هه‌روه‌ك جۆن له ژیانی رۆژانه‌دا پێویسته ئاگاداری خۆمان بین كه سه‌ردانی هه‌موو جۆره شوێنێك نه‌كه‌ین و سیقه‌ی ته‌واو نه‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌واو نایانناسین، ئێستا دونیا ئینته‌رنێتیش هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه، پێویسته سه‌ردانی هه‌موو سایتێك نه‌كه‌ین نه‌بینه هاورێ له‌گه‌ڵ كه‌سان نایانناسین له سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیقه‌مان به هه‌موو پرۆگرام و ئه‌قلیكه‌یشینه‌كان نه‌بی كه هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده به‌س نییه و هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی زانیارییه‌كانت ده‌كات ئینجا بۆ هه‌ر ئامانجێك بێت و بۆیه به پێویستمان زانی وه‌ك ستافی ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌تان بۆ روون بكه‌ینه‌وه بۆ خۆپاراستن له كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت:
ئیمێل: زۆربه‌مان ئاگادارین كه‌وا رێژه‌ی 75% گشت ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی بۆمان دێن (Spam)ـن یاخود ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ن كه ئێمه په‌یوه‌ندیمان پێوه نییه و نایانناسین، ئه‌گه‌رجی به‌شێكی زۆری ئه‌م جۆره ئیمه‌یڵانه رێكلامی كۆمپانیا و كاڵاكانن، به‌ڵام له ناویشیان ئیمه‌یڵی تایبه‌تی تیایه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر گشت زانیارییه‌كانت، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر شێوه‌ی ڤایرۆس، ترۆژان یان گرمی كۆمپیوته‌ری دزه‌ی پێده‌كریته ناو ئیمه‌یله‌كه‌ت و دواتر بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌شه‌ت. یه‌كه‌م هه‌نگاویش بۆ خۆپاراست له‌م جۆره كێشانه هه‌ڵبژاردنی شوێنێكی دروسته بۆ كردنه‌وه‌ی ئیمێل تیایدا، كه ئێستا (GMAIL) به باشترین بزوینه‌ر داده‌نرێت كه ئێمه‌یلی تیا بكه‌یته‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئیمه‌یلی (Spam)كان له ئیمه‌یله تایبه‌تییه‌كانی خۆت جیا ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جاری وا هه‌یه كه چه‌ند ئیمه‌یڵێك دزه ده‌كات، بۆ خۆپاراستن له‌مه‌یان پێویسته ئه‌و ئیمه‌یڵانه نه‌كه‌یته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌یان یان خاوه‌نه‌كه‌یان ناناسیت، و ئه‌گه‌ر كردته‌وه به هیج جۆرێك ئه‌و لینكه یان وێنه‌یه یان فایله نه‌كه‌یته‌وه كه تیایه‌تی چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه جۆرێك له فایرۆس بێت و ئیمه‌یله‌كه‌ت هاك بكات، وه ئه‌گه‌ر هاتوو وێنه یان فایلێكیشتان كردوه به هه‌ڵه یان لێی به شه‌ك بوون پێویسته ده‌سبه‌جی پاسوردی ئێمه‌یله‌كه‌تان بگۆرن و كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان ریستارت بكه‌نه‌وه.
سایته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: كێشه له‌م سایت و پێگانه‌دا له هاورێكانت نییه كه ده‌یانناسیت، به‌ڵكو لێره‌دا كێشه له هاورێ هاورێكانته كه نایانناسیت، نمونه‌ش بۆ ئه‌مه هاورێكه‌ت لایكی ڤیدیۆیه‌ك یان وێنه‌یه‌ك ده‌كات و تۆش ئه‌ته‌وی سه‌یری ئه‌و ڤپدیۆیه بكه‌یت و كه ده‌یكه‌یته‌وه ده‌تباته لاپه‌ره‌یه‌كی تر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و فایله بكه‌یته‌وه داوای نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی فلاش یان هه‌ر پرۆگراوێكی ترت لێده‌كات و له‌گه‌ڵ كلیك كردن له‌سه‌ر ئه‌و رێكلامه یان داوایه، ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هاك بكرێت، به‌شێك له خۆپاراستن له كاره‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێوه‌یه‌رایه‌تی سایته كۆمه‌ڵایه‌تییكان وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و به‌ڵام به‌شێكی تریش ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌كارهێنه‌ر كه هیج پرۆگرامێك ئه‌بده‌یت نه‌كاته‌وه له‌سه‌ر سایته كۆمه‌ڵایه‌تییكان، و سه‌یری هیج فیدیۆیه‌ك و دۆسیه‌یه‌ك نه‌كات كه نه‌زانێت سه‌رچاوه‌كه‌ی جییه و له‌كاتێكیش به‌كارهێنه‌ر هه‌ستی كرد كه‌وا شتێكی وا رویداوه دیسان به پێویست ده‌زانرێت كه پاسوۆردی ئه‌كاونته‌كه‌ت پگۆریت.
بازار كرد له‌سه‌ر ئینته‌رنێت: ئه‌گه‌ر جی به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به كارده‌هێنرێت له لای خۆمان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن پێویستی هه‌وڵبده‌ن كالاكانیان له سایتی باوه‌ر پێكراو بكرن وه‌كو سایتی ئه‌مازۆن و هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌كارهێنه‌ر دڵیابێت له‌وه‌ی كه ئه‌و سایته‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێبكرێت به (https://) ده‌ست پێده‌كان نه‌ك (http://)، چونگه ئه‌وه دڵیاییت ده‌داتی كه‌وا پا‌سوو‌رد و زانیارییه‌كانت پارێزراوه.