له راستیدا زۆر له لێكۆله‌ره‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو له سیسته‌می نوستن و شه‌پۆلی زینده‌چالاكی یه‌كانی له‌ش له وه‌رزی زستان روده‌دات، له دوای ئه‌وه‌ش له‌ش ده‌بێ خۆی له ژینگه‌یه‌ك رابهێنێت كه ئه‌ویش به‌هاره كه به‌وه ناسراوه وه‌رزێكی فێنكه‌و ژینگه‌یه‌كی تری پڕ له دیمه‌نی جوان و سه‌رنج راكێش و به‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی كه به‌هاری پێوه ده‌ناسرێت. وه كاتێك پله‌ی گه‌رمی ده‌ست ده‌كات به به‌رزبونه‌وه ئه‌وه به‌شه‌كانی ده‌ماغ كه به‌رپرسن له رێكخستنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی ته‌دریجی له‌ش له‌و كه‌ش و هه‌وایه نوێیه راده‌هێنێ. له زستان كرداری زینده چالاكی یه‌كانی له‌ش بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه نیمچه به‌رده‌وامه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار پێویستی به‌م به‌رده‌وامیه نیه. لێره به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته هۆی زیادبونی تیره‌ی مولوله‌كانی خوێن ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێت، بۆیه هه‌ست به له‌ش گرانی ده‌كه‌یت، فاكته‌رێكی تر كه ئه‌ویش روناكیه به هه‌مو كارگه‌ریه‌كانیه‌وه له‌سه‌ر ده‌ماغ، به تایبه‌تی كاتژمێری بایۆلۆجی. له كاتی كه‌می روناكی به درێژایی مانگه‌كانی زستان و راهاتنی له‌ش له‌گه‌ڵی ئه‌وه كارێكی گرانه كه له‌ش به ئاسانی و به خێرایی سیسته‌می ناوخۆیی بگۆرێ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و زیادبونی له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌مه‌ش وا له له‌ش ده‌كات كه گران و بێ تاقه‌ت بێت. رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی ئه‌م بێ تاقه‌تیه ده‌بن له وه‌رزی به‌هار دیار نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان زیاتر ده‌ناڵێنن به ده‌ست ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له به‌هار روده‌ده‌ن، وه به‌هه‌مان شێوه به ساڵاچوان زیاتر له گه‌نج و منداڵ. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی نزمی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه زیاتر توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن. بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وا پێویسته له چه‌ند لایه‌كه‌وه كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره له‌ش بگه‌رێته‌وه باری ئاسایی خۆی. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه كه له به‌هاردا بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بین و پێویسته وه‌رزش بكه‌یت چونكه ئه‌م كارانه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ماده‌ی سیراتۆنین كه دژی هۆرمۆنی میلاتۆنین كارده‌كات كه له وه‌رزی زستاندا، ئه‌م هۆرمۆنه (میلاتۆنین) له له‌شدا زۆره. وه پێویسته به رێژه‌یه‌كی باش شله‌مه‌نیه‌كان بخۆینه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شله‌یه‌ی كه له له‌ش كه‌می كردوه له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ده‌وروبه‌ری، به تایبه‌تی له‌كاتی وه‌رزش كردن هه‌ندێك له لێكۆله‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن كه خواردنی میوه و سه‌وزه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و له‌ش قورسیه.