به جلوبه‌رگێكى شڕۆڵه‌وه، به ڕوخسارێك كه ساده‌یی و به‌ڕائه‌تى لێ ده‌چۆڕا، به شه‌كه‌تی و ماندووبونه‌وه هاته ژووره‌وه‌و هاناى هێنایه به‌ر پزیشكه پسپۆڕه‌كه، ئه‌وه‌ى كه 10 له قوتابیانى قۆناغى شه‌شه‌مى كۆلێژى پزیشكى ده‌ورمان گرتبوو، هه‌ر هه‌موومان نه‌خۆشه‌كه‌مان پشكنى به بێ ئه‌وه‌ى نقه‌ى لێوه‌بێ، كه‌چى كه ته‌واو بوین به شه‌رمه‌وه‌و به ده‌نگێكى له‌رزۆكه‌وه پرسیارێكى كرد، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ى كه ناوبانگه‌كه‌ى كوچه‌و كۆڵانه‌كانى شارى پڕ كردووه به‌و په‌ڕى بێرێزیه‌وه وه‌ڵامى دایه‌وه و دوا وشه‌ش كه به نه‌خۆشه‌كه‌ى وت(گه‌مژه) بوو . . .
ئه‌و نه‌خۆش بوو، نه‌خۆش ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌نه‌خۆشیه‌ك یه‌خه‌ى ده‌گرێت، نه‌خۆشیش ئه‌و دۆخه نا ئاساییه(فیزیكى، مێنتاڵى یان كۆمه‌ڵایه‌تى)ـه‌یه كه كه‌سێكى پێوه گیرۆده ده‌بێت.
نه‌خۆش ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌ك به ته‌نها نه‌خۆشخانه، بگره ته‌واوى سیسته‌مى ته‌ندروستیش بۆ خزمه‌تى ئه‌و داهێنراوه، بێ نه‌خۆش نه‌خۆشخانه‌و كارمه‌نده‌كانى ناوى و ستافى پزیشكى به پزیشكیشه‌وه مانایه‌كیان نامێنێت و بێكار ده‌مێننه‌وه.
نه‌خۆش تاوانبار نیه، هه‌روه‌ك نه‌خۆشیش تاوان نیه، نه‌خۆشى ئه‌و دوژمنه‌یه كه هه‌ر جاره‌و یه‌خه‌ى كۆمه‌ڵه كه‌سێك ده‌گرێت و (شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرم)دروشمیه‌تى، ئه‌مڕۆ ئه‌و و به‌یانیش من و تۆ ڕاده‌ماڵێ.
مرۆڤ كه نه‌خۆش كه‌وت یه‌كسه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر پزیشك، ئه‌و كه‌سه‌ى كه نوێنه‌رى سیسته‌مى ته‌ندروستیه و وه‌كو فریادڕه‌س خۆى به‌رجه‌سته ده‌كات، ڕۆڵه‌كه‌شى زۆربه‌ى كات له‌سه‌ر شانۆى نه‌خۆشخانه ده‌گێڕێت...
نه‌خۆشخانه، ئه‌و شوێنه‌ى كه ده‌بێ پڕاو پڕبێ له جیهانبینیه‌كى مرۆڤ دۆستانه‌ى كرده‌گی و له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى مرۆڤه‌وه هه‌ڵیكردبێ. نه‌خۆش هه‌ر ته‌نها ئه‌ندامێك یا زیاترى جه‌سته‌كه‌ى نه‌شێواوه به‌ڵكو هه‌ست به ته‌نیایى و لاوازى ده‌كات و ئه‌وه‌نده ناسك و مناڵ بۆته‌وه كه مامه‌ڵه‌یه‌كى زۆر تایبه‌تى گه‌ره‌كه، بۆیه له‌گه‌ڵ داواكردنى ده‌رمان و نوسینى ڕه‌چه‌ته، ده‌ستى تكا به‌رز ده‌كاته‌وه‌و داواى میهره‌بانی و سۆزمان لێده‌كات و تكا ده‌كات له‌و دۆخه ناهه‌موارو گۆشه‌گیرو په‌ڕاوێزبوون و جیابوونه‌وه له كۆمه‌ڵگا ڕزگارى بكه‌ین.
بۆیه نه‌خۆشى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نیه بۆسه‌ر ئه‌ندامه جه‌سته‌ییه‌كانمان به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شه بۆسه‌ر ژیانى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تیمان. ناكرێ هه‌موومان نه‌خۆش له كۆڵخۆمان كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك مرڤێك كه كائینێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ستیارو خاوه‌ن گه‌وره‌یی و عززه‌تى نه‌فس مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ، ده‌بێ هێنده نه‌خۆشمان خۆشبوێ به ڕادده‌یه‌ك كه خه‌مى گه‌وره‌مان چاره‌سه‌ر كردنى بێت له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه و هاوكارى بكه‌ین تا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخى جارانى، لێره‌وه تێگه‌یشتن له چه‌مكى مرۆڤ، ئینجا نه‌خۆش ده‌بێته ئه‌و پێویستییه حه‌تمیه‌ى كه ئه‌وه‌نده‌ى زانیارى پزیشكى و ئامێر‌و ده‌رمان و نه‌خۆشخانه پێویستمان پێیه‌تى.
زانینى مافه‌كانى نه‌خۆش و پێشێڵنه‌كردن وپاراستنیان، ئه‌و مافانه‌ى كه چاپته‌رێكى گرنگ له جاڕنامه‌ى جیهانى مافه‌كانى مرۆڤى بۆ ته‌رخانكراوه پێویستییه‌كى گرنگى پیشه‌ى پزیشكیه.
له نه‌خۆشخانه نابێت له پرسگه‌وه تا ده‌گاته دواین پزیشك به سه‌ر نه‌خۆشدا هاوار بكرێت و ته‌ریق بكرێته‌وه و له گه‌وره‌یى و كه‌ڕامه‌تى بدرێت، نابێت به هێی وهۆى بانگ بكرێت، و مامه‌ڵه‌ى كۆیله یان تاوانبارى له‌گه‌ڵدا بكرێت، نابێت پزیشكان و خه‌ڵكانى تر‌ى مه‌مله‌كه‌تى نه‌خۆشخانه خۆیان به ئاغا بزانن نه‌خۆش به خوڵام، خۆیان به كوێخا ئه‌و به نۆكه‌ر خۆیان به گه‌وره ئه‌و به بچوك، خۆیان له ئاسمان ببینن و نه‌خۆشه‌كانیش له ڕێسمان. ئاخر كه تۆ هه‌ستى بریندارى نه‌خۆشت كولانده‌وه، كه دڵى شكاویت هێنده‌ى تر وورد و خاش كرد، ئه‌و چى له ده‌رمان و ڕه‌چه‌ته بكات؟
خه‌مى نه‌خۆش ئه‌گه‌ر خه‌مى ته‌واوى حكومه‌ت و سه‌راپاى سستمى ته‌ندروستى نه‌بێت لانى كه‌م ده‌بێ خه‌مى دكتۆر بێت، داخى گرانم ئێستا خه‌مى گیرفان جێگاى هه‌موو خه‌مێكى گرتۆته‌وه‌و به‌شێكى زۆر له پزیشكه‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى مامه‌ڵه كردن به نه‌خۆشن ئه‌وه‌نده خه‌مى چاره‌سه‌ر و چاودێرى كردنی ناخۆن. ئێستا كاتى ئه‌وه هاتووه ته‌واوى هاوڵاتیان مافه‌كانى خۆیان بزانن له كاتى نه‌خۆشیدا، ده‌بێ هه‌موومان دژى نه‌خۆشى بجه‌نگین نه‌ك نه‌خۆش، ده‌بێ بیناكردنه‌وه‌ى رۆحى بریندار‌و شه‌كه‌تى نه‌خۆش هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى جه‌سته نه‌خۆشه‌كه دابێت. پێویسته نه‌خۆش له گوفتارو ڕه‌فتارى هه‌موو كۆمه‌ڵگا به گشتى و دكتۆر و كارمه‌نده‌كانى ته‌ندروستى به تایبه‌تى میهره‌بانى هه‌ست پێبكات.
نه‌خۆش ته‌نها وه‌ك جه‌سته‌یه‌كى نه‌خۆش كه‌وتوو ناچێته به‌رده‌م دكتۆر، ئه‌و ته‌نهانابێت بچووك بكرێته‌وه له‌وه‌ى كه بۆته كه‌سێك له ڕیزى ناو عیاده پیس و چه‌په‌ڵه‌كان و له كه‌نار دیوارى هۆڵه كۆن و ڕزیوو بۆگه‌نه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كاندا چاوه‌ڕوانى یارمه‌تى بێت.
نه‌خۆش به هه‌موو گه‌وره‌یى مرۆیى خۆیه‌وه، به هه‌موو ناسنامه‌ى كه‌سایه‌تى و هه‌یبه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رمایه‌ى خۆیه‌وه، به هه‌موو عززه‌تى نه‌فس و ئه‌زموون و مێژوو و خه‌بات و تێكۆشانى ده‌چێته به‌رده‌م نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشبوونى ئه‌و له گه‌وره‌ییى ئه‌و وه‌ك مرۆڤێكى هۆشمه‌ند كه تێگه‌یشتنێكى گه‌وره‌و ڕێزدارانه‌ى هه‌یه به‌رامبه‌ر خۆى كه‌م ناكه‌نه‌وه.
بۆیه دكتۆر‌و ستافه‌كه‌ى ئه‌ركیان هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نیه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و مه‌قه‌ست و سرنج و تۆپه‌ڵه گۆز له ناو سكى هه‌ڵدراوى نه‌خۆشدا جێ نه‌هیڵن، هه‌ر ئه‌وه نیه كه ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو ده‌رخواردى نه‌خۆشه‌كانمان نه‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وه نیه خه‌مى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش بخۆن به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر ئه‌وه‌یه كه ڕێزى گه‌وره‌یى نه‌خۆش بگرن. . .