له نێوان خۆشی قوتابی به چوونه ناو ساڵێكی تازه و پێشكه‌وتوى قوتابخانه و ترسی هه‌مان قوتابی له تاقیكردنه‌وه و زوو هه‌ستان و درێژی ماوه‌ى ده‌وامدا، ئه‌وه ساڵێكی تری خوێندمان ده‌ستی پێكرده‌وه، به پێی ئه‌و بارودۆخه نه خوازراوه‌ى كه به‌سه‌ر ولاتدا تێپه‌ری كه بووه هۆی شله‌ژانی هه‌ست و سایكولوژیای به‌شێك له قوتابی و دایك و باوكان، به پێویسمان زانی كه چه‌ندئامۆژكارییه‌ك بده‌ینه دایك و باوكان بۆ ئه‌وه‌ى بتوان ژینگه و مۆرالێكی باش بره‌خسێنن بۆ چگه‌ركۆشه‌كانیان له ساڵی نوێی خوێندندا:
1. له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌ر وانه‌یه‌كی نوێ پێویسته قوتابی پیایدا بچێته‌وه رۆژ به رۆژ و هیج وانه‌یه‌كى ئه‌مرۆ دوانه‌خات بۆ به‌یانی.
2. له كاتی بوونی هه‌ر هۆكارێك بۆ دواخستی پێداچوونه‌وه‌ى وانه‌ى ئه‌مرۆ، پێویسته بۆ رۆژی به‌یانی به دڵنیاییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت، و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت به پێی توانا وانه قورسه‌كان دوانه‌خرێت، چونكه كه‌له‌كه ده‌بێت به‌سه‌ریه‌ك و دواتر پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند وانه‌یه‌كی قورس ده‌بێته بارگرانی بۆ منداڵ.
3. پێویسته قوتابییه‌كانمان فێری له به‌ركردن و ووتنه‌وه ببنه‌وه و دواتریش نوسینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ى كه له به‌ریان كردوه، بۆ ئه‌وه به ته‌واوی له مێشكی‌دا بچه‌سپێت.
4. ده‌بێ قوتابی به‌رده‌وام بێت له حه‌لكردنی پسیاره‌كان، به‌تایبه‌تی پرسیاره‌كانی بوارى بیركارى، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنترۆل بكاته سه‌ر وانه‌كانی و میشكی به‌رده‌وام كراوه بێت، چونكه حه‌لكردنی پرسیارى بیركارى مێشكی مرۆڤ فراوانتر ده‌كات.
5. دایك و بوك پێویسته به‌رده‌وام تاوتوێی وانه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.
6. پێویسته قوتابی پلانێكی (جدول)ێكی هه‌فتانه‌ی هه‌بێت و به شێوه‌یه‌ك كه بتوانێك زاڵ بێت به‌سه‌ر گشت وانه‌كانی و له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته به‌رده‌وام له پێداچوونه‌وه و رێكخستنی ئه‌و پیلانه بن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان.
7. پێویسته قوتابی كاتێكی دیاری كراوی هه‌بێت بۆ حه‌سانه‌وه و یاری كردن و په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ كه‌سی ده‌وروبه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ى مورتاح بێت و كه گه‌رایه‌وه سه‌ر سه‌عییه‌كه‌ى به ئه‌كتیڤی بگه‌رێته‌وه، و پێویسته كاتی خه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ى قوتابی دیاری كراوه بێت.
8. دایك و باوك یان یه‌كێكیان ده‌بێت به‌شداری منداڵه‌كه‌یان بن له كاتی ته‌رخان كرا‌و بۆ حه‌سانه‌وه‌یان، و هه‌وڵبده كاتی حه‌سانه‌وه‌یان له نێوان كاتی ته‌واوكردنی وانه‌یه‌ك و جه‌ست پێكردن بێت به وانه‌یه‌كی تازه، بۆ ئه‌وه له ژینگه‌ى وانه كۆنه‌كه ته‌واو بێت و ئاماده‌بێت و هه‌ستێكی تره‌وه بۆ چوونه ناو ژینه‌گه تازه‌كه‌ی وانه تازه‌كه‌ى.
9. سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی كاتی سه‌عی كردن بهێڵه‌وه بۆ قوتابی خۆی، چونكه هه‌ر منداڵێك حه‌ز ده‌كات كاتێك دیاریكراو ده‌ست بكات به سه‌عی، به‌ڵام به ته‌ئكید ده‌بێ به پێی پرۆگراو و چاودێری دایك و باوك بێت.