"ڕه‌نگه به‌گشتی مرۆڤ زۆربه‌ى كاته‌كانى له‌به‌ر تیشكى خۆر به‌سه‌ربه‌رێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه خۆر به‌هۆى بوونى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه تواناى تێك شكاندنى پێست و زیان گه‌یاندنى هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ى پێست ده‌گرێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها به دوورخستنى پێست له تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى گرنگ نیه، به‌ڵكو دژه‌خۆر یه‌كێكه له ئاسانترین ڕێگه بۆ پاراستن و به‌رگرى كردن له پێست ."
گرنگى دژه‌خۆر له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كاتێك چینى ئۆزۆنى به‌رگى زه‌وى كه‌م ده‌بێته‌وه (به‌هۆى كه‌م بوونى گازى ئۆكسجینه‌وه) ،ئه‌وا تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ultra violet زیاد ده‌بێت به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى توش بوون به شێر په‌نجه‌ى پێست زیاتر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه دژه‌خۆر وه‌ك پارێزه‌رێك كارده‌كات له دژى ئه‌و تیشكه سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییانه .
به‌ڵام چۆن دژه‌خۆرێكى باش و گونجاو هه‌ڵده‌بژێریت بۆ پاراستنى پێست له ڕه‌ش بوونه‌وه‌ى به خۆر و هه‌ر تێكچون و خراپ بوونێكى تر‌ى پێست؟؟؟
پرسیارى تر .
چۆن به‌رگریه‌كى گونجاوت له دژه‌خۆره‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ یاخود دژه‌خۆر چۆن كارده‌كات ؟
كاتێك پێست دژه‌خۆره‌كه هه‌ڵده‌مژێت ،به‌رپه‌رچى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ده‌داته‌وه كه ئه‌مه‌ش تیشكێكى نه‌بینراوه له خۆره‌وه و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه پێست ڕه‌ش بكات وه هه‌روه‌ها تواناى تێكشكاندنى خانه‌كانى تر‌ى پێستى هه‌یه.
تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى دابه‌ش ئه‌بێت بۆ سێ درێژه شه‌پۆڵ كه ئه‌مانه‌ن:
تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى A، B، C، به‌ڵام ته‌نها (UVA) و (UVB) ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وى كه جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م.
پێكهاته‌ى كیمیایى و فیزیایى دژه‌خۆر به‌رگرى له دژى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى دابین ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه:
پێكهاته‌ى فیزیایى: له فیلمێكى شاراوه پێك دێت كه به‌رگرى ده‌كات له دژى هه‌ردوو تیشكى(UVA) و (UVB) پێش ئه‌وه‌ى بتوانێت به پێستدا تێپه‌ڕ ببێت.
كاتێك پێست ڕووپۆش ده‌كرێت به دژه‌خۆرێك ئه‌وا پێكهاته‌ى بنه‌ڕه‌تى فیزیایى یه‌كه‌ى ئه‌مێنێته‌وه . ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش زیاتر له‌گه‌ڵ ره‌نگى تۆخى پێستدا تێكه‌ڵ ئه‌بێت كه‌متر دیار ئه‌بێت ،
پێكهاته‌ى كیمیایى: پێست هه‌ڵى ده‌مژێت و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه به‌رپه‌رچى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجار پێكهاته‌یه‌ك یان زیاترى تێدایه وه‌ك(avobenzone) یان (oxybenzone)وه هه‌ندێ جار پێكهاته‌ى تریشى تێدایه وه‌ك (((mexoryl(AnthelionSXیاخود (Zinc oxide) و (titanium dioxide)،كه تیشكى (UVA) و (UVB) ئه‌مژێت.
*پێویسته كێ دژه‌خۆر به‌كار بهێنێت ؟
_به‌بێ گرنگیدان به ڕه‌نگى پێست بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ڕۆژانه كاته‌كانى له‌به‌ر خۆر به‌سه‌ر به‌رێت پێویسته دژه‌خۆر به‌كاربهێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ئه‌سمه‌ریش بێت .
به‌بێ گوێدانه جۆرى پێست ، تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ده‌توانێت تێپه‌ڕ ببێت به‌ناو قوڵایى پێست و DNA ى خانه‌ى پێست تێك بشكێنێت، ئه‌م تێكشكاندنه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى توش بوون به شێرپه‌نجه‌ى پێست .
