ئه‌مه ووته‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌یه كه له شه‌شی ئاماده‌یی ده‌رچوون و ناویان نه‌هاتۆته‌وه دوای چاوه‌روانیه‌كی زۆر و ماندووبوونێكی بێ سنوور ... له پێشوازی هه‌لاتنی خۆرێكی نوێ و رۆژێكی تازه و گۆرانكاریه‌كی له‌ناكاو به هیوای به‌رهه‌می چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنیان، له ژیانی هه‌ر یه‌كێكیان كه به داخه‌وه ده‌لێم... رۆژگارێكی ره‌ش چاوه‌رێی هه‌موومان ده‌كات نه‌ك هه‌ر پۆلی شه‌شه‌كان! به‌ڵكو خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگاكانیش ئه‌میش له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه..:
• كێشه‌ی په‌رینه‌وه
• دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له دام و ده‌زگا حكومیه‌كان.
• كرانه‌وه‌ی كۆلێژی به پاره
• نه‌مانی كۆلیژی ئێواره‌كان له‌سه‌ر میلاكی زانكۆكانی ناوخۆی كوردستان
• نه‌هاتنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و كه‌می ده‌رماڵه
• كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان
• ده‌ركردنی خوێندكاره ده‌رنه‌چووه‌كان له به‌شه ناوخۆییه‌كان
• گرفتی خوێندكارانی كۆلیژه‌كانی ئێواران كه تا ئێستا بێ جێگه و رێگه له رووی به‌شه ناوخۆییه‌وه.
• منه‌ت كردن له‌سه‌ر خوێندكاران و مامۆستایان ده‌رهه‌ق داواكردنی مافه‌كانیان و كه‌م و كورتیان له لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه به گشتی
ئه‌مانه و چه‌ندین كێشه‌ی تر ته‌وه‌ری گفتوگۆی رۆژانه‌ی خوێنكارانه‌و پرسیارێكه بۆ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه رۆژانه به خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كه‌ن. كه‌چی وه‌ڵامه‌كان هه‌ر به تیۆری بوونه و رۆتینیه بگره به پراكتیكی جێبه‌جێ ناكرێ ئه‌گه‌ر بشكرێ به شێوه‌یه‌كه هه‌ر وه‌كو له په‌ندی پێشینان گوتویانه "كه زستان ته‌واو بوو فه‌ره‌نجیم بۆ چیه...؟؟"
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی منه ناوهاتنه‌وه و نه‌هاتنه‌وه‌ی شه‌شه‌كانه كه لایه‌نی ئیجابی و سیلبی له خۆ گرتووه به‌ڵام تای ته‌رازووه‌كه به لای سلبیه‌كه‌دا كه‌وتووه به‌زۆری. خۆزگه‌ی خوێندكارێكی پیشانده‌ر له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكاری زانكۆ، به وێنه‌یه‌كی تراژیدیا به جۆرێك ده‌ست له‌ژێر چه‌ناگه و چاو فرمێسك تیا قه‌تیسماو دلێكی پڕ خۆزگه و ماته‌م و جانتا له شان و ماندوو له‌دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خوێندنی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته بوو. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ر كرا به‌ڵام
له ئێستا و له ساڵی داهاتوو دووباره ئه‌م كێشه‌یه‌مان هه‌یه.
ناو هاتنه‌وه‌ی شه‌شه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا وه‌كو پێویست نه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی زۆر نارێك بووه له رووی هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كان له كۆلێژه جیاجیاكان به پێی كۆتا ئه‌نجامی خوێندكاران كه هه‌ندێكیان تیا سوودمه‌ند بوونه‌و هه‌ندێكی تریشیان تیا زه‌ره‌رمه‌ند بوونه، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌نده‌كان زیاترینیان كه ئه‌مه‌ش بووه به مایه‌ی خه‌مۆكی و ئاسته‌نگی هه‌ریه‌كێكیان به جۆرێك كه به ته‌واوی باڵ بشكێنن به‌سه‌ر ژیانیاندا و هه‌ر له خێزانه‌وه بگره تا حكومه‌ت بهه‌ژێنن، به‌ڵام سه‌یر لێره‌دایه تا چه‌ند حكومه‌ت گوێیان لێ ده‌گرێت و له ئازاره‌كانیان كه‌م ده‌كاته‌وه ؟!
ناو نه‌هاتنه‌وه‌ی خوێندكاران به راده‌ی نزیكه‌ی 10000 خوێندكار كه ئه‌وه‌ش خۆی له خۆی دا رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفتێكی گه‌وره‌شه، به جۆرێك كاریگه‌ری سیلبی له‌سه‌ر خوێنكارانی دوای خۆشیان به‌جێهێشتووه. ئینجا ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه پڕبوونی كورسیه‌كان بێ له زانكۆكان؟ ئه‌ی بۆچی وه‌زاره‌ت و لێپرسراوان دوای ئه‌و ماوه‌یه زۆره‌یه‌ی ناو نه‌هاتنه‌وه چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌وانیش نه‌دۆزیوه‌ته‌وه؟ به‌زۆرتر كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ و په‌یمانگاكان له شاره‌كانی تری كوردستان.
ئه‌ی بۆچی په‌یمانگاكانیان داخست؟ هه‌روا به ئاسانی چه‌ندین ساڵی خوێندنیان به هه‌در بڕوات؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌راستی خوێندكار به رۆڵه‌ی میلله‌تیان ده‌زانن ئه‌وه چیتر نوكه رمی ئازار نه‌ده‌ن له دڵی گه‌نج. كه ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ حكومه‌ت زۆر بوونی كۆچ كردنی لاوان و ده‌ست هه‌ڵگرتنی خوێندكاران له قۆناغه جیاجیاكانی خوێندن به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مرۆ روویان تێكردووین ئه‌ویش له لایه‌ن حكومه‌تی خۆمانه‌وه نه‌وه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تێكی تری بێگانه. كه‌چی كه زروفیش دێته سه‌ر راده‌ی ده‌نگدان بۆ قازانجی حكومه‌ت و لێپرسراوان خۆیان بانگه‌وازی ره‌ها بۆ خوێندكاران و رۆشنبیران و خه‌ڵك به گشتی ده‌كه‌ن و پله‌یان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و به شیعار و مانشێت و حیوار له راگه‌یاندنه‌كاندا. كه‌چی هه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته هه‌ر له‌گه‌ڵ به ده‌ست هێنانی پله پایه‌ی خۆیان! ئه‌وه‌نده به‌سه كه یه‌كێك له دروشمی خۆپیشانده‌ره‌كان ئه‌وه بوو (وامان لێمه‌كه‌ن په‌شیمان بین له ده‌نگ دان به ئێوه)
له كۆتاییدا مه‌به‌ستمه بڵێم ئێوه‌ی لێپرسراو هه‌وێنی ده‌نگی رۆڵه‌ی میلله‌تن بۆیه چاوێك به بریار و به‌رنامه و پرۆژه‌كانتان دا بخشێننه‌وه چونكه له 50% له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت نیه، ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندانه‌ی رۆژانه‌ی خوێندكاران و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له راگه‌یاندنه‌كاندا شایه‌ت حاڵی ئه‌و راستیانه‌یه