مرۆڤى رۆبۆتى له نێوان راستى و خه‌یاڵدا...
له‌و كاته‌ى كه چیرۆك نووسى چیكى (كاریل شابیك) له چیرۆكه‌كه‌یدا ناوى (Robot)ى هێنا له ساڵى (1921) تاكو ئێستا زانایان به‌هیوان ئه‌م چیرۆكه بكه‌نه راستى و چه‌نده‌ها جۆرى رۆبۆت دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى یارمه‌تى مرۆڤ بدات و كاره سه‌خته‌كان ئه‌نجام بدات، هه‌ندێكى تر هه‌وڵى زیاتر له‌وه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ى كه رۆبۆتێك دروست بكه‌ن كه هه‌ستى هه‌بێت و بیر بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به چیرۆكه‌كه‌ى (شابیك)دا بخشێنین كه به‌ناوى (Universal Robot Rossum's) ده‌لێت "مرۆڤ رۆبۆت دروست ده‌كات... رۆبۆت له مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو تر ده‌بێت... رۆبۆت مرۆڤ ده‌ڕوخێنێت...!!!
ئایا چاوه‌ڕوانى ئه‌م ئه‌نجامه ده‌كرێت...؟!
پێشه‌كى ووشه‌ى رۆبۆت له ووشه‌ى (Robota)ى چیكى یه‌وه هاتووه، كه به ماناى (ئه‌نجامده‌رى كارى سه‌خت و كۆیله) دێت. له چیرۆكه‌كه‌ى (شابیك)دا رۆبۆت یا "ئامێرى ژیر" به‌ماناى (كۆیله‌ى مرۆڤ) هاتووه. ئێستا ده‌یان هه‌زار له‌و ئامێره ژیرانه له جیهان هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى كارى زۆر ورد له ناو ماڵه‌كان، كارگه، زۆربه‌ى ده‌زگاكان و كارى زۆر سه‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بێ وه‌ستان، به‌شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ تواناى ئه‌نجامدانى نى یه، وه‌ك گه‌سكى كاره‌بایى. هه‌ندێك جاریش ئه‌م ئامێره ژیرانه بۆ كارى ترسناكیش به‌كاردێن وه‌ك رۆبۆتى (Dante II) كه دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو چیا ئاگرینه‌كان و زانیارى زیاتر به زاناكان بدات ده‌رباره‌ى چیا ئاگرینه‌كان، هه‌ندێكى تریش ده‌نێردرێنه گه‌ردوون و هه‌ندێكى تریش ده‌نێردرێنه نێو زه‌ریاكان بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر ئاشكرابكات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ى كه له دێرین زه‌مانه‌وه نوقمى زه‌ریا بوون و چه‌نده‌ها رۆبۆتى تر كه بۆ مه‌به‌ستى جیا جیا به‌كاردێن.
لێره‌دا ده‌توانین بڵێن كه ئامێره ژیره‌كان ژیانى مرۆڤیان داگیر كردووه و بووه‌ته پێداویستیه‌كى گرنگ بۆ مرۆڤ، له داهاتوودا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆبوت ببێته پزیشك، مامۆستا، ئه‌كته‌ر، گۆرانى پێژ، به‌رپس، پۆلیسى هاتووچوو، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش. جێگای باسه كه ئه‌و فاكتۆره پۆزه‌تیڤانه‌ى كه له رۆبۆتدا هه‌ن و له مرۆڤدا نین ئه‌وه‌ن كه رۆبۆت گوێگره و له ووته‌ى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌رناچێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام ئاگادارى بێت ماندوو نابێت و هه‌ڵه‌ش ناكات.
ئێستا زانایان به نیازى ئه‌وه‌ن رۆبۆتێك دروست بكه‌ن وه‌ك مرۆڤ به‌ڵام هیچ له كرده‌وه خه‌راپه‌كانى مرۆڤى تیا نه‌بێت، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌نده‌ها هه‌وڵى جۆراوجۆر دراوه هه‌ندێك قوناغیشیان لێ ئه‌نجامداوه كه له‌م ژماره‌یه‌ى گۆڤاره‌كه‌مان باسى هه‌ندێك له رۆبۆته ژیره پێشكه‌وتوانه‌تان بۆ ده‌كه‌ین:
یه‌كێك له‌و رۆبۆتانه رۆبۆتى (KISMET)ه كه ده‌توانى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شتى ده‌ره‌كى بكات و هه‌ستى خۆى ده‌رببڕێ له‌كاتى توڕه‌بوون، خه‌مبارى یا دڵخۆشى و پێكه‌نین، ئه‌وه‌ش به‌یارمه‌تى كامێرا‌و میكرۆفۆنێكى هه‌ستیاره‌وه كه پێیه‌وه به‌ستراوه.
(Repliee Q1) كه رۆبۆتێكى پێشكه‌ووتووه له لایه‌ن (هیرۆش ئیشیگورو)ه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى ئافره‌تێك دروست كراوه، ئه‌م رۆبۆته تواناى قسه‌كردن، جوڵاندنى ده‌ست و شانیشى هه‌یه و ده‌توانى وا خۆى پێشان بدات كه‌وا هه‌ناسه وه‌رده‌گرێت. وێنه‌ى خواره‌وه‌شى، وێنه‌ى رۆبۆته‌كه‌یه پێش ئه‌وه‌ى به‌رگى مرۆڤى له‌به‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له رۆبۆته‌كانى تر رۆبۆتى (TRON-X)ه كه یه‌كه‌م رۆبۆته تواناى رۆیشتنى هه‌یه وه‌ك مرۆڤى ئاسایی و ده‌توانێ ته‌وقه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بكات، ئامانج له دروست كردنى ئه‌م رۆبۆته ئه‌وه‌بوو كه له كارى سینه‌مایى به‌كاربهێنرێت، ئه‌م رۆبۆته له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (Showtronix)ى ئوسترالیه‌وه به‌یارمه‌تى ده‌زگاى (Festo)ى ئه‌ڵمانى یه‌وه دروست كراوه.
گرفته‌كانى دروست كردنى رۆبۆتێكى پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشكه‌وتنێكى زۆر ئه‌نجامدراوه له بوارى دروستكردنى رۆبۆت، به‌ڵام هێشتا كه‌م و كوڕى و گرفتى گه‌وره هه‌ن كه هێشتا چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و رۆبۆتانه‌ى كه ئێستا دروستكراون هێشتا له‌ئاستى پێویستدا نین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاره‌كانیان به‌ته‌واوى ئه‌نجام بده‌ن و ده‌نگێكى به‌رزیشیان هه‌یه. گرفتێكى تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رۆبۆتانه‌ى له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌ڕۆن توانایان زۆر كه‌متره له‌وانه كه‌له‌سه‌ر سێ یا چوار قاچ ده‌ڕۆن. هه‌روه‌ها گرفتى تر له‌كاتى جوڵاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها چه‌ند گرفتێكى تر له دۆزینه‌وه‌ى پێستێكى هه‌ستیار بۆ ئه‌م رۆبۆتانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان زۆر گه‌شبینن و به‌رده‌وام لێكۆلینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وى رێگه چاره بۆ ئه‌م گرفتانه، له‌تازه‌ترین لێكۆلینه‌وه‌دا زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه توانیویانه پڕۆگرامێك دابین بكه‌ن بۆ قسه كردنى رۆبۆته‌كان هه‌روه‌ها پرۆگرامى تر وا له رۆبۆت ده‌كات كارى هه‌ڵه و راست له‌یه‌كتر جیا بكاته‌وه...
له‌كۆتایدا و به‌دڵێكى پڕ له‌خه‌مه‌وه ئه‌وه ماوه بلێم "كه‌سانێك ئێستا له‌سه‌ر مانگن و هه‌ڵقولێن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و ئه‌وه‌تا رۆبۆت ده‌بێته هاوڕێى مرۆڤ و شێوه‌ى مرۆڤ وه‌رده‌گرێت و ئینته‌رنێت دونیاى كردۆته گوندێكى بچووك..." ئه‌ى ئێمه كـه‌ى له‌و خـه‌وه قوڵه‌مان به‌ئاگادێینه‌وه...!!!
سه‌رچاوه: "گۆڤارى (Prospect of the science)ى زانستى".