له سه‌ره‌تادا پێویسته بزانین كۆمپیوته‌ر له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت (Hardware & Software) منیش به پێویستی ده‌زانم باس له Software)) بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌مان لا رۆشن ببێته‌وه , پێویسته بزانین (software)یش له سێ به‌شی گرنگ پێك
دێت كه ئه‌مانه‌ن : (System software, Application Software , Programming Language)
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ڕوونی بكه‌مه‌وه كه به‌شی یه‌كه‌م (System Software ) سیسته‌می كارپێكردنه وه‌كو (ویندۆز) .
به‌شی دووه‌م (Application Software)جێ به‌جێ كاریه وه‌كو (Game ,Word , Excel, Access, Power point, ) وه به‌شی سێیه‌م (Programming Language) وه‌كو (C++, JAVA, Visual Basic) .
پێویسته بزانین بنچینه‌ی (Software) بریتی یه له (Programming Language) چۆن؟ بۆ نمونه (Windows XP) به زمانی JAVA نووسراوه‌ته‌وه .
لێره‌دا ئه‌وه‌مان لا ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه زمانی كۆمپیوته‌ر وه‌ك زمانی نووسین هه‌مه‌چه‌شنه , به واتای چه‌ندین زمانی جیاواز هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستی به جێهێنانی كار‌و فه‌رمانه‌كانی سۆفتوێرو دروست كردن ودامه‌زراندنی به‌رنامه سوودیان لێ ده‌بینرێت وه‌ك شتێكی زۆر ئاساییه كه هه‌ر یه‌ك له‌م زمانانه‌ی چه‌ند زمانێكی تری هاوشێوه‌ی خۆیان لێوه دروست ببێت و ڤێرژنی ( version) نوێشیان بۆ دروست ببێت هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ندێك پرۆگرامی جێ به‌جێ كاری واتا ته‌تبیقی (Application Program) دا به‌دی ده‌كرێت به هه‌رحاڵ ئێمه ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت كه زمان تاكه ڕێگایه بۆ دروست كردن و داڕشتنی به‌رنامه به ویستی به‌كارهێنه‌ر .
ده‌توانیت زمان (setup) بكه‌یت له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌روه‌ك چۆن به‌رنامه‌یه‌كی جێ به جێ كاری (Application) سێت ئه‌پ ده‌كه‌یت له رێگه‌ی ویندۆزه‌وه بێت یان (MS-Dos) .
زمان له كۆمپیوته‌ردا ده‌كرێت به دووبه‌شی سه‌ره‌كیه‌وه :
یه‌كه‌م : زمانه ئاست نزمه‌كان (Low Level Language) كه ئه‌ویش ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه :
أ- زمانی دووانی (اللغه الپنائیه) كه ئه‌ویش پێی ده‌وترێت (Machine Language) زمانی ئامێر چونكه له سه‌ره‌تای پێشكه‌وتنی له سیسته‌می ده‌ستی یه‌وه بۆ سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی پشتی پێبه‌ستراوه وه هێما ده‌كرێت به (0,1)
ب- زمانی ئه‌سیمبولی(Assymbly) ئه‌م زمانه كه‌مێك پێشكه‌وتووتره له چاو (Machine Language) چونكه ده‌توانێت له بڕی هێمای بیركاریه‌كان (-,+,÷,×) كورتكراوه‌كانیان (Div,Multi,Sub,Add) به كاربهێنرێت.
دووه‌م : زمانه ئاست به‌رزه‌كان (High Level Language) ئه‌و زمانانه بۆیه ناوزه‌ند ده‌كرێن به زمانه ئاست به‌رزه‌كان , چونكه پله‌یه‌كی له پێشتریان وه‌رگرتووه له چاو ئه‌و زمانانه‌ی پێشوو چه‌ندین زمانی جۆراوجۆرن كه به‌كارهێنه‌ری ده‌توانێت به ویستی خۆی یان ده‌توانم بڵێم به‌گوێره‌ی كاره‌كه‌ی سوود له‌و زمانانه وه‌ربگرێت كه به‌كاری ده‌هێنێت بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌كی من لێره‌دا چه‌ند زمانێكتان پێ ئاشنا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری ئازیز ئاشنا بێت به هه‌ندیك له‌و زمانانه‌و بواری به‌كارهێنانیان له‌وانه :
1- زمانی C++ به‌ناوبانگترین و باوترین زمانه‌كانی پرۆگرامی یه‌و به تایبه‌ت له بواری سیسته‌مدا وه له زۆربه‌ی به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كانی سیسته‌مدا به‌كار دێت .
2- زمانی COBOL بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی به‌رێوه‌بردن (برامج الإداریه) به‌كاردێت .
3- زمانی JAVA به هێزترین زمان بۆ دروست كردنی به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی ئینته‌رنێت و به‌رنامه‌ی (Auto Run) چه‌ندین به‌رنامه‌ی تر به‌كاردێت .
4- زمانی ADE زمانێكی تایبه‌ته به بواری سه‌ربازی بۆ نمونه ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كان و هێرشی ئاسمانی چه‌ندین و چه‌ندین مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاردێت .
5 – زمانی Visual Basic زمانێكی گشتی یه بۆ زۆر بوار به‌كاردێت و زۆر به‌ربڵاوه .
6- زمانی FORTRA بۆ مه‌به‌ستی زانستی به‌كاردێت .
7- زمانی LISP (ژكا‌و أصگناعی) بۆ مه‌به‌ستی زیره‌كی ده‌ست كرد به‌كاردێت .
له‌وانه‌یه پرسیارێك لای خوێنه‌ری به‌رێز دروست بێت, بۆچی هه‌رزمانێك به‌كارهێنانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ؟ یاخود ناكرێت یه‌ك زمان له جیاتی هه‌موو ئه‌و زمانانه به‌كاربهێنرایه ؟
ئه‌و كات زمانه‌كه زۆر ئاڵۆز ده‌بوو فێربوونیشی ناخۆش و ئه‌سته‌م ده‌بوو (كه ئیستا فێربوونیان زۆر ئاسانه) ئه‌و كات ته‌نها ئه‌وانه‌ی پسپۆریه‌كه‌یان كۆمپیوته‌ره فێرده‌بوون لێره‌دا نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت هه‌ر زمانێك یاسا‌و رێسا‌و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه بۆبه‌كارهێنان.
بۆ نمونه (Visual Basic) فێربوونی ئاسانه و ووشه‌كانیان كه پێیان ده‌گوترێت (Instruction) له جیاتی (word) كه نزیكه‌ی (100) ووشه‌یه .
هه‌رچه‌نده نووسیینی چه‌ند دێرێك بۆ بابه‌ته‌كی له‌م شێوه‌یه شتێكی كه‌مه به‌ڵام هیوادارم درێغیم نه‌كردبێت به پشتیوانی خوای گه‌وره له ژماره‌كانی داهاتوو تیشكی زیاتر ده‌خه‌مه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌م.