زۆربه‌ى پێگه‌یشتوان ناتوانن چركه ساته‌كانى سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى منداڵى خۆیان بیربكه‌وێته‌وه. ته‌نها ئه‌و به‌سه‌رهات و ڕووداوانه نه‌بێت كه له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه بۆیان ده‌گێڕدرێته‌وه، یان له ڕێگه‌ى وێنه و بابه‌تى تر‌ى بیره‌وه‌رى جۆراوجۆره‌وه بیرمان دێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كه كه زانایان ناویان لێناوه له‌ده‌ستدانى بیره‌وه‌رى منداڵى. له‌وانه‌یه پاش تێپه‌ڕبوونى چه‌ند مانگێك به ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ورده‌كاریه‌وه تواناى بیركه‌وتنه‌وه و وه‌سفكردنى بیرهوهریهكانى ئاهه‌نگى جه‌ژنى له‌دایكبوونى دووه‌مى خۆتت هه‌بێت، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونى ساڵێك ئه‌و بیره‌وه‌ریانه په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه و تا واى لێدێت له كۆتاییدا به ته‌واوى له‌ناوده‌چن.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه منداڵان تا ته‌مه‌نى سێ ساڵى تواناى بیركهوتنهوهى ئه‌و ڕووداوه گرنگانه‌یان هه‌یه كه له ساڵى ڕابردووى ته‌مه‌نیدا به‌سه‌ریان هاتووه. جا ئه‌م "هاوكێشه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌یه" به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه تا ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵى. لێره‌دا واته له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا منداڵان ده‌توانن له 72% ى هه‌مان ئه‌و ڕووداوانه‌یان به‌بیربێته‌وه كه له ته‌مه‌نى سێ ساڵیدا له بیریان بووه، له‌كاتێكدا له ته‌مه‌نى هه‌شت بۆ نۆ ساڵیدا زۆربه‌ى منداڵان ته‌نها تواناى بیركهوتنهوهى 35% ى ئه‌و "ئه‌زموونانه‌ى ژیانیان" ده‌بێت كه توانیویانه له ته‌مه‌نى سێ ساڵیدا به ڕوونى باسى بكه‌ن. پوخته‌ى ئه‌وه‌ى كه لێكۆڵینه‌وه‌كان پێى گه‌یشتوون ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڕانكاریانه له ڕێگه‌ى "شكڵ گرتنى بیره‌وه‌ریه‌كان" یان "ده‌ق گرتنى بیره‌وه‌ریه‌كان" وه دروست ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونى ته‌مه‌نى منداڵ. به جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا منداڵان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تواناى خه‌زنكردن و كۆكردنه‌وه و پۆلێنكردنى بیره‌وه‌ریه‌كانیان هه‌یه له چوارچێوه‌یه‌كى زه‌مه‌نیدا كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گێڕانه‌وه‌یان ئاسانتربكات.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا پرۆفیسۆر باوه‌ر و هاوڕێكانى به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه چاودێریى 83 منداڵیان كرد به درێژایی ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك و دواتر ئه‌نجامه‌كانیان له ڕۆژنامهیهكى زانستیدا بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م منداڵانه بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نى 3 ساڵیدا سه‌ردانى تاقیگه‌یان كرد و له‌وێدا ته‌نها قسه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه دهگمهنهكانى ژیانى ڕابردووى خۆیان ده‌كرد، وه‌كو گه‌شته خێزانیه‌كان و پشووه‌كانى خێوه‌تگه و گشهتكردن بۆ باخچه‌ى ئاژه‌ڵان و ڕۆژى یه‌كه‌مى قوتابخانه و جه‌ژنه‌كانى له‌دایكبوونیان.
پاشان هه‌مان ئه‌و منداڵانه بۆ خولى دووه‌م له ته‌مه‌نى نێوان 5 تا 7 ساڵیدا هێنرانه‌وه بۆ تاقیگه‌كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕووداوانه و داوایان لێكرا كه درێژه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌یان به بیربێته‌وه كه پێشتر له بیریان بووه. زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان 5 تا 7 ساڵیدایه ته‌نها ڕێژه‌ى 63-72% ى بیره‌وه‌ریه‌كانیان له یادبوو، و ڕێژه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه منداڵانى نێوان ته‌مه‌نى 8 بۆ 9 سالأ له‌بیریان بوو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیبوو بۆ ڕێژه‌ى 35-36%.
كاتێك لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان دیراسه‌ى جۆرى ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌یان كرد كه منداڵه‌كان نه‌یانتوانى به‌بیریان بێته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه جیاوازیه‌كى تێبینیكراو هه‌یه به گوێره‌ى جیاوازیى ته‌مه‌نیان، به جۆرێك كه بیره‌وه‌رى منداڵانى ته‌مه‌ن بچووكتر كه‌م و كوڕى هه‌یه له گێڕانه‌وه‌ى كات و شوێنى بیره‌وه‌ریه‌كان. لێكۆڵه‌ره‌وان واى بۆ ده‌چن كه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كردارێك كه پێى ده‌ڵێن "گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌گرتوو له له‌بیرچوونه‌وه"، به جۆرێك كه كاركردن و هه‌وڵدان بۆ به‌بیرهاتنه‌وه‌ى هۆكارى زانیاریه‌كانى تر سه‌رده‌كێشێ بۆ له‌بیرچوونه‌وه.
پرۆفیسۆر باوه‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌و ڕاستیه‌ى كه منداڵانى ته‌مه‌ن بچووكتر كه‌متر درێژه‌ى بیره‌وه‌ریه‌كانیان بیرده‌كه‌وێته‌وه به به‌راورد به‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره، ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵگرتن و پارێزگاریكردن به‌و بیره‌وه‌ریانه‌ى سه‌ره‌تاى ته‌مه‌ن دواى تێپهروونى ده‌یه‌ى یه‌كه‌مى ته‌مه‌ن كارێكى ئه‌سته‌م و گرانه. باوه‌ر وتیشى ئێمه پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ى كه منداڵ له ساڵانى 9 تا 10 ى ته‌مه‌نیدا تێیدا ده‌ژى به درێژایی ته‌مه‌نى له بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌چه‌سپێ."
بۆ ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین بۆچى هیچ شتێكى ته‌مه‌نى زووى منداڵیمان به‌بیر ناكه‌وێته‌وه، ده‌بێت یه‌كه‌م جار له‌وه تێبگه‌ین كه چۆن یه‌كه‌م ئه‌زموونى ژیانمان له مێشكماندا چاپ بووه؟
منداڵێ شیره‌خۆره پشت به هه‌ردوو بیره‌وه‌رى ئاماژهپێكهر و نیشانده‌ر ده‌به‌ستێت.
بیره‌وه‌رى ئاماژهپێكهر (الدلالیه) ئه‌و بیرهوهریهیه كه چاره‌سه‌رى ئه‌و بیرۆكانه ده‌كات كه له ئه‌زموونى خودى كه‌سێتیه‌وه وه‌رنه‌گیراون، بۆ نموونه ناوى ڕه‌نگه‌كان، ڕێككه‌وتى ڕوودانى ڕووداوه‌كان. له‌كاتێكدا بیره‌وه‌رى نیشانده‌ر ئه‌و بیرهوهریهیه كه چاره‌سه‌رى ئه‌و بیرۆكانه ده‌كات كه له ئه‌زموونى كه‌سێتیه‌وه وه‌رگیراون (هه‌ڵهێنجراون). بۆ نموونه چى ڕوویدا كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار چوویته قوتابخانه، یان له ڕێككه‌وتى 9/11 تۆ له كوێ بوویت. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كاتدا له‌وانه‌یه بیره‌وه‌رى نیشانده‌ر بگۆڕدرێـت بۆ بیره‌وه‌رى ئاماژه‌ده‌ر به جۆرێك كه بیرت ناكه‌وێته‌وه چى له سه‌گه‌كانه‌وه فێربوویت كاتێك یاریت له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م سه‌گى خۆت ده‌كرد، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت به بیردێته‌وه كه ئه‌و سه‌گێك بوو.
زاناكان پێیان وایه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه ئێمه ناتوانین ڕووداوه‌كانى ته‌مه‌نى منداڵیى خۆمان بیربكه‌وێته‌وه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندى به شێوه‌ى هه‌ڵگرتن و خه‌زن كردنى بیره‌وه‌ریه‌كان و چۆنێتى گه‌یشتن پێیانه‌وه هه‌بێت.