تەندروستی
بێهۆشکەرەکان بەکارمەهێنە ... ژیانت بگۆڕە  
نوسەر
ئۆزۆن

گەنجان بەهارو هیواى میللەتانن، لەرێگاى ئەوانەوە رادەى پێشکەوتنى میللەتان دەپیورێ چونکە ئەوان هۆکارى پێشکەوتن و شارستانیەتن، بەڵام گەنج دەڕوخى و بێ ئومێد دەبێ کاتێک لە رێگاى راست لادەدەن بەدواى شتى لاوەکى بێ سوود دەکەون. بەدەخاوە لە کوردستانى ئازیزمان لەم دواییەدا زۆربەى گەنجانى بێ هیواو بێ ئومێد دەژین  دەست لە ئەژنۆ تەنیا گلەیی دەکەن بێ ئەوەى تەنانەت بیریش لەگۆڕان بکەنەوە لەکاتێکدا میللەتانى تر زۆر لە ئێمە پێشکەوتو ترن، بەڵام کارەسات لێرەنیە بەڵکو لەوەدایە کەوا ئێستا دیاردەى ترسناک لەناو گەنجەکانمان بەدیار کەوتووە  کە خوانەخاستە گەر روو لە زیاد بوون بکات دەبێتە هۆى تەواو روخانى کۆمەڵگاکەمان، ئەویش خەراپ بەکار هێنانى دەزگا تەکنەلوجیەکان و گرنگتر لەوە بڵاو بوونەوەى ماددە بێهۆشکەرەکانە، لەوانەیە تەنیا گلەیى لەگەنج نەکرێ لەم لایەنە چونکە ئەوبارەى عێراق بەگشتى تێدابوو لەو ساڵانەى دوایى واى کرد کە ئێمە دووربین لە گۆرانکارییەکان  هەروەک پێش کەوتنە تەکنەلۆجیەکان و بەبێ شارەزایى بەکارى بێنین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ بکەن. (ماددە بێ هۆشکەرەکان) کە لەم دوایەدا بڵاو بۆتەوە  لەکوردستان  و روو لەزیاد بوون دەکات  بە باشم زانى کەوا  لەم بابەتەم تیشکى بخەمەسەر. بەرلەوەى پچمە ناوەرۆکى بابەت واباشە پێناسەیەکى (ماددە بێ هۆش کەرەکان)، هۆکارى بەکارهێنانى، دەرەنجامى بکەم. ماددە بێهۆشکەرەکان: بریتیە لەهەر ماددەیەک  کەببێتە هۆى خوگرى یان بێهۆشکردنى کۆئەندامى دەمار بەوماددانەش کەناسراون بە رێکخەرى بارى دەروونى بەشێوەیەکى نا ئاسایى، چونکە لە مێشکى مرۆڤى ئاسایى  ماددەیەکى رێکخەرى بارى دەروونى  تێدایە کە زۆرترین رێژەى 60%   گەر گەیشتەرادەى 100% ئەوە دەبێتە هۆى خوگرى، ئەو ماددەیەش زۆر جۆرى هەیە لەوانە (ئەفیون، قنابیات، کوکاین، ئەمفیتامینات) و هەر جۆرێک لە ماددەى هێورکەر کە بەبێ چاودێرى وداواکارى پزیشک بەکار بێت. هۆکارەکانى بەکارهێنانى: 
1.    دەست نەکەوتنى پیشە (بێ کارى).
2.    نەبوونى ئامانجى دیارى کراو لەژیان بۆ ئەوەى بۆى هەوڵ بدات.
3.    بوونى باوەرٍى هەڵە کە بەکار هێنانى هۆیەکە بۆ نەهێشتنى خەم.
4.    هەست بەبێزارى کردن بەهۆى کاتى زۆر. 
5.    هاوڕێی خەراپ.
6.    بێ ئاگایى و هەڵسوکەوتى توندى دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان. 
7.    نەبوونى گفتوگۆى خێزانى بۆ زانینى کێشەى منداڵەکانیان.     

لەبارەى ئەو کێشانەى لەئەنجامى بەکارهێنانى ماددە بێهۆشکەرەکان پەیدا دەبن: 
1.    زۆربوونى کارەساتى هاتوچۆ.
2.    تێکچونى بارى خێزان بە هۆى ئەو کێشانەى کەسى بەکارهێنەر پەیداى دەکات.
3.    بەتەنیا مانەوە و دوور بوون لە دەوروبەر.
4.    کەسى بەکارهێنەر توشى جۆرە سەر گێژیەک دەبێ وناتوانێ تەواو قسە بکات.
5.    بروا نەبوون بە کەسى دەورووبەر.
6.    زیانى تەندورستى کە تووشى لەش و هەست دەبێ وەک (ئایدز، هەوکردنى جەرگ، ژەهراوى بوونى درێژ خایەن، خەمۆکى).
7.    زیاد بەکارهێنانى دەبێتە هۆى مردن.
مردن بەهۆى خۆکوشتن.
بۆیە و لەدوای بڵاوبوونەوەى چەند راپۆرت و راپرسییەکى ترسناک دەربارەى ئەم ماددانە و لەگەڵ دەست پێکردنى هەڵمەتێکى جیهانی بۆ بنبڕکردنى بەکارهێنانى ماددە بێهۆشکەرەکان ئێمەش وەک ئۆزۆن بەشداربووین لە بڵاوکردنەوەى چەند بابەتێک و پۆستەرێک، لەکۆتایدا دەست خۆشى لەو گەنجانەش دەکەین کە هەڵسان بە بڵاوکردنەوەى چەندەها پۆستەر لە بازار و شوێنە گشتییەکان لە کوردستانى ئازیزمان.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved