به‌ر له‌نزیكه‌ى 13,7 ملیار ساڵ رووداوێكى یه‌كجار گرنگ روویدا..رووداوى (ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه)ئه‌وه‌ى كه زانایان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناونانى (The big bang) ،بۆچى روویدا؟ تاكو ئێستا نازانین بۆچى،به‌ڵام ده‌زانین چۆن روویدا.
گشت پێكهاته‌كانى گه‌ردوون واته خودى گه‌ردوون له مادده‌و ووزه له‌یه‌ك خاڵى یه‌كجار بچووك خه‌ست بووبوه‌وه ئینجا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و خاڵه روویدا و له‌گه‌ڵیدا گشت ئه‌و مادده و وزه‌یه‌ى له‌ده‌وروبه‌رماندا هه‌یه بڵاوبۆوه له‌ئه‌نجامیشدا هه‌ساره‌و كه‌شكه شانه‌كان و ئه‌ستێره‌كان پێكهاتن.. هه‌موو شتێك به‌و ساته وه‌خته‌دا له‌دایكبوو.ئه‌وه‌ى پێویسته ئێمه تێى بگه‌ین ئه‌وه‌یه كه ماناى (ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه)جیایه له‌ماناى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى ئێمه له‌میانه‌ى زانیاریه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانمان و ئه‌زموونه زه‌مینیه‌كانمان فێرى بووین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه)له خاڵێكى وا روویداوه كه بتوانین شوێنى ده‌ستنیشان بكه‌ین،ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه له بۆشایى رووینه‌داوه،چونكه به‌وپه‌رى ساده‌ییه‌وه ئه‌و كاته بۆشایى نه‌بووه ته‌نانه‌ت بۆشایش له‌ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دروست بووه له‌قۆناغى دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌دا،هه‌موو ئه‌و بۆشایى و مادده وزه‌یه‌ى له‌ئه‌نجامدا دروست بوون ده‌ستیان به‌لێك كشان كرد‌و له‌و كاته‌وه له‌لێك كشان نه‌وه‌ستان. ده‌توانین بۆ گه‌یاندن و ئاسانكى بیرۆكه‌ى لێك كشانى گه‌ردوون،چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر ده‌بده‌به‌یه‌ك بكه‌ین (هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه كه‌شكه‌شانێك یان كۆمه‌ڵه كه‌شه‌كه شانێك ده‌نوێنێ،له‌كاتى فوكردنى ئه‌و ده‌بده‌به‌یه ده‌بینین ئه‌و خاڵانه له‌یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه،به‌ڵام پێویسته تێبینى ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌و نموونه‌یه ته‌نها بۆ گه‌یاندنى بیرۆكه‌یه‌كه.چونكه چه‌مكى بینینى فراوان بوون یان لێك كشانى گه‌ردوون له‌رووى ده‌ره‌وه (وه‌ك ده‌بده‌كه)چه‌مكێكى هه‌ڵه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شتێك كه بتوانین بیرى لێ بكه‌ینه‌وه و به خه‌یاڵماندا بێت به‌شێكه له گه‌ردوون. پله‌كانى گه‌رما له‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه یه‌كجار به‌رز بوون..به‌ڵام به تێپه‌ربوونى كات ده‌ستى به ساردبوونه‌وه‌و نزمبوون كرد، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ فراوانبوونى گه‌ردوون گشت مادده‌و وزه‌كه ده‌ستیان به‌لێك كشان كرد‌و به‌ره‌و ساردبوونه‌وه چوون. دواى تێپه‌ڕبوونى سێ خوله‌ك له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه(ناوك) ى گه‌رده‌كان ده‌ستى به پێكهاتن كرد.به‌ر له‌وه پرۆتۆن و نیوترۆن و له‌یه‌كتر جیاوازبوون و گشت هه‌وڵه‌كانى یه‌كگرتنیان به‌هۆى به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌نه‌كانى دیكه هه‌ره‌سى ده‌هێنا دواى تێپه‌ربوونى 500000 ساڵ به‌سه‌ر big bang،ئه‌لیكترۆن و ناوكى (ئه‌تۆم)ده‌ستیان به‌یه‌كگرتن كرد و به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار (ئه‌تۆم) ژره پێكهات تا ده‌هات قه‌باره‌ى گه‌ردوون چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ى خۆى زیادى ده‌كرد و پله‌ى گه‌رماش به‌هه‌مان ئه‌ندازه نزم ده‌بۆوه.
كاتێك كه ته‌مه‌نى گه‌ردوون گه‌یشته 1 ملیار ساڵ ئه‌تۆمه‌كانى هایدرۆجین و هیلیۆم به هۆى كێشكردنى یه‌كترى له‌ئه‌نجامدا هه‌وره گه‌وره گازیه زه‌به‌لاحه‌كان پێكهاتن،giant gas clouds و دواتر بوونه كه‌شكه‌شانه‌كان.به‌ڵام هه‌وره گازیه بچووكه‌كان چوونه ناویه‌ك و ئه‌ستێره‌كانى سه‌ره‌تایان پێكهێنا..به‌به‌رده‌وامبوونى ئه‌و پرۆسه‌یه گه‌ردوون گه‌یشته ئه‌و دۆخه‌ى كه ئێستا ده‌بینین كۆمه‌له كه‌شكه‌شان ..... كه‌شكه‌شان.......كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره....ئه‌ستێره له‌خۆ ده‌گرێت چۆن ئه‌وه‌مان زانى؟
دۆزینه‌وه‌ى چه‌ند كه‌شكه‌شانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن(ئێدوین هه‌بڵ 1889-1953)نه‌بووه هۆكارێك بۆ ناوبانگ ده‌ركردن و نه‌مربوونى ناوى، به‌ڵكو ئه‌و شته‌ى بووه هۆكارێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌وه‌بوو كه ناوبراوى له‌میانه‌ى چاودێرى كردنى ئه‌و روناكیه‌ى كه له‌كه‌شكه‌شانه‌كانه‌وه ده‌گاته زه‌وى بۆى ده‌ركه‌وت كه ره‌نگى روناكیه به‌ره‌به‌ره بۆ ره‌نگى سوور ده‌گۆڕێت...ئه‌مه واتاى چى یه؟
واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه كه درێژى شه‌پۆڵى تایبه‌ت به‌و رووناكیه‌ى به‌ره‌و زه‌وى دێت جیا له درێژى شه‌پۆڵى تایبه‌ت به‌و ئه‌تۆمانه‌ى ئه‌و كه‌شكه‌شانه پێك دێن.
بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، پێویسته واتاى كاریگه‌رى دۆبڵه‌ر(Doppler effect) بزانین كه ده‌لێت: له‌ره‌له‌رى (ده‌نگ و رووناكى) تایبه‌ت به‌ته‌نێك ده‌گۆڕێت به‌پێى شوێنى ئه‌و كه‌سه‌ی چاودێرى ده‌كات.
ئه‌مه‌ش واتاكه‌ى ئه‌وه‌یه كه كاتێك سه‌رچاوه‌ى روناكى له‌و كه‌سه‌ى چاودێرى ده‌كات دوور ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌و كاته روناكیه‌كه به‌ره‌و ره‌نگى سوور ده‌گۆرێت Red shifted.
كه‌واته : كاتێك كه‌شكه‌شانێك رووناكى سورمان بۆ ده‌نێرێت،له‌گه‌ڵ رووناكیه‌كه زانیارى ئه‌وه‌شمان پێده‌دات كه ئه‌و خه‌ریكه لێمان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.هه‌روه‌ها تا چ راده‌یه‌ك Red shifted واته گۆڕان به‌ره‌و ره‌نگى سوور زۆرتربێت ئه‌وا خێرایى كه‌شكه‌شانه‌كه زۆرتره.
هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كى بێ گومان ده‌یسه‌ڵمێنن كه گه‌ردوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له فراوانبووندایه و به‌شه‌كانى خه‌ریكى له یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه‌ن.
به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه بۆ دروستى ئه‌م نموونه‌یه تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تى له‌دایكبوونى گه‌ردوون، بریتى یه له تیشكدانه‌وه باگراوندیه‌كانى مایكرۆوه‌یڤ Background microwave radiation كه له ساڵى 1964 دۆزرایه‌وه... كاتێك Big bang روویدا پێكهاته‌ى گه‌ردوون له پله‌یه‌كى گه‌رمى زۆر به‌رزدا بوون (زانایان واى بۆ ده‌چن كه كاتێك ته‌مه‌نى گه‌ردوون له 10 -32 چركه تێپه‌رى نه‌كرد واته به‌شێك له‌هه‌زار ملیار ملیار ملیار به‌شى چركه‌یه‌ك ... ئه‌و كاته پله‌ى گه‌رمى پێكهاته‌كانى گه‌ردوون 10 27 پله‌ى سه‌دى بووه واته ژماره (10) كه 27 سفرى له‌به‌رده‌م بێت،یان 10 ملیار ملیار ملیار پله‌ى سه‌دى ئینجا پله‌ى گه‌رمى ده‌ستى به دابه‌زین كرد و به‌هه‌مان پێوانه‌ش گه‌ردوون ده‌ستى به‌فراوانبوون كرد.
به‌ئه‌نجامدانى چه‌ند كردارێكى ژمێریارى ورد بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ته‌مه‌نى گه‌ردوون تێپه‌ریوه و ئه‌و رووبه‌ره له‌م ماوه‌یه‌دا له‌میانه‌ى لێك كشانى بریویه‌تى زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌بێت ئێستا پله‌ى گه‌رمى گه‌ردوون 3 پله‌ى سه‌دى له‌ژوور سفر بێت... هه‌ندێك له‌و پله‌ى گه‌رمیه‌دا شه‌پۆلێكى مایكرۆ وه‌یڤى تایبه‌ت په‌خش ده‌كات...ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شه‌پۆله‌یه كه له گشت لایه‌نه‌كانى گه‌ردوون به‌ره‌و زه‌وى دێت.
گه‌ردوون به‌ره‌و كوێ ده‌روات؟
ژماره‌یه‌كى زۆرى شارستانیه‌ته‌كان باوه‌ریان به‌وه هه‌یه كه ته‌مه‌نى مرۆڤ له‌م جیهانه دیاریكراوه و رۆژێك له رۆژان كۆتایى دێت.... هه‌ندێكى دیكه له شارستانیه‌كان باوه‌ڕیان به گوێزرانه‌وه‌ى گیان هه‌یه،واته كاتێك یه‌كێك ده‌مرێت هه‌مان گیانى ئه‌و كه‌سه له لاشه‌یه‌كى دیكه له ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت.... هه‌روه‌ها راى زانایانیش له‌وانه‌یه چۆن یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ راى شارستانیه‌كان چونكه هه‌ندێك زانایان باوه‌ریان وایه كه گه‌ردوون تاكو راده‌یه‌كى بێ كۆتایى له فراوانبوون به‌رده‌وام ده‌بێت.هه‌ندێكى تریش پێیان وایه كه فراوانبوونى گه‌ردوون خالێكى كۆتایى دیاریكراوى هه‌یه كه له‌وێوه ده‌ست به بچووك بوونه‌وه ده‌كات و ده‌گاته‌وه ئه‌و خاڵه بچووكه‌ى كه له سه‌ره‌تادا ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه The big bang تیایدا روویدا، واته به‌ره‌و به‌یه‌كداچوونه‌وه‌ى زه‌به‌لاح ده‌چێت.
زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕى مادده له گه‌ردوون له بڕێكى دیاریكراو كه‌متر بێت ئه‌وا هێزى كێشكردن له‌نێوان كه‌شكه‌شانه‌كان به‌شى راگرتنى فراوانبوونى گه‌ردوون ناكات و تا هه‌تایه به‌رده‌وام ده‌بێت.... به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕى ماده له‌وه زیاتر بێت كه ده‌توانرێ بینرێ .. یان تاریك Dark matter بوونى هه‌بێت (مادده‌ى تاریك تاكو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى فیزیاناسه‌كان بوونى هه‌یه‌و له 90- 96% ى گه‌ردوون پێك ده‌هێنێت...
ئه‌وا ئه‌و كاته گه‌ردوون به‌ره‌و به‌یه‌كداچوونه‌وه ده‌ڕوات...ئه‌و به‌یه‌كداچوونه‌ش ئه‌گه‌ر روویدا به‌پێى بۆ چوونى هه‌ندێك له زانایان ده‌بێته ئه‌ڵقه‌یه‌ك له زنجیره‌یه‌كى بێ كۆتایى و سه‌ره‌تا كه به‌رده‌وام Big bang و Big Crunch ى تیادا رووده‌دا.
گه‌ردوون له‌كوێوه هات؟
ئه‌و بۆچوونه‌ى ده‌ڵێت كه به پێى تیۆرى Big bang گه‌ردوون له هیچه‌وه هاتووه، بۆچوونێكى هه‌ڵه‌یه چونكه ماده ته‌نها شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانى وزه هه‌ریه‌ك له‌و شێوانه‌ش ده‌توانن به چه‌ندین جۆر و دۆخ بگۆرین به‌م پێیه ئه‌و گه‌ردوونى ئێستا ده‌بینین دۆخى ئێستاش (واته ئه‌و دۆخه‌ى له‌دواى Big bang) بۆى دروست بووه به‌ڵام به‌ر له‌وه دۆخێكى دیكه‌ى هه‌بووه كه جیاواز بووه له‌و دۆخه‌ى ئێستا...