تەندروستی
لەش ... بە چ رێژەیەک ئاو لەخۆ دەگرێت؟ بە گشتى رۆژانە چەند ئاوى پێویستە؟  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن

ئاو بەشێکى سەرەکى یە لەژیانى مرۆڤدا، مرۆڤ هەر بەئاوەوە دەژى. دووەم فاکتەرە  بۆ ئەوەى مرۆڤ ژیان پێوە بەسەر بەریت باش ئۆکسیجین (O2)، هەر وەک چۆن ئۆتۆمۆبیل پێویستى بەنزین و گازە مرۆڤیش ئاوا پێویستى بەئاوا.
ئەگەر تۆ بزانیت چەند ئاو گرنگە ئەوا لەگەڵ خۆت هەلیدەگریت وەکو پارە بۆ ئەوەى لەبیرى نەکەیت و لەسەر ژیان بمینێیت، لەوانەیە بتوانیت بەبرسێتى بمینێیتەوە بۆ ماوەى (2) رۆژ بەڵام تێنیویەتى تەنها دەتوانى چەند رۆژێک لەسەر ژیان بیت.
لەشى مرۆڤ (55-75%) پێکهاتووە لەئاو، مێشک (95%) ئاوە، خوێن ( 82%) لەئاو پێکهاتووە. 2/3 لەشى مرۆڤ پێکهاتووە لەئاو، ئەو ئاوەى تۆى دەخۆیتەوە دەبێتەوە خوێن لەدواییدا. لێرەدا دەمەوێت هەندێک سوودەکانى ئاوتان بۆ روون کەینەوە:
• بەشێکى سەرەکى لیک (Saliva) دروست دەکات.
• یارمەتى دەدات بۆ هەرس کردن و مژینى خواردن.
• گەرمى لەش رێک دەکات (Body Temperature).
• (O2) و خواردن دەنێرن بۆ خانەکان.
• باشەرۆکانى لەش فڕێ دەدات.
هەروەها ئاو هیچ کالۆریسسکى (No Calories) تیادا نى یە، بۆیە بۆ کەم کردنەوەى کێش باشە.
بەپێچەوانەوە ئاو کەم خواردنەوە و یاخود تێنویەتى (Dihedrals ) دەبێتە هۆى توشبونى چەندین نەخۆشى، ئەگەر تێنیویەتیەک زۆرتر بوو ئەوا دەبێتە هۆى سەرسوران، بەرزبوونەوەى پاڵە پەستۆى خوێن وە هەروەها (Allergy ) (حساسیە) وە چەندین نەخۆشى تر.
رۆژانە چەند ئاومان پێویستە ؟
 رۆژانە (8) بەرداخ (Glass) ئاو بخۆرەوە باشترین تەندروستى لەش دەپارێزێ بەڵام ئەوانەى وەرزش دەکەن پێویستیان بەزۆرتر ئاوخواردنەوە هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاگادار بە (1) کاتژمێردا لە(4) بەرداخ ئاو زیاتر مەخۆرەوە چونکە لەمەزیاتر زەرەرمەندە، هەوڵ بدە ئەم (8) بەرداخ ئاوە دابەش بکە بەسەر (24) کاتژمێردا بۆ ئەوەى بگەیتە بەباشترین لەشى ساغ.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved