ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و فیلمه سینه‌ماییانه‌ى كه له كۆتایى سه‌ده‌ى رابردوو و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ئێستادا بڵاو كراونه‌ته‌وه باس له چوونى مرۆڤ ده‌كه‌ن بۆ دونیایه‌كى تر و جیهانێكى سه‌یر كه زۆر جار به‌ئاسانى ناتوانى تێیبگه‌یت له‌به‌ر ئاڵۆزى بیرۆكه‌ى فیلمه‌كه. هه‌روه‌ها باسى هاتن و په‌یدابوونى هه‌ندێ بوونه‌وه‌رى سه‌یر ده‌كه‌ن كه له‌مرۆڤ ناچن.
بێگومان هه‌موو ئه‌و فیلمانه سه‌رچاوه‌یان له چیرۆكێكه‌وه گرتووه كه مرۆڤێك نووسیویه‌تى! ئه‌گه‌ر وابێت و مێشكى مرۆڤێك ئه‌و خه‌یاڵه‌ى پێدا ره‌ت بێت كه بوونه‌وه‌رى تر و له‌جیهانێكى تر‌ى نه‌ناسراوه‌وه بێنه سه‌ر زه‌وى واته تا رادده‌یه‌ك ئه‌و رووداوانه راستن و هه‌ن، ئه‌گه‌ر چى مێشك به‌ئاسانى قه‌بوڵیان ناكات. بیرۆكه‌ى زۆر له‌و فیلمانه مێشك له دونیاى خه‌یاڵه‌وه وه‌ریان ده‌گرێت. خه‌یاڵیش به‌شێكه له راستى زانستى... خه‌یاڵ شتێك نیه نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوونى هه‌یه واته راسته. كه‌واته دوور نیه له دونیایه‌كى تر (نه‌ك هه‌ساره‌یه‌كى تر) ژیان هه‌بێت به‌ڵام به پله‌یه‌كى به‌رزتر له ئێمه.
پله‌یه‌كى به‌رزتر؟ بۆ؟ چۆن؟
لێره‌دا زیاتر له ده‌رگا زانستیه‌كه‌یه‌وه به‌ژوور ده‌كه‌وم ئه‌گه‌رچى له رووى ئاینیه‌وه سه‌لماندنى زیاتر هه‌یه به‌تایبه‌تى له قورئانى پیرۆز...زۆر جار به‌تایبه‌تى له سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان زاراوه‌یه‌كمان گوێ لێده‌بێت و تێى ناگه‌ین..( عالم متعدد الابعاد)! واته دونیایه‌ك یا جیهانێك كه چه‌ندین دوورى هه‌بێت (زیاتر له سێ دوورى)، ئێمه له دونیایه‌كدا ده‌ژین كه سێ دوورى هه‌یه (درێژى ، پانى ، به‌رزى).
باشه... تا ئێستا بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه ! ئایا ده‌بێت دونیایه‌كى تر نه‌بێت كه زیاتر له سێ دوورى هه‌بێت؟ چوار دوورى یا پێنج بۆ نموونه.
زانا مامۆستاى مه‌زنى بوارى فیزیا (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین ) به‌درێژایى ژیانى زۆر بێرى له دوورى چواره‌م ده‌كرده‌وه، له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نیدا هه‌وڵى سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى ده‌دا كه (كات) دوورى چواره‌م بێت له جیهانى ئێمه‌دا، به‌ڵام له زۆر له هه‌وڵه‌كانیدا ده‌گه‌یشته رێگه‌یه‌كى داخراو!
له كتێبى (after Einstein ) واته دواى ئه‌نیشتاین كه هه‌ردوو پسپۆرى فیزیایى "میشۆ كاكۆ" و " جێنیفه‌ر ترینه‌ر" نووسیویانه. زۆر به شێوه‌یه‌كى ساكار و به ئاسانى روونیان كردۆته‌وه كه دونیاى دوو دوورى و سێ دوورى و زیاتر چى یه؟ باسیان له چۆنیه‌تى گواستنه‌وه كردووه له جیهانى دوو دوورى بۆ سێ دوورى و هه‌روه‌ها له سێشه‌وه به‌ره‌و زیاتر..
به به‌كارهێنانى ئه‌و كتێبه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تر هه‌وڵ ده‌ده‌م كه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه روون بكه‌مه‌وه‌و نیشانى بده‌م كه جیهانێكى زیاتر له سێ دوورى چى یه!
ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرى كتێبێكى ئه‌ستور بكه‌ین، بێگومان ئه‌و كتێبه سێ دوورى هه‌یه (درێژى،پانى له‌گه‌ڵ به‌رزى) ئه‌مه دونیایه‌كه سێ دوورى هه‌یه كه ئێمه تێیدا ده‌ژین.
سێبه‌رى ئه‌و كتێبه دوو دوورى هه‌یه، هه‌رچه‌ند هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ین كه سێبه‌رى ئه‌و كتێبه ئه‌ستورى(به‌رزى) هه‌بێت ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك. ئه‌و دونیایه دوو دوورى هه‌یه كه ته‌نها درێژى و پانى یه!
بۆ ئه‌وه‌ى له جیهانێك بگه‌ین كه زیاتر له سێ دوورى هه‌یه له‌گه‌ڵمان به...
له ساڵى 1884 چیڕۆك نووسێك به‌ناوى "ئێدوین ئابۆت" چیرۆكێكى بڵاو كرده‌وه له‌ژێر ناوى جیهانى رووته‌خه‌ت "flat land" ئه‌و چیڕۆكه باسى ئه‌و بوونه‌وه‌رانه ده‌كات كه له دونیاى ژێره‌وه‌تر (جیهانى دووه‌م) دا ده‌ژین بۆ نموونه له‌سه‌ر رووى مێزیك دان! له چیڕۆكه‌كه‌دا هاتووه:
" به‌ڕێز كاك چوارگۆشه باسى جیهانى خۆى بۆمان ده‌كات كه شێوه ئه‌ندازه‌ییه رووته‌خته‌كانى تێدا نیشته‌جێن، له جیهانى كاك چوارگۆشه‌دا ئافره‌ت هێڵێكى راسته، سێگۆشه بۆ چینى كرێكار و سه‌ربازه‌كانه، خۆشى له چینى پیاوماقووڵه‌كانه واته شێوه‌ى چوارگۆشه بۆ ئه‌و چه‌شنه‌یه كه پله‌یه‌كى رێك و پێك و دیاریان هه‌یه، پاشان پێنج گۆشه‌و شه‌ش گۆشه دێن كه بۆ پیاوه گه‌وره‌كانى ئه‌و جیهانه‌یه‌و ئیتر هه‌رچه‌نده ژماره‌ى گۆشه‌كان زیاتر بێت ئه‌وا پله‌ى به‌رزتر ده‌بێت، تا ده‌گاته بازنه كه به‌رزترین پله‌یه.
به‌ڕێز كاك چوارگۆشه رۆژ له‌دواى رۆژ ئاسایى كاته‌كانى خۆى به هێمنى به‌سه‌ر ده‌بات، تا رۆژێكیان بوونه‌وه‌رێكى سه‌یر له جیهانى ده‌ره‌وه ده‌كه‌وێته پێشى و دونیاى دووریه‌كه‌ى تر‌ى نیشان ده‌دات، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه كاك گۆ (sphere) داواى له كاك چوارگۆشه كرد‌و بردى بۆ جیهانى سێ یه‌م. له‌و جیهانه‌دا خشته‌ك و شێوه‌ى هه‌ڕه‌مى و ...هتد هه‌یه! چوارگۆشه له‌توانایدا نه‌بوو كه خشته‌كه‌كه ببینیت ته‌نها به‌شێوه‌ى چوارگۆشه له‌ناو چوارگۆشه. سێبه‌رى ئه‌و خشته‌كه له جیهانى دووه‌م ته‌نها به چوارگۆشه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وێدا تواناى دركاندنى ئه‌وه‌یان نى یه كه ئه‌و چوارگۆشانه له بنه‌ڕه‌تدا خشته‌كن"
لێره‌دا هه‌ندێ روون ده‌بێته‌وه بۆمان كه جیهانێك ناتوانێت پله‌یه‌كى له‌خۆى به‌رزتر ببینێت به‌ڵام د‌رك به بوونى ده‌كات. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بمانه‌وێت به سێ په‌نجه چوارگۆشه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه. له جیهانى دووه‌م ته‌نها سێ بازنه ده‌بینرێت كه دێت و له جیهانى خۆى داده‌بڕێنێت، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بوونه‌وه‌رێك له جیهانى چواره‌مه‌وه بیه‌وێت (به سێ په‌نجه) هه‌ڵمان بگرێت بۆ جیهانى خۆیمان ببات ئه‌وا ئێمه له‌به‌ر تواناى سنووردراومان ده‌ستى ئه‌و نابینین به‌ڵكو ته‌نها سێ گۆى گۆشتن ده‌بینین كه له چوارده‌ورماندا ده‌خولێته‌وه. چۆن ئێمه ده‌توانین ناوه‌وه‌ى چوارگۆشه‌كه ببینین ئه‌وهاش بوونه‌وه‌رى جیهانى سێیه‌م ناوه‌وه‌ى جه‌سته‌ى ئێمه ده‌بینێت ، نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ش، ده‌توانێت نه‌شته‌رگه‌ریشمان بۆ ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ى پێویست به بڕینى پێست بكات.