منداڵ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه هه‌سته‌وه‌رن به تیشكى خۆر پێویسته به چه‌ند هه‌نگاوێك پێستیان بپارێزرێت و قه‌ده‌غه بكرێت له ڕه‌ش بوونه‌وه‌ى پێستیان به‌هۆى خۆره‌وه.
منداڵ یان هه‌رزه‌كار ئه‌بێت ئاگادار بێت له‌وه‌ى كه ته‌نها به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه دوو په‌ڵه‌ى ڕه‌ش بوونى پێستى به‌هۆى خۆره‌وه ، ترس و زیانى گه‌شه‌كردنى شێرپه‌نجه‌ى پێست زیاد ده‌كات به تایبه‌ت له كاته‌كانى دوایى ته‌مه‌نیدا .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیشكى خۆر گرنگه بۆ دروست كردنى ڤیتامین D له منداڵدا (كه ئه‌م ڤیتامینه ڕۆڵ ده‌بینێت له پته‌و كردنى ئێسكى منداڵ) ، به‌ڵام پێویسته له نه‌بوونى یاخود ناكاریگه‌رى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى دڵنیا بین بۆ پاراستنى پێستیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌توانین نه‌ك ناوى (دژه‌خۆر) به‌ڵكو به واتایه‌ك له واتاكانى تر ناوى (دژه تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى) لێبنێین .
ئه‌و منداڵانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له خوار شه‌ش مانگیه‌وه‌یه پێویسته زیاتر بپارێزرێن له ڕاسته‌وخۆ لێدانى تیشكى خۆر چونكه پێستیان زیاتر ناسكه.
*چۆن ناكاریگه‌ریه‌كانى دژه‌خۆر كه‌م ده‌كرێته‌وه ؟
چۆنیه‌تى كاركردن و به‌كارهێنانى به‌نده به زۆر هۆكاره‌وه ،له‌وانه جۆرى پێست، بڕ و جۆرى به‌كارهێنانى دژه‌خۆر ، وه هه‌روه‌ها ڕێگه پێدان و هه‌ڵبژاردنى دژه‌خۆرێك بۆ چۆنیه‌تى و چه‌ندێتى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر .
هه‌ندێ هۆكارى تریش هه‌ن كه كاریگه‌ریى دژه‌خۆر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
1_شێدارى زۆر .
2_ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى زۆر .
3_سڕینى پێست و لاچوونى دژه‌خۆره‌كه .
4_خۆشوشتن یان مه‌له‌كردن یاخود هه‌ر به‌ركه‌وتنێكى تر‌ى ئاوى .
*ئایا دژه‌خۆر ته‌واو پێست ده‌پارێزێت ؟
_سه‌باره‌ت به هه‌بوونى هه‌ندێ له پارێزگارى ئه‌وا دژه‌خۆر ناتوانێت ببێته ڕێگرێك یاخود به‌ربه‌ستێك بۆ هه‌موو تیشكه سه‌رو وه‌نه‌شه‌یى یه‌كان .له‌به‌ر ئه‌وه دژه‌خۆر جێَگرتنه‌وه‌ى پێوانه‌یى پارێزگارى و به‌رگرى نیه ،وه‌كو دیارى كردنى ئه‌و كاتانه‌ى به‌سه‌رى ده‌به‌ین له‌به‌ر تیشكى خۆر و ڕووپۆش كردنى پێست به دژه‌خۆره‌كه ،
بۆ ئه‌وه‌ى پاراستنى پێست له تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ته‌واو گونجاو بێت پێویسته دوركه‌وینه‌وه له ڕاسته‌وخۆ لێدانى تیشكى خۆر له ماوه‌ى نێوان (10)ى به‌یانى بۆ (4)ى پاش نیوه‌ڕۆ ،چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا تیشكى خۆر زۆر زیاتر به‌هێزه .
ته‌نانه‌ت دژه‌خۆر له ڕۆژانى ته‌میشدا پێویسته به‌كار بهێنرێت چونكه تیشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یى ئه‌توانێت به‌ناو ته‌میشدا تێپه‌ڕ ببێت