گه‌نجی كوردیش وه‌كو گه‌نجی هه‌موو دونیا خاوه‌نی دونیایێك پرۆژه و خه‌ونن و ته‌نانه‌ت به‌شێكیان هه‌یه پڵان و پرۆگرامیشیان هه‌یه بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌و خه‌ونانه‌یان، ئینجا ج خه‌ونی بچوك بێت یان گه‌رو، كاتی جێبه‌جیكردنه‌كه‌ى نزیك بێت یان دوور، كاتی باسی پرۆژه یان خه‌ون ده‌كه‌ین، باس له پرۆژه‌ی گۆڤارێكی زانستی یان رۆشنبیری، سایتێكی پر له زانیاری ، ده‌ركردنی كتێبێت، كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێك، ئه‌نجامدانی پیشانگا و كۆر سیمینار، ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی پزیشكی، ئه‌ندازیاری، فیزیایی، وه‌رگێرانی كتێب، ده‌كه‌ین. كه رۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رچاومان و گوێمان لێده‌بێت لێره و له‌وێ گه‌نجێك یان گه‌نجانێك پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه كه سودی بۆ به‌شێكی خه‌ڵك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ببێته پرۆژه‌ى جیهان ئه‌گه‌ر پاڵپشتی بكرێت، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له دوای دونیایێك گه‌ران و سوران و سه‌ره‌تا به‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، ده‌زگا حیزبییه‌كان و دواتر كومپانیا و ته‌نانه‌ت كه‌سه‌كانیش و دوای وه‌رگرتنی چه‌نده‌ها سۆز و په‌یمان له هه‌موو زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سه‌یر ده‌كیه‌ن پرۆژه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته و خاوه‌ن یان خاوه‌نه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش به بێ ئۆمیدی ده‌مێننه‌وه و پرۆژه‌كه‌شیان له شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه و دواتر گله‌یی له گه‌نجان ده‌كرێت كه هیج پێشكه‌وتن و داهێنانیان نییه و هه‌ر خه‌رێكی بێ ئیشین.
به‌شێكی زۆری كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ریه‌كێكیان به پێی گه‌وره‌یی كومپانیاكه‌یان خاوه‌ندارییه‌تی پرۆژه‌یه‌كی گه‌نجانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رده‌وام گه‌نجه‌كانیان خه‌ریك بكه‌ن به داهێنان و پێشكه‌وتن و خه‌ونه‌كانیان بۆ ده‌كه‌ن به راستی،و جاری وایه ئه‌و پرۆژانه‌ى كه ئێمه به گرنكی نازانین ئه‌نجامه‌كانی زۆر گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته داهێنانی جیهانی.
لێره‌دا به ناسی ستافی گۆڤاری ئۆزۆنی زانستی داوا له گشت كۆمپانیاكانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌وا به چاوێكی نیشتمان په‌روه‌رانه سه‌یری ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ن كه‌وا پرۆژه‌ى بچوكیان هه‌یه، خاوه‌ندارییه‌تی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تی میلله‌ته‌مان بكه‌ین به خزمه‌ت كردنی گه‌نجه‌كانمان. له كۆتایشدا پێویسته لێره‌دا زۆر سوپاسی كارگه‌ى یاپی كیم بكه‌ین كه‌وا به‌شێكی زۆری چاپكردنی گۆڤاری ئۆزۆنیان خستۆته ئه‌ستۆ و بونه‌ته هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پرۆژه زانستییه و به‌ناوی ستافی گۆڤاره‌وه زۆر سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ى یاپی كیم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پشتگییریه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
سه‌رنوسه‌ر