى ده‌ستكرد ئه‌نجامیاندا 14كه‌س پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى ناوه‌ندى نزیكه‌ى 5 مانگ ژیانیان به‌سه‌ر برد و یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێ هێشت وبۆ ماڵی خۆی گه‌ڕایه‌وه، نه‌خوشێكى دیكه (17) و یه‌كێكى دیكه (10) مانگ ژیا .
دڵى ده‌ستكرد كه (ئبیو تور) ناونراوه یه‌كه‌مین دڵى ده‌ستكردى هه‌میشه‌یی كه به ته‌واوى ده‌چێندریت و ره‌زامه‌ندى ئیداره‌ى خواردن و ده‌رمانى ئه‌مریكایى به ده‌ست هێناوه. به‌رپرسانى ئیداره‌كه رایانگه‌یاند كه ره‌زامه‌ندى ئیداره‌كه له پڕۆژه‌كه هه‌نگاوێكى سه‌ره‌كى بوه له‌پێشكه‌وتنى پڕۆژه‌كه كه ماوه‌ى 40 ساڵه كاری بۆ ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه ده‌زگاكه زیاتر پێش بكه‌وێت بۆ زیادكردنى رێژه‌ى ناوه‌ندى ته‌مه‌نى نه‌خۆشه‌كان .
لێژنه‌ى راوێژكارى ئیداره‌ى خوارده‌مه‌نى ده‌رمانى ئه‌مریكى ساڵى 2005 چاندنى دڵى ده‌ستكردیان ره‌ت كرده‌وه هه‌تا بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك توانایى ژیانیان هه‌بو، چونكه زۆربه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌كه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بو كه ئه‌و نه‌خۆشانه ژیانێكى ئاسوده‌و درێژخایه‌ن به‌سه‌ر ببه‌ن كه شایه‌نى ئه‌و تێچون و مه‌ترسیانه بێت.
چونكه نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درا ده‌مردن به هۆى وه‌ستانى له‌ناكاوی دڵ (جه‌ڵته‌ی دڵ) . (مایكل مینوج) سه‌رۆكى جێبه‌جێ كردن له كۆمپانیاى ئیبۆمید كه دڵه‌كه ى داهێناوه رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه كارده‌كات بۆ پێشخستنى دڵى ده‌ستكرد له‌داهاتودا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیوا خوازه له ماوه‌ى سالى 2008 ده‌زگا نوێیه‌كه ئاماده ببێت كه قه‌باره‌كه‌ى له 30% كه‌متر بكرێته‌وه . هه‌روه‌ها به‌رپرسان هیوایان خواست كه ته‌مه‌نى نه‌خۆشه‌كان به‌ڕێژه‌ى ناوه‌ندى بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ درێژ بكرێته‌وه . دكتۆر (دانیێل ولتز ) به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى توێژینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى دڵى ده‌ستكرد له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خوارده‌مه‌نى و ده‌رمانى ئه‌مه‌ریكى رایگه‌یاند كه كاره‌كه هێمایه‌كى به‌رچاوی پێشكه‌وتنه‌و هیوادارین به‌تێپه‌ر بونى كات بتوانرێت ته‌كنه‌لۆژیایى باشتر بۆ هه‌مو توشبوان ده‌سته‌به‌ر بكرێت .