تەندروستی
پێنج خاڵى گرنگ بۆ خۆپاراستن لە زیپکە  
نوسەر
گولستان ئەحمەد ئەرگوشی

لە بەرئەوەى ئۆزۆن زۆر پەرۆشە بەوەى خزمەتى هەر بوارێک بکات کە گرنگە بە لاى گەنج بە گشتى و گەنجى زانکۆ بە تایبەتى، لەبەر ئەوەى دەم و چاو وەرگێرى هەستى ناخە  بۆ بەرامبەرە کەت،  بەگرنگمان زانى باسى دەم و چاو بێت و باس لە شتێک بکەین کە زۆر کەس بەدەستیەوە دەناڵێت ئەویش (زیپکە)ى دەم و چاوە کە لە (5) خاڵدا ئاشناتان دەکەین بە چەند ئامۆژگاریەک  بەو هیوایەى سودمەند بێت: 
1) پاکو خاوێنى دەم و چاو: کە پەیوەندیەکى گرنگى بە (زیپکە) هەیە، پێوستە هەموو بەیانیان و شەوان بشورێت بە یارمەتى سابوونى تایبەتى کە لێرەدا ئامۆژگارى بە کار هێنانى (ACNE SOAP)ى کۆمپانیای (BIOMIR)ی تورکی دەکرێت کە ئێستا لە زۆربەى دەرمانخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بزانى کام سابوون لەگەل پێستت دەگونجى، خەراپ نیە گەر بۆ ئەم مەبەستە پرسیار لە پزیشک بکەیت، لە کاتى شووشتنى دەم و چاوت لە خوارەوەى مل دەست پى بکە تا نیو چەوانت پاشان بە ئاوێکى زۆر بشورێت ئینجا بە خاولیەکى تایبەتى پەمۆیى ووشکى کەرەوە. 
2) کرێمى دەم وچاو بەکار بێنە: تەنانەت دەم و چاوی رووناویش پێوستى بە کرێمى دەم و چاو هەیە بۆ نەرم کردنى بەڵام با کرَیمەکە تایبەت بیت بە دەم وچاوى رووناوى و ئەگەر کرێمى چاوت بەکار هێنا  ئاگادار بە کەوا رووناوى نەبێ چونکە زۆربەى کرێمى چاو رووناوین.
3) پاکو خاوێنى پرچ: پرچ ماددەى رووناوى دەردەدات کە بەهۆى ئارەقەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەم وچاو، لە کاتى بەکارهێنانى کرێمى پرچ یان جل ئاگاداربە نزیکى دەم وچاوت نەکەوى و لە کاتى بەکار هێنانى سپرەى پێویستە دەم وچاوت داپۆشى.   
4) هەلبژاردنى کەرستەى جوانکارى: پێویستە دەست بکەن بە گۆرینى جۆرى کەرستەکانتان لەرووناوى بۆ بێ روونى ئەویش بەگەران بەدواى ئەم  ووشانەى بگەرێ (non comedogenic)، (acne genesis) لە سەر بەرگى کەرستەکان، هەروەها بۆنەکان کارى زۆریان هەیە لەسەر پێست.
5) دووربکەرەوە لە رۆژ: زۆربەى ئەو ماددانەى بەکارى دەهێنرێن بۆ چارەسەرکردن وا لەپێست دەکات کە هەستیارى هەبێ بەرامبەر بە رۆژ بۆیە دەبێ دوربیت لە رۆژ بۆ ئەوەى هێمنى و حەسانەوە بدەیت بە پیستەکەت.
- لەکۆتایىدا لەکاتى بەکار هێنانى مێکاپ بۆ ئەوەى زیپکەکانت دیار نەبن ئەوە زیپکەکە رەنگ بکە بە سەوزێکی کاڵ (دەبى لەگەل رەنگى ئەساس و مێکاپ بگونجى )  ئینجا دەست بکە بەلێدانى مێکاپ کە ئەوە یارمەتیت دەدات بۆ شاردنەوەى زیپکەکان. 
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved