زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
پێش بەکارهێنانی ڤایبەر ئەم شەش خاڵە بزانە  

ئەپی ڤایبەر، كە خزمەتگوزاری نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی بەبێ بەرامبەر و بە تەنیا مەرجی، بوونی هێڵی ئینتەرنێت پێشكەشدەكات، لەلایەن كۆمپانیای راكۆتین-ی یابانییەوە بە بڕی 900 ملیۆن دۆرلار فرۆشرا.

شەش زانیاری گرنگ دەربارەی ڤایبەر:

1 – ڤایبەر لە سەرەتا وەكو بكوژی سكایپ سەیردەكرا

بەهۆی ئەوەی سادەیە و  بەكارهێنەر پێویستی بەوە نییە  log in بكات بۆئەوەی نامەكان ببینێت، مانگانە نزیكەی 100 ملیۆن كەس ڤایبەربەكاردەهێنن، بەكارهێنەرانی  whats app ژمارەیان 430 ملیۆن كەس و 280 ملیۆن كەسیش سكایپ بەكاردەهێنن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ڤایبەر بە تەنیا، بەكارهێنەری لە هەردووكیان زیاترە.

2 – دروستكەری ڤایبەر زانایەكی تەكنۆلۆژیای باڵای سوپای ئیسرائیل بووە.

تالمۆن ماركۆ رۆز، ئەفسەری پلە باڵای بواری تەكنۆلۆژی بووە لە ساڵی 1990 و لە ساڵی 2010 دەستی بە دروستكردنی ڤایبەر كردووە، ئۆفیسە سەرەكییەكانی ڤایبەر لە قوبرس و رووسیای سپین.

3 – ڤایبەر هەرگیز لەلایەن حكومەتی ئیسرائیلەوە پارەی بۆ تەرخاننەكراوە، هەرچەندە ئیسرائیل بەوەناسراوە یارمەتی دارایی پڕۆژەكان دەدات تاوەكو پشكی تێیاندا هەبیت، بەڵام ڤایبەر تەنیا لەلایەن هاوڕێ و كەسوكاری دامەزرێنەرەكەیەوە پارەی بۆ تەرخانكرا.

4 -  ساڵی 2013، ڤایبەر 1.5 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە و هیچ رێكلامێكیشی تێدا نەبووە.

ماركۆ-ی دامەزرێنەی ڤایبەر دەڵێت، " ئێمە باوەڕمان بەوەنییە بەكارهێنەرانمان بە رێكلام بێزاربكەین و ئەوەش شتێك نییە، كە لە داهاتووشدا بەنیازبین بیكەین"، ئەم ستراتیژییەی ڤایبەر جیای دەكاتەوە لە سكایپ، كە ئەو كەسانەی لەرێگای مایكرۆسۆفتەوە سكایپ بەكاردەهێنن، لەماوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانەوە رێكلامیان بۆ دەچێت.

5 - ڤایبەر تەنیا لەسەر مۆبایل نییە

زۆر ئەپی بەناوبانگی مۆبایل هەن، كە خزمەتگوزاری نامەگۆڕینەوە لە مۆبایل ئەنجامدەدەن، بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی 2013 ڤایبەر هەنگاوێكی دیكەی نا و ئەپەكەی بۆ دیسكتۆپیش دانا، بۆ ئەو ئامێرانەی بە سیستمی OS X و ویندۆز كاردەكەن.

6 – پاراستنی ئاسایشی ئەو كەسانەی، كە ڤایبەر بەكاردەهێنن، رەخنە ئامێزە.

ئەپی ڤایبەر كۆپییەك لە زانیارییەكانی ئەو كەسەی ڤایبەر بەكاردەهێنێت لە سێرڤەرەكەی خۆیدا خەزندەكات، ئەمەش پێچەوانەی خزمەتگوزارییەكانی دیكەیە، كە تەنیا بەكارهێنەرانیان سكان دەكەن، ئەگەر ئەكاونتی ڤایبەر دابنێیت، ئەوا هاوڕێكانیشت لە داتابەیس سێیڤدەبن. هەرچەندە ئەوان هەرگیز ئەپی ڤایبەریشییان داونلۆد نەكردبێت.

لەكۆتایشدا ئەگەر كێشەت لەگەڵ ڤایبەر هەیە، دەتوانی لە ڤایبەر، دامەزرێنەی ئەپەكە بە ناوی duras@ بدۆزییەوە، لەبەرئەوەی ئەو ماوەیەكی زۆربەسەردەبات لە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەكارهێنەران، ماركۆ-ی دامەزرێنەری ڤایبەر لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا بۆچی ئەكاونتی فەیسبووك بەكارناهێنێت، دەڵێت، "بەۆی وێنەی منداڵ و پشیلەی زۆرەوە". - 
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved