له‌م دیداره‌دا دكتۆر (ته‌ها ئه‌حمه‌د فره‌ج) دكتۆرا له بوارى ده‌روونى باس له چۆنێتى گه‌شت به‌ره‌و ناخ ده‌كات و گرنگى گه‌شته به‌ره‌و ناخ ده‌كات
پ/ مه‌به‌ست چیه له گه‌شتكردن به‌ره‌و ناخ ؟
كاتێ كه ده‌ڵێین گه‌شتكردن به‌ره‌و ناخ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ خودى خۆى بناسێت چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین به شێوه‌یه‌كى گشتى مرۆڤ زیاتر بۆ ده‌ره‌وه ده‌ژین هه‌ر له‌و كاته‌وه فام ده‌كه‌نه‌وه خه‌ریكى ئه‌وه‌ین ئیشێكمان ده‌ستكه‌وێت دێت خه‌ریكى ئه‌وه‌ن پاره په‌یدا بكه‌ین ئینجا خه‌مى دایكیانه ئینجا دواتر زه‌واج خه‌مى خێزانه‌كه‌یه‌تى دواتر خه‌مى منداڵه‌كه‌یه‌تى ، خه‌مى خانوكه‌یه‌تى ،خه‌مى ئۆتۆمۆبێل ، خه‌مى جل و به‌رگێتى ئه‌مه هه‌موو ده‌ره‌وه‌ى تۆیه ئه‌مه ناوه‌وه‌ى تۆ نییه ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه تۆ سه‌رقاڵێكى زۆر گه‌وره‌ى بۆ هه‌ندێ شت كه به‌ڵێ تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه كه پێداویستى پڕ بكه‌یته‌وه به‌ڵام به‌و جۆره نا كه تۆ هه‌موو كاتێ خۆتت پێوه كوشتووه مادده واى لێ كردوى توشى قه‌له‌قى و ڕاكه‌ڕاكه زۆر بوویت بێ ئه‌نجامه و ئه‌بێته هۆى سه‌رئێشه‌ش به‌ڵام ئێمه زۆر جار پێویستمان به‌وه هه‌یه كه ڕابمێنین گه‌شتێك به‌ره‌و ناخى خۆت بكه‌ى هه‌ندێ هێمنی به خۆت بده‌ى دابنیشى بیر بكه‌یته‌وه من كێم ؟ من چى ده‌ورێكم هه‌یه له‌م ژیانه‌دا ؟ ئه‌ى ئه‌م ژیانه خۆى چیه ؟ ئه‌ى من بۆ چى لێره‌م ؟ ئه‌ى دواى ئێره به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆم ؟ كاتێ كه من هێمنیمدا به خۆم ته‌وازنێكم وه‌رگرته‌وه ئه‌و كاته بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م هه‌موو هه‌ڵپه ، هه‌ڵپه كه هه‌موومان ئه‌و هه‌موو دڵه‌ڕاوكێیه بۆ خۆمان دروست كردووه و پێویستى پێى نییه چونكه باسه‌یرى كه‌سانى باڵاده‌ست و ده‌وڵه‌مه‌ند و كه‌سانى زۆر به ناوبانگ بكه‌ین هه‌ر له سه‌رده‌مى فرعه‌ونه‌وه تا ئاخر كه‌س كه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو سه‌ردام حسین بوو باشه سه‌یرى ئه‌وانه بكه‌ین چى شتێكیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد .
بۆچى ساتێ ڕانه‌ما له ژیانى خۆى ؟ بۆ چى ساتێ گه‌شتێكى نه‌كردووه بۆ ناخى خۆى ؟
من له‌م بڕوایه‌م هه‌ر مرۆڤى ساتێ گه‌شتێ بكات به ناخى خۆى تێ بگات له بوونى خۆى بۆ چى هه‌یه ؟ تێى بگات به‌ره‌و كوێ ده‌چێت تۆ كێیت ؟
پ/ چۆن كه‌سێ بزانێت كێیه ؟؟؟؟
خۆى زۆر گرنگه بزانێ تۆ كێى ئه‌مه به‌ڕامان ده‌بێت ڕامان جۆرى زۆره یه‌كێك له‌و جۆرانه كه میدته‌شنه مه‌به‌ست له‌و ته‌ركیزه‌یه كه ده‌كرێت كه ده‌گه‌یته خاڵى سفر بیركردنه‌وه كه تۆ تاكو له‌م بیركردنه‌وه‌ى ژاوه‌ژاوه تا بیركردنه‌وه ژاوه‌ژاوت هه‌بێت له‌و بیركردنه‌وه‌دا بیت ناتوانێ بگه‌یته ئه‌و خاڵه‌ى كه بگه‌یته ئه‌وه‌ى كه گه‌شت به‌ره‌و ناخى خۆت بكه‌ى گه‌شت به‌ره‌و ناخى خۆت كاتێ ڕوو ده‌دات كه تۆ بیركردنه‌وه بگه‌یته خاڵى سفره‌وه ئه‌مه به چى ده‌گه‌یته ئه‌وه كه به میدته‌شن (ئحائ) ئه‌و ته‌ركیزه‌ى كه داده‌نیشت له شوێنێكى هێمنیدا كه تۆ وورده وورده هه‌رچى ئه‌م بیر‌و بیرۆكانه‌ى له ڕۆژانه به هه‌زاران له ناو مێشكدا دێت بیانوه‌ستێنێت بۆ ساتێك ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه هه‌ندێ خه‌ڵكى تر (یۆگا ) به‌كاردێنێت هه‌ندێكى تر نازانێ (مدیته‌شن) ( یۆگا) چیه ؟ كات ئه‌دات به خۆى هێمنى به ته‌نها بۆ ساتێ ئیتر ئه‌و ساته ته‌نها له ماڵدایه یان له سه‌وزایدا دابنیشت به ته‌نها له ناو ژاوه ژاوه كه بێته ده‌ره‌وه بزانێ ئایا ئه‌م هه‌موو ژاوه ژاوه كه ئه‌و پێوه‌ى خه‌ریكه ئه‌وه ده‌هێنێت ساتێ هێمن بدات به خۆى هێمنى ده‌روونشى و جه‌سته‌ى بۆ ئه‌وه‌ى كه هاوسه‌نگیه‌كه ڕابگرێ چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت وه‌كو مۆبایل واین ،مۆبایله‌كه‌ت تۆ شه‌عنى زۆر تێ مه‌كه كاتێ ده‌زانێ له نیوه‌ى ده‌وامدا شه‌عنت پێ نامێنێت موبایله‌كه‌ت ئیش ناكات مرۆڤیش هه‌ر وایه تۆ به‌ته‌واوه‌تى تاقه‌یه‌كى وات وه‌رنه‌گرت بێت كه به‌شى ژیانى ڕۆژانه‌ت بكات تۆشله نیوه‌ى ڕۆژا ده‌كوشێیته‌وه به‌ڵام كوژانه‌وه‌ى مرۆڤ وه‌كو پاترى مه‌بایل ناكوژێته‌وه و سفر بێته‌وه به‌ڵكو مرۆڤ توشى سه‌رئیشه ده‌بێت ، توشى قه‌له‌قى ده‌بێت ، توشى بێ تاقه‌تى ده‌بێت له‌وانه‌یه شه‌ڕ بكه‌ى له‌وانه‌یه به گژ یه‌كێكدا بچیت وه فشارى ده‌روونى ئه‌مه كوژانه‌وه‌ى تۆیه چونكه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌كوشێیته‌وه دایمه له گه‌شه‌دایت ،دایمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌یوه‌ندیت ته‌واوه .
پ/ چۆن خه‌ڵك خۆى بناسێنێت ؟
من كه ده‌ڵێم تۆ كێى ئه‌مه ده‌مانبات به‌ره‌و پرسیارێكى زۆر قوڵتر كه دنیاى ڕۆحه به‌ڵام باشه بائێمه ئه‌ونه قه‌ڵنه‌بین چونكه به‌ڕاستى ده‌ست لێدان له دنیاى ڕۆح‌دا ئه‌وه‌نده قه‌ڵه به سه‌د چاوپێكه‌وتنى تر كۆتاى نایات به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده بزانى تۆ ئێستا تۆ ده‌ورێكت هه‌یه ماموستایه‌ك له كۆلێجێك له هه‌مان كاتدا له ماڵه‌وه باوكێكم له هه‌مان كاتدا برایه‌كم وه كوڕێكم بۆ دایك و باوكم تۆ ئه‌بێت ئه‌م خۆناسینه لێره‌دا بزانیت ده‌ورى تۆ چیه ؟ ئه‌ى تۆ چیت له سه‌ره له‌م ژیانه‌دا ؟
كاتێ تۆ خۆت ده‌ناسى ئیتر تێده‌گه‌ى كه ژیان ماناى چیه؟ تاكو تۆ خۆت نه‌ناسى تاكو تۆ به ماسكێكه‌وه له ناو كۆمه‌ڵگاكه بژى یان له ناو ماڵدا بژى ناگه‌یته ئه‌نجام له به‌ر ئه‌وه هه‌ر خه‌ریكى فێڵ له خۆكردنى ، فێڵ له خه‌ڵك توش كه فێڵت له خۆت و خه‌ڵك كرد ده‌رونت ئاسوده نیه تۆده‌بێت به‌ته‌واو به‌و ده‌موچاوه‌وه بێته ناو خێزانه‌كه‌ت كۆمه‌ڵگاكه‌ته‌وه كه تۆیت ، ئه‌م خۆناسینه زۆر پیپێویسته.
پ/ خراپى ماسك چیه كاتێ كه‌سێك خۆى كه‌سێتێكى هه‌یه و به كه‌سێتێكى تر دێته ناو كۆمه‌ڵگاوه ؟
ماسك مرۆڤ توشى دڵه ڕاوكێ ده‌كات شه‌خسێتێك ده‌ژى كه ئى ئه‌و نییه له‌وانه‌یه كه‌شف بێت توشى ئازاربێت وه له ناخى خۆى له ململانێیه‌كى زۆر ناخۆشدا كه ئه‌م ململانیه زۆر جار توشى خه‌مۆكى ده‌كات توشى ڕاڕاى ده‌كات یان جارى وا هه‌یه بڕیارى وا هه‌ڵه ده‌دات له شوێنى وادا كه بۆى نیه بڕیارى وا بدات به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وره‌ى بینیوه له‌به‌ر ئه‌وه به ماسكه‌وه هاتۆته پێشه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌سڵیه‌كه‌ى خۆى بێت خۆى بناسێ بڵێ پێوست به‌وه نیه .
پ/ گرنگى گه‌شت به ناخدا چیه ؟
گرنگیه‌كه‌ى له‌وه‌دایه كه تۆ بگه‌یته ناخى خۆت كه تۆ گه‌یشتیته خودى خۆت خۆتت ناسى كه‌واته ئاسوده ده‌بیت نامه‌كه‌ش لێره‌دایه ئاسوده بوونه چونكه ئاسوده بوویت ده‌توانیت تاكێك بیت سوود ببه‌خشى وه هاوسه‌نگى دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌روون و ئه‌و ژیانه مادده‌یه‌ى كه هه‌یه چونكه مرۆڤ بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێ پێداویستى فیزیكى وه كۆمه‌ڵێ پێداویستى تر‌ى ده‌رونى هه‌یه بۆ نمونه پێداویستى خۆشه‌ویستى په‌یوه‌ندیه‌كانى مرۆڤ ئه‌مانه هه‌مووى په‌یوه‌ندى به ده‌روونى مرۆڤه‌وه هه‌یه به‌س ئه‌و شتانه‌ى تر كه له پێداویستى خواردن و جل و به‌رگ ئه‌م شتانه تۆ ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك دروست بكه‌یت له نێوان ئه‌م دووانه‌دا .
پ/ چۆن خۆمانپارێزین له‌و فشاره ( سترێس ) ه ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه ؟
ئه‌و فشار‌و ڕاڕایه‌ى له ژیاندا زۆر ئاساى و ساده‌یه چونكه ڕۆژانه كه له به‌یانیه‌وه هه‌ڵده‌ستى تاكو ئێواره پڕه له سترێس به‌ڵام كاتێ ئاساى نابێت كه ئه فشاره توشى ده‌بێ بوویت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام بێت و بێت به نه‌خۆشى به‌ڵام تۆ چۆن بتوانى ئه‌و فشارانه نه‌بێت به نه‌خۆشى لێیان تێبگه‌یت كه خۆتت ناسى به‌و هه‌نگاوانه‌وه ده‌چیته پێشه‌وه چى ئه‌ركى منه و چى ئه‌ركى من نیه له‌وانه‌ى كه ئه‌ركى منه هه‌ڵده‌ستم به واجباتى خۆم ئه‌وانه‌ى ئه‌ركى من نیه لێیان دوور ده‌كه‌ومه‌وه به‌مه فشاره ده‌رونیه‌كه نامێنێت .