ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه توشى ددان ده‌بن له كاتى سكپڕیدا ئه‌ویش به هۆى ئه‌وه‌ى به درێژاى ته‌مه‌ن چه‌ندین گۆڕان له فیزیۆلۆژى جه‌سته‌ى ژنان ڕوو ده‌دات به هۆى گۆڕانكارى له هۆرمۆنه‌كانى وه‌كو پرۆجسترۆن و ئیسترۆجین ، له به‌ر ئه‌وه پێویسته ژنان زیاتر بایه‌خ به ته‌ندروستى له‌شیان بده‌ن به تایبه‌تى له كاتى پێگه‌یشتن و دووگیاندا .
لێره‌دا ئاماژه به‌و گۆڕانكاریانه ده‌ده‌ین كه له كاتى دووگیاندا ڕووده‌ده‌ن له ده‌م و ددانى ژنان ، گۆڕانكاریه‌كان بریتین له :
1- هه‌وكردنى پوك ( شانه‌ى ده‌وروبه‌رى ددان) pregnancy gingivitis زۆربه‌ى زۆرى ژنانى دووگیان پووكیان هه‌و ده‌كات به تایبه‌تى له سه‌ره‌تاى مانگى دووه‌م سێهه‌مى سكه‌كه‌ى وه ئه‌م هه‌وكردنه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات تا مانگى هه‌شته‌مى سكه‌كه‌ى ،به‌ڵام له مانگى نۆهه‌مدا تاراِده‌یه‌ك كه‌م ده‌كات ئه‌م هه‌وكردنه .
نیشانه‌كانى هه‌وكردنى پوك بێ ئازاره له سه‌ره‌تادا وه كه‌سه‌كه هه‌ست به‌م
نه‌خۆشیه ناكات به‌ڵام كه ته‌شه‌نه‌ى كرد ئازار دروست ده‌كات .
پوك سوور ده‌بێته‌وه ده‌ئاوسێت به ئاسانى خوێنى لێ دێت به تایبه‌تى له كاتى شۆردنى ده‌م و ددان به فڵچه یان خواردنى هه‌ندێ خۆرَكى ڕه‌ق .ئه‌گه‌ر هه‌وكردنه‌كه زۆر بێت ئه‌وا به بێ هۆ پووكى خوێنى لێ دێت وه‌ك له كاتى قسه‌كردندا .
2- لووى دوو گیانى پووك :
Pyogenic granuloma of pregnancy له هه‌ندێ ژنى سكپڕدا پوكى له جێگه‌یه‌كدا گه‌وره ده‌بێت شێوه‌ى لویه‌ك دروست ده‌كات به هۆى