فەلەک و یوفۆ
بۆچی هەسارەکانی (زوهرە – ئۆرانووس) بەشێوەیەکی پێچەوانە دەسوڕێنەوە ؟  
نوسەر
ئۆزۆن

بۆچی هەسارەکانی (زوهرە – ئۆرانووس) بەشێوەیەکی پێچەوانە دەسوڕێنەوە ؟

ئەم هەسارانە دەسوڕێنەوە بەدەوری خۆیاندا پێچەوانەی هەسارەکانی تر، نەزانراوە هۆی سەرەکی ئەم سوڕانەوەیە چییە، لەوانەیە بەڵگە بێت لەسەر جیاوازی پێکهاتنیان و بەراوردکردنیان لەگەڵ کۆمەڵەی هەسارەکانی خۆر لەوانەیە لەحاڵەتی ئۆرانووسدا ئاڕاستە وا نیشان دەدات کە ئاراستەی سوڕانەوەی چۆتە پاڵ ئەو کۆمەڵە خۆرە پاش دروست بوونی کۆمەڵە خۆرە بنەڕەتییەکە، بەڵام لەحاڵەتی زوهرەدا (کە سوڕانەوەی جارێک بەدەوری خۆیدا نزیکە لە سوڕانەوەی جارێکی تەواوی دەوری خۆر) لەوانە هۆی روودانی کارەساتێک بوو بێت. ئەکرێ وا دابنێین سوڕانەوەی بەپێچەوانەی لە ئەنجامی پێک دادانێکی گەورە روویداوە.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved