ئه‌وه‌ى من ئه‌مه‌وێ بیخه‌مه به‌ردیدى خوێنه‌رانى ئازیز, زۆر له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كان بابه‌ت دائه‌به‌زێنن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابه‌زاندنى كێش, ئه‌مه‌ش روون و ئاشكرایه كه زیادبوونى كێش به‌شێوه‌یه‌كى زیاد له سنوورى سروشتى ئه‌بێته هۆى نه‌خۆشى چه‌نده‌ها ماكى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ش دابه‌زینى كێش به‌شێوه‌یه‌كى نادروست, وه‌یان زیاتر له‌ئاستى سروشتى به‌هه‌مان شێوه ماكى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه, یان نه‌توانین هه‌ستان به‌كارى رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كى رێك و پێك, یان هه‌ندێ جار ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع هه‌یه كه‌هه‌ندێ له پیاوان و ئافره‌تان شه‌كواى حاڵى خۆیان ده‌كه‌ن به‌هۆى بێبه‌شیان له‌پارچه كیلۆگرامێك له‌چه‌ورى له‌سه‌ر شانیان یان شوێنى تر, تاكو شكڵ و شێوه‌یان رێك و پێك بێت, ئه‌و كه‌م و كوڕیانه‌ى هه‌یانه پێى پڕبكه‌نه‌وه, به‌مه‌ش ئه‌و گرێ ده‌روونیه‌ى بۆیان دروست بووه لاى بده‌ن.
لاوازى وه‌كو قه‌ڵه‌وى په‌یوه‌ندى هه‌یه به هۆكارى بۆماوه‌یی كه له دایك و باوك بۆ مناڵه‌كه‌یان ئه‌مێنێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێ جار ده‌كرێ له‌م چوارچێوه‌یه‌ش لابدات.
مرۆڤ چى به‌میرات وه‌رئه‌گرێ؟. ئایا میراته‌كه‌ى كه وه‌رى ئه‌گرێ پێكهاته‌ى لاشه‌ى هه‌مان شته له‌خانه‌و ئه‌نزیمه‌كان كه یارمه‌تى پاراستنى مژادى چه‌ورى ده‌دات. ئایا میراته‌كه كه وه‌ریده‌گرێ هه‌ڵسوكه‌وتى خواردنه له‌ماڵه‌وه, هه‌ندێ ماڵ زۆر خۆراك ناخۆن به‌ڵكو خۆراكه‌كه‌یان زۆر سوك و قورس نیه.. ئێواران له‌سه‌ر سفره دانانیشن.. به‌ڵكو سانده‌ویجى سووك ئه‌خۆن, گه‌ر شاره‌زاییت هه‌بێت له‌سه‌رقه‌ڵه‌وى ..لاوازى پێچه‌وانه‌یه‌تى..
به‌م مانایه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خواردن كه‌متر ده‌خۆن له‌وه‌ى پێویستیانه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر له كار‌و ئیش كردن كه به‌كارى ئه‌هێنن.. یان ئه‌و خۆراكانه هه‌ڵنابژێرن كه پێویستى له‌شیان پڕ بكاته‌وه و زیادبێت له‌پێویست.
لێره‌وه كێشه‌ى لاوازى ئه‌كه‌ین به دووبه‌شى سه‌ره‌كیه‌وه:
1- لاوازى بنچینه‌یى:
به‌ماناى ئه‌وه تاك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ڵه‌و نابێت, ناگات به‌كێشى سروشتى..به‌و مانایه كه به به‌رده‌وامى كێشى كه‌مه, له‌وئاسته‌دا رائه‌وه‌ستێ. ئه‌مه‌ش ئه‌چێته ژێر هۆكاره‌كانى بۆماوه‌یی و هه‌ڵسوكه‌وتى نه‌گونجاوى خۆراك خواردنى و هه‌ندێ كه‌م و كوڕى رژێنى ناوه‌كى وه‌جگه له‌مانه‌ش.
2- لاوازى نابنچینه‌یی:
له‌م باره تاك له‌مه‌و پێش كێشى سروشتى یان زیاتر له سروشتى بووه, به‌ڵام كێشى له‌ده‌ست داوه, له‌كۆتاییدا به‌هۆى چه‌ند هۆكارێك, پێویسته دیارى بكرێت تاكو چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌و هۆكاره گرینگانه‌ى ئه‌بنه هۆى لاوازى كێش, بریتیه له هۆكارى ده‌روونى, ئه‌مه‌ش زۆرترینى ئافره‌تان ئه‌ناڵێنن پێیه‌وه به‌هۆى ئه‌و هۆكاره ده‌رونیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به شوكردن و ماره‌كردن كه‌ئه‌بنه هۆى كه‌مى ئاره‌زووى خواردن...هه‌ندێ جار ئه‌م حاڵه‌ته زۆر به‌هێز ده‌بێت و ده‌بێته هۆى له‌ده‌ست دانى ئاره‌زووى خواردن كه په‌یوه‌ندى به ده‌ماره‌وه هه‌یه كه چاره‌سه‌رى زۆر گرانه.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر پزیشك هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى
دابه‌زینى كێش, به شێوه‌یه‌كى قوڵ شى بكاته‌وه (ده‌روونى و لاشه‌یى)... هه‌تا ئه‌گات به‌دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بدات, یه‌كێ له‌ونه‌خۆشیانه‌ى كه ئه‌بێته هۆی لاوازى: كه‌م و كوڕى رژێنه ناوه‌كیه‌كانه(الغدد الداخلیه), بۆ نموونه: زیاد ده‌ردانى ده‌ردراوى هۆڕمۆنى رژێنى په‌ریزاده (الغدد الدرقیه) ئه‌بێته هۆى سوتاندنى مژاده خۆراكیه‌كان له‌لاشه, به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له‌وكه‌سانه ئه‌وه رووده‌دات كه توشى توڕه‌یى و له‌رزینى ده‌سته‌كان و كه‌م خه‌وى و زیادلێدانى دڵ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕێك ئه‌بن, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تووشى لاوازى ئه‌بێت هه‌رچه‌نده نه‌خۆش زۆر خۆریشه.
هه‌روه‌ها كه‌مى ده‌ردراوى رژێنى سه‌رگورچیله نه‌خۆش توشى ره‌نگ ئه‌سمه‌ر بوون ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌مى په‌ستانى خوێن و شه‌كره‌ى خوێن, له‌گه‌ڵ كه‌م و كورى كۆئه‌ندامى هه‌رس كه‌ده‌بێته هۆى لاوازى كێش.
ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه نه‌خۆشى شه‌كره له‌دیارترین نه‌خۆشیه‌كانه كه‌ده‌بێته هۆی لاوازى له‌ش, له‌گه‌ڵ ئه‌مه نه‌خۆش ئاو زۆر ده‌خواته‌وه میز زۆر ده‌كات و توشى هه‌وكردنى پێست و خوڕشت ده‌بێت.
هه‌روه‌ها نه‌خۆشى كۆئه‌ندامى هه‌رس وه‌ك رشانه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وام سك چونێكى به‌رده‌وام ده‌بێته هۆى كه‌مى خۆراك له‌ناو لاشه كه پێویستیه‌كى لاشه‌یه...چاك نه‌جوینى خۆراك كه‌زۆربه‌ى كه‌س زۆر گرینگى به‌جوین ناده‌ن, یان ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ددانیان نه‌ماوه یان كێشاویانه كارده‌كاته سه‌ر لاوازى له‌ش. هه‌ریه‌كه له‌نه‌خۆشى توشبونى جگه‌رو په‌نكریاس ده‌بێته هۆى لاوازى كێش. زۆر خواردنه‌وه‌ى مه‌ى كێشانى جگه‌ره به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كارده‌كاته سه‌ر نه‌مانى ئاره‌زووى خواردن به‌مه‌ش كێش داده‌به‌زێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ نه‌خۆشى درێژ خایه‌ن وه‌ك وه‌ستانى گورچیله‌كان, بوونى لووى شێرپه‌نجه‌یی.. ده‌بنه هۆى لاوازى كێش به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت.
چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك كه‌یارمه‌تى ده‌ربێت بۆ زیادبوونى كێش:
• گۆڕینى شێوه‌ى خواردنى به‌په‌له.
• هه‌وڵدان بۆ خواردنى مژادى خۆراكى شیاو كه‌نرخه گه‌رمیه‌كه‌ى زۆر به‌رز بێت.
• هه‌وڵدان به‌زیادكردنى خۆراكى شیرن یان خواردنه‌وه‌ى كوپێك شیر له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا.
• هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كارى قورسى ماسولكه‌ى رۆژانه.
• نوستنى دووكاتژمێر له‌پاش نیوه‌ڕۆ.
• سود ئه‌بینیت له‌وه‌رگرتنى رێژه‌یه‌كى كه‌م له‌ئه‌نسۆلین بۆ كردنه‌وه‌ى ئاره‌زووى خواردن بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى نیشتنى چه‌ورى بدات له‌ناو لاشه ئه‌مه‌ش له‌ژێر چاودێرى پزیشك ده‌درێت, ئه‌گینا ماكى سه‌رسورهێنه‌رى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش له‌شوێنى هه‌وایه‌كى پاك بمێنه‌وه- هه‌ناسه به‌شێوه‌یه‌كى باش بده-خۆت شه‌كه‌ت مه‌كه له‌ئیشكردن-خۆت دووربگره له‌دڵه‌راوكێ و وه‌سواسى- زۆر گرنگى به‌وخواردنانه بده كه‌چه‌ورن وه گه‌شه‌پێده‌رن وه‌ك ئه‌مانه‌ى خواره‌وه (برنج و مه‌عكه‌ڕۆنى, په‌تاته و بسكویت, په‌نیرو هه‌نگوین و موره‌باكان, زۆر خواردنى سه‌وزه‌و میوه, شیرى چه‌ور, گوشراوى میوه له‌گه‌ڵ شه‌كر...هتد).