پێشكه‌وتنى هه‌ر ووڵاتێك به‌نده به‌زانست و ته‌كنه‌لۆژیاوه كه ئیمڕۆ له‌جیهاندا كارى پێده‌كرێَت، پێشبڕكێكردن و به‌ره‌و پێش چوونى ئاستى زانستى هه‌ر ووڵاتێكیش ماراسۆنێكى زانستى لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه هه‌ر میلله‌تێكیش بیه‌وێ ببێت به‌یاریزانێكى ئه‌و ماراسۆنه زانستیه ده‌بێت زانكۆكان هه‌ڵگرى ئه‌و پێشبڕكێیه بن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئاستى زانستى هه‌ر ووڵاتێك ده‌به‌ستنه‌وه به ئاستى زانكۆكانه‌وه. .
یه‌ك له‌به‌شه گرینگه‌كانى زانستى بوارى پزیشكیه، ده‌توانین بڵێین ئیمڕۆ له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا شان به شانى ئاستى سیاسى كارده‌كات هه‌روه‌ك چۆن به‌شێكى باشى دارایى ئه‌م ووڵاته زلهێزانه بۆ رێكخستنى ناوخۆیی به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شێكى باشییش بۆ په‌ره‌پێدان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پزیشكى نوێ ته‌رخان كراوه، له پاڵ ئه‌مه كۆپى كردنى مرۆڤه. له‌م ساڵانه‌ى دواییدا چه‌ند ووڵاتێك نهێنیه‌كى زۆر نوێیان دركاند، ئه‌ویش كۆپى كردنى به‌رخێك بوو. ئه‌و دركاندنه مه‌زنده ده‌كرێت له‌به‌ر دوو هۆ بێتن: یه‌كێكیان ئاگاداركردنه‌وه‌ى ووڵاته زلهێزه‌كان بوو له‌دوارۆژدا ئه‌گه‌رى مه‌ترسى دروست كردنى سوپایه‌ك به‌حه‌زى ئه‌وان بێ و ئه‌ویتریشیان ته‌حه‌دایه‌كى زانستى پزیشكى بوو كه گه‌یشتونه‌ته لوتكه‌ى به‌رزى.
له‌نوێترین هه‌واڵى زانستیدا كه له راگه‌یاندنه‌كانى وو‌ڵاتى توركیا بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ده‌زگاكانى بینراو، بیستراو، چاپكراو بلاوبۆه به هه‌بونى گومانى كۆپى كردنى چه‌ند به‌رخێك ... تیمێكى پزیشكى ڤێتێرنه‌رى له‌ساڵى 2003 پرۆژه‌ى كۆپى كردنى به‌رخ و له دوایشدا كۆپى كردنى مرۆڤ پێشكه‌ش به وو‌ڵاتى ناوبراو كرد، ئه‌و تیمه له زانكۆى ئیستانبول به‌شى پزیشكى ڤێتیرنه‌رى كه له چه‌ند پزیشك و مامۆستاى زانكۆ پێك هاتبوو بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه گرنگه كرد، ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجیش بێت حكومه‌تى ئه‌و ووڵاته زۆر له نزیكه‌وه ئاگادارى دوواین گۆرانكارییه‌كانه‌وه بوو به جۆرێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كان ته‌نانه‌ت له تێستى سۆنه‌رى كه بۆ دایكى ئه‌و به‌رخانه ده‌كرا ئاماده بوون. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگى ئۆكتۆبه‌ر بێنه كایه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ووڵاتانى جیهان و به‌تایبه‌تى ووڵاتانى ده‌وربه‌ر كه له دوا رۆژدا ئه‌و ووڵاته له توانایدا هه‌یه ئه‌و مرۆڤه‌ى كه به‌خۆى داواى بكات له رێگه‌ى كۆپی كردنه‌وه زیاد بكرێت.
كورته‌یه‌ك له باسى كۆپی كردن:
پێش چه‌ند ساڵێك بوارى زینده‌وه‌رزانى ئه‌م كردارى كۆپی كردنه له‌سه‌ر رووه‌ك ئه‌نجامیان ده‌دا و به‌رهه‌مى باشیشى لێكه‌وتۆته‌وه بۆیه سوودێكى به‌رچاوى لێبینراوه له زۆربوونى رووه‌كه باشه‌كان و له‌به‌ر گرتنه‌وه و هه‌ڵگرتنى كۆپی تری ئه‌م رووه‌كه كه ساڵى داهاتوو به‌رهه‌مى بهێنن، له دواییدا هه‌وڵه‌كان گۆردران بۆ چاره‌سه‌رى نه‌زۆكى مرۆڤ، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م سه‌ده‌دا ده‌ست كرا به لێكۆڵینه‌وه له ووڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكادا. تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وامبوون تا له ساڵى 1995 دوو كا‌ور هاته كۆپى كردن به‌ناوى "Morag" و "Megan" به سه‌رۆكایه‌تى "Campell" ئه‌م تیمه به پێشه‌نگى كۆپی كردن ده‌ژمێردرێن. ئه‌وه‌بوو له شوباتى 1996 زاناى سكۆتله‌ندى له دایك بوونى به‌رخێكى ئاشكرا كرد له رێگه‌ى كۆپی كردنى "جینه‌كان"ی ناوى لێ‌نرا "دۆڵى" پاشان ساڵى 1998 دووه‌م به‌رخ به رێگه‌ى سروشتى به‌ناوى "بۆنى" هاته دونیاوه. هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بوون دوایین گیان له‌به‌رى كۆپی كرا‌و تا ساڵى 2001 ژیا. هه‌ر ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌ژاند و له لاى هه‌ندێك ووڵاتدا به ئاسانى قبول كرا و له لای هه‌ندێكیشیان به توندى ره‌ت كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه و ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م رووه زانستییه‌كه‌یه‌تى كه له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا كۆی ده‌كه‌ینه‌وه
• ئاگادار كردنه‌وه‌ى زانكۆكانى كوردستان له به‌ره‌و پێش چوونى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر.
• هه‌واڵه‌كان چڕوپڕتر بكرێنه‌وه بۆ په‌ره پێدانى ئاستى زانستى له كوردستان.
• دروست كردن و پێكهێنانى له‌م جۆره تیمانه بتوانرێت دوا رۆژى كوردستان بگۆرن.
• هۆشیار كردنه‌وه‌ى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانمان به گواستنه‌وه‌ى دوواین هه‌واڵ و گۆرانكارییه زانستییه‌كان كه له ووڵاته‌كه‌مان رووده‌دات.