تەندروستی
گرنکی و رۆڵ چونییەتی بەکارهێنانی کرێمی ژژە خۆر لە وەرزی هاویندا بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی پێست  
"ڕەنگە بەگشتی مرۆڤ زۆربەى کاتەکانى لەبەر تیشکى خۆر بەسەربەرێت بەڵام دەبێت ئەوەش بزانێت کە خۆر بەهۆى  بوونى تیشکى سەرو وەنەوشەییەوە تواناى تێک شکاندنى پێست و زیان گەیاندنى هەیە، ئەمەش بەتایبەت شێرپەنجەى پێست دەگرێتەوە. لەبەر ئەوە تەنها بە دوورخستنى پێست لە تیشکى سەرو وەنەوشەیى گرنگ نیە، بەڵکو دژەخۆر یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگە بۆ پاراستن و بەرگرى کردن لە پێست."
گرنگى دژەخۆر لەوەدا دەردەکەوێت کە کاتێک چینى ئۆزۆنى بەرگى زەوى کەم دەبێتەوە (بەهۆى کەم بوونى گازى ئۆکسجینەوە)، ئەوا تیشکى سەرو وەنەوشەیى ultra violet زیاد دەبێت بەمەش ئەگەرى توش بوون بە شێر پەنجەى پێست زیاتر دەکات، لەبەرئەوە دژەخۆر وەک پارێزەرێک کاردەکات لە دژى  ئەو تیشکە سەرو وەنەوشەییانە.
بەڵام چۆن دژەخۆرێکى باش و گونجاو هەڵدەبژێریت بۆ پاراستنى پێست لە ڕەش بوونەوەى بە خۆر و هەر تێکچون و خراپ بوونێکى ترى پێست؟؟؟ 
پرسیارى تر ... چۆن بەرگریەکى گونجاوت لە دژەخۆرەوە دەست دەکەوێت؟ یاخود دژەخۆر چۆن کاردەکات؟
 کاتێک پێست دژەخۆرەکە هەڵدەمژێت، بەرپەرچى تیشکى سەرو وەنەوشەیى دەداتەوە کە ئەمەش تیشکێکى نەبینراوە لە خۆرەوە و تواناى ئەوەى هەیە کە پێست ڕەش بکات و هەروەها تواناى تێکشکاندنى خانەکانى ترى پێستى هەیە. تیشکى سەرو وەنەوشەیى دابەش ئەبێت بۆ سێ درێژە شەپۆڵ کە ئەمانەن:
تیشکى سەرو وەنەوشەیى A، B، C، بەڵام تەنها (UVA) و (UVB) دەگەنە سەر  زەوى کە جۆری یەکەم و دووەم. پێکهاتەى کیمیایى و فیزیایى دژەخۆر بەرگرى لە دژى تیشکى سەرو وەنەوشەیى دابین دەکەن بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
پێکهاتەى فیزیایى: لە فیلمێکى شاراوە پێک دێت  کە بەرگرى دەکات لە دژى هەردوو تیشکى(UVA) و (UVB) پێش ئەوەى بتوانێت بە پێستدا تێپەڕ ببێت.
کاتێک پێست ڕووپۆش دەکرێت بە دژەخۆرێک ئەوا پێکهاتەى بنەڕەتى فیزیایى یەکەى ئەمێنێتەوە. ئەم پێکهاتەیەش زیاتر لەگەڵ رەنگى تۆخى پێستدا تێکەڵ ئەبێت کەمتر دیار ئەبێت،
پێکهاتەى کیمیایى: پێست هەڵى دەمژێت و ئەمیش بەهەمان شێوە بەرپەرچى تیشکى سەرو وەنەوشەیى دەداتەوە، ئەمەش زۆرجار پێکهاتەیەک یان زیاترى تێدایە وەک(avobenzone) یان (oxybenzone)و هەندێ جار پێکهاتەى تریشى تێدایە وەک (((mexoryl(AnthelionSXیاخود (Zinc oxide) و (titanium dioxide)،کە تیشکى (UVA) و (UVB) ئەمژێت.
* پێویستە کێ دژەخۆر بەکار بهێنێت؟
بەبێ گرنگیدان بە ڕەنگى پێست بۆ هەر کەسێک کە ڕۆژانە کاتەکانى لەبەر خۆر بەسەر بەرێت پێویستە دژەخۆر بەکاربهێنێت، تەنانەت ئەگەر کەسێکى ئەسمەریش بێت.
بەبێ گوێدانە جۆرى پێست، تیشکى سەرو وەنەوشەیى دەتوانێت تێپەڕ ببێت بەناو قوڵایى پێست و DNA ى خانەى پێست تێک بشکێنێت، ئەم تێکشکاندنەش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆى توش بوون بە شێرپەنجەى پێست.
    منداڵ بەتایبەت ئەوانەى کە هەستەوەرن بە تیشکى خۆر پێویستە بە چەند هەنگاوێک پێستیان بپارێزرێت و قەدەغە بکرێت لە ڕەش بوونەوەى پێستیان بەهۆى خۆرەوە.
 منداڵ یان هەرزەکار ئەبێت ئاگادار بێت لەوەى کە تەنها بەلایەنى کەمەوە دوو پەڵەى ڕەش بوونى پێستى بەهۆى خۆرەوە، ترس و زیانى گەشەکردنى شێرپەنجەى پێست زیاد دەکات بە تایبەت لە کاتەکانى دوایى تەمەنیدا.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیشکى خۆر گرنگە بۆ دروست کردنى ڤیتامین D  لە منداڵدا (کە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵ دەبینێت لە پتەو کردنى ئێسکى منداڵ)، بەڵام پێویستە لە نەبوونى یاخود ناکاریگەرى تیشکى سەرو وەنەوشەیى دڵنیا بین بۆ پاراستنى پێستیان، لەبەر ئەوە ئەتوانین نەک ناوى (دژەخۆر) بەڵکو بە واتایەک لە واتاکانى تر ناوى (دژە تیشکى سەرو وەنەوشەیى) لێبنێین. 
ئەو منداڵانەى کە تەمەنیان لە خوار شەش مانگیەوەیە پێویستە زیاتر بپارێزرێن لە ڕاستەوخۆ لێدانى  تیشکى خۆر چونکە پێستیان زیاتر ناسکە.
* چۆن ناکاریگەریەکانى دژەخۆر کەم دەکرێتەوە؟
چۆنیەتى کارکردن و بەکارهێنانى بەندە بە زۆر هۆکارەوە، لەوانە جۆرى پێست، بڕ و جۆرى بەکارهێنانى دژەخۆر، و هەروەها ڕێگە پێدان و هەڵبژاردنى دژەخۆرێک بۆ چۆنیەتى و چەندێتى بەرپەرچ دانەوەى تیشکى سەرو وەنەوشەیى زۆر بەهێز و کاریگەر. هەندێ هۆکارى تریش هەن کە کاریگەریى دژەخۆر کەم دەکەنەوە، ئەمەش ئەمانەى لاى خوارەوە دەگرێتەوە:
1 - شێدارى زۆر.
2- ئارەق کردنەوەى زۆر.
3- سڕینى پێست و لاچوونى دژەخۆرەکە.
4- خۆشوشتن یان مەلەکردن یاخود هەر بەرکەوتنێکى ترى ئاوى.
* ئایا دژەخۆر تەواو پێست دەپارێزێت؟
سەبارەت بە هەبوونى هەندێ لە پارێزگارى ئەوا دژەخۆر ناتوانێت ببێتە ڕێگرێک یاخود بەربەستێک بۆ هەموو تیشکە سەرو وەنەشەیى یەکان. لەبەر ئەوە دژەخۆر جێَگرتنەوەى پێوانەیى پارێزگارى و بەرگرى نیە، وەکو دیارى کردنى ئەو کاتانەى بەسەرى دەبەین لەبەر تیشکى خۆر و ڕووپۆش کردنى پێست بە دژەخۆرەکە،
بۆ ئەوەى پاراستنى پێست لە تیشکى سەرو وەنەوشەیى تەواو گونجاو بێت پێویستە دورکەوینەوە لە ڕاستەوخۆ لێدانى تیشکى خۆر لە ماوەى نێوان (10)ى بەیانى بۆ (4)ى پاش نیوەڕۆ، چونکە لەو ماوەیەدا تیشکى خۆر زۆر زیاتر بەهێزە. تەنانەت دژەخۆر لە ڕۆژانى تەمیشدا پێویستە بەکار بهێنرێت چونکە تیشکى سەرو وەنەوشەیى ئەتوانێت بەناو تەمیشدا تێپەڕ ببێت
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved