له ماوه‌ی دواییدا له جیهان و ئێستا له كوردستانی خۆشمان چۆرێكی تازه‌ی چگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنی ده‌رچووه گوایه به كێشانه هاوكارى چگه‌ره‌كێش ده‌كات كه واز له چگه‌ره كێشان بهێنێت. ئه‌و چگه‌ره‌یه پێكهاتووه له ئامێرێك كه به شه‌حنی كاره‌با ئیش ده‌كات و جۆره شله‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات به دوكه‌ڵ و چگه‌ره‌كێش هه‌ڵیده‌مژێت، و چه‌نده‌ها جۆرى و قه‌باره‌ى هه‌یه به پێی پاترییه‌كه‌ى و چه‌نده‌ها تامیشی هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م ئامێره مشتومرێكی زۆری له نێوان زانایان هێناوه‌ته كایه‌وه و چه‌نده‌ها پرسیارى له‌باره‌ى ته‌ندروستی و نا ته‌ندروستی ئه‌و ئامێره دروست كردووه، به تایبه‌تی له دوای زیادی به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره له لایه‌ن گه‌نجه‌كانه‌وه. بۆ زانایان هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 26 هه‌زار كه‌س له 27 وڵاتی ئه‌وروپا، و ده‌ركه‌وت كه زیاترین رێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م جگه‌ره‌یه گه‌نجن، و ئێستا زیاتر له 29 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا ئه‌م جگه‌ره‌یه به‌كارده‌هێنن، و له هه‌مان لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كه له لایه‌ن گۆڤارى (فۆكس)ـی ئه‌ڵمانی بڵاوكرتوه‌ته‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م جگه‌ره‌یه نه‌بۆته چێگای باوه‌ری ئه‌و زانایانه‌ى كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجام داوه. له وڵاتی به‌ریتانیاش چه‌ند زانایه‌كی بوارى كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر جی به‌كارهێنانی ئه‌م جگه‌ره‌یه په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان له وڵاتی به‌ریتانیا به دی ناكرێت. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ش كرد كه چه‌نده‌ها جۆری ته‌قلیدی ئه‌و ئامێرانه كه‌وتونه‌ته بازاره‌وه كه به ته‌واوی زیانی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه.
رای به‌رامبه‌ر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ى بتاوانین له هه‌موو لایه‌كه‌وه زانیاری ته‌واو ببه‌خشین به خوێنه‌رانی گۆڤارى ئۆزۆن، چه‌نده‌ها به‌دواداچوونمان كردوه بۆ زانینی رای به‌رامبه‌ر، كه كۆمپاینا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌م ئامێره‌ن، و ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه 60% و خه‌ڵكێكی زۆر سودی لێوه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌ى كه به‌كارى ده‌هێنین ته‌نها دوای ساڵێك مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه بۆ 50% كه ده‌بێته.
به‌ڵام ئێمه وه‌كو ستافی گۆڤارى ئۆزۆن كه شوكر كه‌سی جگه‌ره‌كێشمان له‌ناو نییه دوای تاوتۆكردنی ئه‌م بابه‌ته گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی ئیراده‌ى جێهێشتنی جگه‌ره‌ى نه‌بێت ئه‌وه هه‌ر به‌ردوام ده‌بێت له‌سه‌ری.