باپیره‌م گه‌وره‌م كاتی خۆی حاكم بوو له عیراق، له یه‌كێك له‌و باسانه‌ى كه لێماوه‌ته‌وه و چه‌نده‌ها جار له‌ناومار گێراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات گوایه كاتی خۆی بریاری له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر گه‌نجێكی 29 ساڵه‌ى سه‌ر ره‌ش ده‌رچوو و بڕیاردرا كه‌وا له ماوه‌ی دوو سێ رۆژێك ئه‌و بڕیاره جێبه‌جی بكرێت، و له كاتی جێبه‌جی كردنی بڕیار كوره گه‌نجه‌كه‌یان له ژوورى زیندان هێنایه ده‌ره‌وه قژى ئه‌و كوره به‌ته‌واوی سپی بوو بوو ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تی خواردووه. و له ماوه‌ی پێش ئێستا ئه‌م روداوه دووباره‌كرایه‌وه و به‌راستی بوو به نیشانه‌ى پرسیار بۆ من، و پێم باش بوو كه‌وا به‌دواداچوونێك بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌م به هاوكارى چه‌ند دكتۆرێكی پسپۆر له‌م بواره.
سه‌ره‌تای له ئیسته‌نبول سه‌ردانی به‌رێز (د. چه‌تین ئایدن)ـم كرد كه پسپۆرى بوارى پێست و جوانكارییه، و هۆكاری سپی بوونی قژم لێی پرسی و به زره‌ده‌خه‌نه‌یه ووتی ئه‌سلی هه‌موو ره‌نگی قژێك سپییه، و له ناو سه‌ردا هۆرمۆنی تایبه‌ت ناسراو به میلانین هه‌یه كه ره‌نگی قژ دیاری ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌ساڵا چوونی مرۆڤ هیزی ده‌ركردنی ره‌نگ له‌و هۆرمۆنه كه‌م ده‌بێته‌وه و ئیتر قژ به ره‌نگه ئاساییه‌كه‌ى خۆى گه‌شه ده‌كات و درێژ ده‌بێت. وتیشی ئه‌وه باس له قژی كه‌سێكی ئاسایی ده‌كه‌ین كه به ژیانێك ئاسایی‌دا تێپه‌ریبێت و به تێپه‌ربوونی ته‌مه‌ن قژی سپی بووبێت، به‌ڵام هۆكارى قژ سپی بوون له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا له چه‌نده خاڵی جیاجیا پێك دێت.
بۆ زانینی ئه‌و هۆكارانه‌ش كه وا له‌قژی گه‌نجێك ده‌كات سپی بێت په‌وه‌ندیم كرد به سایتی (الحصه)ی عه‌ره‌بی كه پسپۆرن له‌و بواره‌دا و هۆكاره‌كانیان به‌م شێوه‌یه بۆ باس كردین كه ئێمه لێره‌دا به كورتی بۆتانی باس ده‌كه‌ین:
1. كه‌می خواردنی پێویست: قژ پێویستی به زۆری به زینگ و كبریت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به یاشترین شێوه ده‌رخوارد بدرێت، بۆیه پێویسته كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له خواردنی (ماسی، هێلكه و چگه‌ر).
2. زیاده‌ره‌وی له به‌كارهێنانی مه‌وادی كیمیائی: مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان روبه‌روی هه‌زاران جۆری مه‌ادی كیمیائی ده‌بێته‌وه، هه‌ر له به‌كارهێنانی ده‌رمان به گشتی، كرێم و جێلی قژ، شسوار (فێر)ی قژ، جۆره‌ها موادی كیمیائی كه بۆ بۆنخۆشكردن یان وه‌كو خۆپاراستن له ده‌عبای جیا به‌كاریده‌هێنین، و چه‌نده‌ها جۆری تری موادی كیمیائی كه كاریگه‌ری نیگه‌تیفی هه‌یه بۆ خێرا سپی بوون و به‌ڵكو وه‌رینی قژ، بۆیه پێویسته ئه‌م جۆره مه‌وادانه زۆر به‌كه‌می به‌كاربهێنرێت.
3. پیسبوونی ژینگه: كاریگه‌ری پیسبوونی ئاو، هه‌وا، تۆز و پیسبوونی خواردن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سپی بوونی قژ، پێویسته خۆمان بپارێزین له‌م دۆخانه.
4. هۆكاری بۆماوه‌یی: خێرا سپی بوونی قژی دایك، باوك، خاڵ یان مام كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خێرا سپی بوونی مناڵ و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی خێرا قژ سپی بوون.
له كۆتایدا پێویسته بگه‌رینه‌وه سه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ى كه له سه‌ره‌تای بابه‌ت باسمان لێوه‌كرد و بپرسین ئایه خه‌م و خه‌فه‌ت په‌یوه‌ندی هه‌یه به سپی قژ؟!
زانایانی سایكۆلۆجی ده‌ڵێن كێشه و گرفتی رۆژانه‌ى ئێستا مرۆڤیش بیر ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر ته‌نها قژ سپی ده‌كه‌ن، و ده‌لێن ئه‌گه‌ر گه‌نچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه توشی نه‌خۆشی شه‌كره و په‌ستانی خوێن بێت زۆر ئاساییه كه قژ سپی بێت، به‌ڵام له رووی پزیشكییه‌وه زانایان دوو رایان هه‌یه به‌شێك ده‌ڵێن په‌یوه‌نیدی خه‌مۆكی و ستریس به سپی بوونی قژه‌وه نییه، و به‌شه‌كه‌یتر كه زۆرینه‌ن ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام كێشه و خه‌می بچوكی رۆژانه قژ سپی ناكات، به‌ڵكو ئه‌و كێشه و گرڤتانه‌ی كه بۆ ماوه‌یك له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌بن و ده‌منه هۆكاری ئازاردانی گه‌ده و سه‌ر ئێشه‌ى به‌رده‌وام و كه‌م خواردن، كه ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆی تێكچوون و لاوان بوونی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش به گشتی و به بێ شك هۆرمه‌نی ده‌ركردنی ره‌نگیش به‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌كه‌وێت و لاواز ده‌بێت و ئیتر ره‌نگی قژ سپی ده‌بێت. بۆیه پێویسته به‌رده‌وام مرۆڤ ئاگاداری خۆی بێت له رووی ته‌ندروستی و ده‌رونییه‌وه چونگه كاریگه‌ری هه‌راپی له‌سه‌ر گشت چه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه.