خۆشه‌ویستى بابه‌تێكه زیاتر كۆمه‌ڵناسان لێى ده‌دوێن و هه‌ندێك جاریش ده‌روونزانه‌كان به‌هۆكارى چه‌ند كێشه‌ى ده‌رونى ده‌زانن توێژینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى زانستى پزیشكى و بایۆلۆجى په‌رده‌یان له‌سه‌ر چه‌ند نهێنییه‌ك لادا كه ده‌كرێت وه‌ك وه‌ڵامێك دابنرێت بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ى كه ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه. خۆشه‌ویستى پێناسه ده‌كرێت به " هه‌ستێكى ئاڵۆز كه تیایدا گۆڕ‌انى یاسایی (هه‌ندێ جار نا ئاسایی) رووده‌دات به هۆى چه‌ند هۆكارێكى فیزیاوى و كیمیاویه‌وه، به جۆرێك هه‌ڵى پێكه‌وه ژیانى دوو ره‌گه‌زى جیاواز بره‌خسێنرێت".
قۆناغه‌كانى خۆشه‌ویستى:
یه‌كه‌م: ئاره‌زوو، ئه‌مه‌ش بریتییه له ئاره‌زووى پێكه‌وه ژیانى هه‌رتاكێك له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا، لێره‌دا هۆرمۆنى سێكسیه‌كان (هۆرمۆنى نێرینه (Testosterone) و هۆرمۆنى مێیه‌كى (Estrogen))، رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینن و هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه تاكه هۆكارى پێكه‌وه به‌ندبوونى دوو ره‌گه‌زى جیاوازن. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه كجان له ته‌مه‌نى گه‌نجییه‌تیدا به شێوه‌ى گه‌رمى تیشك له له‌شیان ده‌رده‌چێت و وه‌ك موگناتیس ده‌بێته هۆى راكێشانى هه‌ستى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر، به‌ڵام بۆ هه‌بوونى ئه‌م جۆره تیشكه له نێردا تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى زانستى نییه. فیرۆمۆن (pheromone) هۆرمۆنێكه كه له پیستى هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌رده‌چێت، به‌بێ ئاگاداربوونى خۆمان بۆنی ده‌كه‌ین و سه‌رنجمان راده‌كێشێت، بۆماوه‌ش هۆكارێكى تر‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆشه‌ویستییه، وا دانراوه كه شێوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌دڵمانن له‌سه‌ر جینه‌كانمان كێشراوه، هه‌روه‌ها تێبینى كراوه كه دوانه لێكچووه‌كان خۆشه‌ویسته‌كانیان له‌یه‌ك ده‌چن ئه‌گه‌ر چی له دوو وڵاتى جیاش ژن بهێنن، ئه‌وه‌ش نهێنى ئه‌و شووكردنه‌یه كه دوو كه‌س ده‌یكه‌ن و له رووخساریشدا له ئاستى یه‌كتردابن.
دووه‌م: سه‌رنج راكێشان، كورتترین قۆناغه، و مه‌رج نییه له هه‌موو خۆسه‌ویستییه‌كدا روو بدات، به‌رز بوونه‌وه‌ى هۆرمۆنه‌كانى (Adrenaline) و (nor adrenaline) ده‌بێته هۆى خێرالێدانى دڵ، قه‌له‌قی، سور بوونه‌وه‌ى، هه‌ناسه ته‌نگى ... هه‌روه‌ها كه‌مى سیرۆتۆنین (serotonin) به رێژه‌ى (40%) بنچینه‌ى چه‌ندین كێشه‌ى ده‌رونییه، له‌وانه وه‌سوه‌سه (obsessive compulsive disorder)، خه‌مۆكى (depression) كه شێوه‌یه‌كى ساده‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ن، ئه‌م قوناغه‌ش به له یه‌كتر دڵنیا بوون یان به زه‌واج كۆتایی دێت.
سێیه‌م: هۆگر بوون، ئه‌م فیرۆمۆنه‌ى كه بروا وایه له پێستى هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌رده‌چێت ده‌بێته هۆى جێگیر بوونى هۆرمۆنه‌كانى هاوسه‌نگى له‌ش (cortisol، vasopressin، oxytocin) له ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا، به‌مه‌ش هۆكارى كامڵ بوونى كه‌سه‌كان دوای زه‌واج روون ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دابه‌زینى هۆرمۆنه سێكسییه‌كان ده‌بێته هۆى له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ى دووكه‌س له رووى خوو وسروشته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ڵى پێكه‌وه گونجانیان زیاتر ده‌بێت.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه‌ى تا ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه به نوكى شاخى سه‌هۆڵى داده‌نرێت كه به‌شه گه‌وره‌كه‌ى له ژێر ده‌ریادایه و بڕوا وایه له داهاتوودا چه‌ندین هۆكارى تر بدۆزرێته‌وه.