زۆر جار ناوی روداوێكمان بیستووه به ناوی هۆلوكوست، گوایه هیتله‌ر چه‌نده‌ها كه‌سی كوشتووه و سوتاندووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆرێكمان كاره‌ساته راسته‌قیینییه‌كه‌ی ئه‌م چیرۆكه نه‌زانین، كه به‌راستی تا مرۆڤ خۆی سه‌ردانی شوێنی روداوه نه‌كات و له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌ت له‌وى نه‌گه‌رێت، ئاسان نییه به وێنه و نوسین ئه‌و تابلۆیه حه‌قی ته‌واوی خۆی پێ‌بدریت، له دوای سه‌ردانێكمان بۆ شوێنی كاره‌ساته‌كه به پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌م چه‌ند رووێك له‌و تابلۆ گه‌وریه بۆ خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌كانی گۆڤارى ئۆزۆن باس بكه‌م، كه به‌زۆری لایه‌نی مرۆییه و ناچمه ناو به‌شه سیاسییه‌كه‌ى.
هه‌ر له گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ ئه‌و كه‌مپه، به‌خت یاوه‌رمان بوو كاتێك چاومان كه‌وت به كچێك به ناویی (سوزان) كه خه‌ڵكی پۆلونیا بوو و شاره‌زابوو له مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌و كه‌مپه، به سوپاسه‌وه به شێوه‌یه‌كی دورودریّژ له‌گه‌ڵمان گه‌رانمان به‌ناو ئه‌و كه‌مپه، و باسی له‌و كاره‌ساته كرد بۆمان.
هۆلۆكوست ووشه‌یه‌كی یۆنانییه كه به مانای (سوتاندنێكی ته‌واوی قوربانییه‌كان كه پێشكه‌شده‌كران بۆ خواوه‌ندی گه‌ردوون)، له ساڵی 1942دا ئه‌و وشه‌یه به‌كارهات بۆ ده‌ربرینی ئه‌و كرداره كه هیتله‌ر كردی به‌رامبه‌ر به ده‌یان هه‌زار خه‌ل كه به‌شێكی دیاریان جوله‌ك بوون. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ى كه هیتله‌ر هه‌ڵسا به دروسكردنی كه‌مپێكی گه‌وره‌ى تایبه‌ت به دێلگیراوه‌كانی شه‌ر كه له لایه‌ن هیتله‌ره‌وه گیرابوون، و چگه له‌و خه‌ڵكه كه‌سانی تریشی بۆ هێنا به فێڵی ئه‌وه‌ى كابریان بۆ دابین ده‌كات، و له سه‌ر درگای كه‌مپه‌كه نوسی بووی (كاركردن وات لێده‌كات سه‌ربه‌خۆبیت) وه‌ك له وێنه‌كه‌دا هاتووه.
له دوای ناساندنی خۆمان و گۆڤاری ئۆزۆن و تۆزیك گه‌ران به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا، (سوزان) زۆر به غه‌مبارییه‌وه و به‌سۆزه ده‌ستی كرد به قسه‌كانی و باسی له چونییه‌تی هێنانی ئه‌و خه‌ڵكانه كرد بۆ ئه‌و كه‌مپه و ووتی: له به‌شێكی ووڵاتانی ئه‌وروپا به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك هه‌ژار كۆده‌كرایه‌وه (كه له ره‌گه‌ز و ئاینی جیاواز بوون، نه‌ك ته‌نها جوله‌كه)، و پێیان گووترا كوا به‌ره‌و شوێنێك ده‌چن كه كاری لێده‌كه‌ن پاره و پولیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و ژیانێكی خۆشیان ده‌بێت، هه‌ر له‌و وڵاتانه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س سوارى شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌كران كه بۆ ته‌نها ده‌یان كه‌س ته‌رخان كرابوون، و پێش سه‌ركه‌وتنیان گشت كه‌لوپه‌له‌كانیان لێده‌سه‌نرا، به بیانووی ئه‌وه‌ى ده‌خرێته به‌شی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌ل له ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر. له دوای برینی رێگایه‌كی زۆر دور و درێژ ده‌گه‌ن به كه‌مپی (ئۆشفیتس بێركه‌ناو) له وڵاتی پۆلۆنیا، دوای دابه‌زین ئافره‌ت بۆ لای راست و پیاوه‌كانیش بۆ لای چه‌ی جیا ده‌كرینه‌وه، له‌وێشه‌وه دوباره جیاكردنه‌وه‌یه‌كی تر هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى كه جه‌سته‌یه‌كی زۆر باشیان هه‌یه و توانای كاركردنیان هه‌یه و ده‌نێردران بۆ كه‌مپی ئیشپێكردن، كه به‌شێكی زۆر كه‌میان بوون، ئه‌وانی تر ده‌نێردرانه باخێك له ته‌نیش باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره گوایه ده‌بێ ته‌عقیمبكرێن پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كه‌ن به كاركردن، و له كاتی چوونه ژووره‌وه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بوایه گشت چله‌كانیان دابكه‌نن، گشت زێری به‌ریان دابنێن، و قژیا ده‌بردڕا، دواتریش زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان ره‌وانه‌ى ژوورێكی تایبه‌ت ده‌كران بۆ ته‌عقیم كردن، به‌ڵام ته‌عقیم كردن به غازێكی تایبه‌ت كه كۆتایی به ژیانی هه‌موویان ده‌هێنا، ئینجا به‌سه‌ر دانه دانه‌یان ده‌گه‌ران ئه‌وانه‌ى پارچه‌یه‌ك زیریان پێوه مابێت، یان ددانێكی زیری هه‌بێت، ئه‌وه‌شیان لێده‌كرده‌وه و به عاره‌بانه‌ى ده‌نێردران بۆ فرنێكی تایبه‌ت، كه له‌وی به‌چه‌ند قوناغێكدا ده‌سوتێندران، قوناغی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌نده‌ى بتوانرایه رۆنی له‌شی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان ده‌رده‌هێنا، و بۆ خاوینكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنا، و چه‌ند قوناغێكی تریشی به‌خۆوه ده‌گرت تا ده‌گه‌یشته قوناغی سوتاندنی ته‌واو، كه ئه‌وه‌ش بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و كه‌مپه به‌كارده‌هێنرا. (له باسی سوتاندنی ئه‌و خه‌ڵكه بووین به فرنی تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ سوزان گه‌یشتینه شوێنكی به‌سه‌ر شیوێوازی فرنی سه‌مونی لای خۆمان، به‌ڵام ده‌رگایه‌كی ئاسنی گه‌وره‌ى پێوه بوو سوزانی میژوناس كه له‌گه‌ڵمان بوو ووتی: ئه‌وه فرنه‌كه‌یه كه خه‌لكیان تیادا ده‌سوتاند –كه به‌راستی ئه‌و رسته‌یه و ئه‌و شوێنه ناخی هه‌ژاندین- و قوناغه‌كانی تر سوتاندنه‌كه‌ى بۆ باس كردین). سه‌باره‌ت به برینی قژی ئه‌و خه‌لكه‌ش پێش ئه‌وه‌ى بسوتینرێن، كه به سه‌دان كیلو كۆده‌كرایه‌وه ده‌نێردرا بۆ كارگه‌ى مافور و ده‌كرا به مافور و ده‌نێردرا بۆ ئه‌وروپا.
ئینجا له به‌رده‌وامی گه‌رانمان سه‌ردانی شوێنێكمان كرد كه گشت په‌نچه‌ره‌كانی داخرابوون و شوێنێكی گپ بوو، (سوزان) ووتی: ئێره‌ش شوێنی تایبه‌ت بوو به تاقیكردنه‌وه‌ى مرۆیی، كه كۆمه‌ڵێك له دكتۆره‌كانی هیتله‌ر به ویستی خۆیان تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رمان و بایلوجی و پزیشكیان له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجامده‌دا، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاودێرییه‌كیان له‌سه‌ر بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پیاوانه‌ش كه توانای كاركردنیان هه‌بوو، هه‌ریه‌كه‌و ژماره‌یه‌كیان پێده‌درا و ئیتر ناوه‌كانیان ده‌سرایه‌وه و ده‌بوون به ژماره، و به به‌رده‌وامی و به‌زۆر له باره‌دۆخێكی زۆر سه‌خت كاریان پێده‌كرا. و ده‌یان كه‌سیان له چه‌ند ژورێك ده‌خه‌وتن كه له بنه‌ره‌تدا شوێنی چه‌ند كه‌سێك بوون، و چه‌ند حه‌فته جارێك رێگه‌یان پێده‌درا خۆیان بشۆن و رۆژانه ته‌نها سوپێكی تۆزێك له ئاو خه‌ستر و پارچه سه‌مونێكی ره‌قیان هه‌بوو بۆ خواردن، ئێنجا گشت لایه‌كی كه‌مپه‌كه‌شیان به كاره‌با ته‌ڵبه‌ند كردبوو و كه‌سیش توانای راكردنی نه‌بوو.
یه‌كێك له براده‌رانمان چیرۆكه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه سه‌ره‌تا و له سوزانی پرسی، ئه‌ى ئه‌و كه‌لوبه‌لانه‌ى كه چیایان كردبووه له كاتی سه‌ركه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر جی به‌سه‌رده‌هات؟! سوزانیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه به براده‌ره‌كه‌مانی ووت، تۆ زۆر به دیقه‌تیت، و ئێمه‌ى به‌ره‌و شوێنێكی تر برد، كه له‌وى گشت ئه‌و كه‌لوبه‌له تیایدا جیا ده‌كرایه‌وه، ئه‌وه‌ی سودی هه‌بوایه بۆ سوپایان ده‌نارد و ئه‌وه‌یترشیان فرێده‌دا.
جێگای سه‌رسورمانیش بوو كه له ته‌نیشت ئه‌و كه‌مپه خوێناوی و پر زولم زۆردارییه، ڤیلاییكی زه‌به‌لاح و باخچه‌یه‌كی زۆر خۆشیش هه‌بوو، كه تایبه‌ت بوو به به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه و له كاتی برین و سوتاندنی ئه‌و خه‌لكه، مناڵه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری كه‌په‌كه له باخچه‌یه‌كی زۆر خۆش له ته‌نیشت كه‌مبه‌كه یاریان ده‌كرد.
به‌ڵام هه‌ر له‌و باخچه خۆشه‌یه پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌ڵی پرۆسه‌ی له سێداره‌دان هه‌بوو، كه ده‌گه‌رایه‌وه بۆ له سێداره‌دانی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و كه‌مپه له ناو هه‌مان شوێن كه خه‌ڵكی تیا ده‌كوشت، به‌ڵام نزیكه‌ى بیست ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ى. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زاڵمكه‌ران به دڵناییه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌نجامی خۆیان ئه‌گه‌ر دوای كاتێكیش درێژیش بیت.
گه‌رانمان له‌و شوێنه‌دا چه‌ند كاتژمێرێكی خه‌یاند به‌ڵام ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌ویست ئاماژه‌ى پێوه بكه‌م ئه‌وه‌نده بوو، به ته‌ئكیدیش وه‌كو كوردێك فرسه‌تی ئه‌وه‌م له‌ده‌ست نه‌دا كه منیش له لای خۆمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌فصیلی باس له‌و كاره‌ساتانه بكه مكه به‌سه‌رماندا هاتوون، به تایبه‌تی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه كه بووه مایی خۆشحالی سوزانی مێژوو ناس په‌یمانیدا كه ئیتر كاره‌ساته‌كه‌ى ئێمه‌ش له هه‌موو شوێنێك باس بكات، ئه‌وه‌ش ماوه بڵێین كه هۆلۆكوستیش به‌شێك بوول جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كه ماوه‌ى بیست ساڵێك دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ئه‌نجامدرا و له هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌دا نزیكه‌ى 70 ملیۆن كه‌س كوژران و دوو ئه‌وه‌نده‌ش بریندار بوو.