زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
​مۆبایلی دوو شاشەیی  
نوسەر
وەرگێرانی ئۆزۆن


کۆمپانیایەکی چینی بە هاوکاریی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریا، مۆبایلی سامسۆنگ دەبلیو 999ی دروستکردووە کە چینییە و دروستکردنەکەی موڵکی سامسۆنگە.
مۆبایلە نوێیەکە، تایبەتمەندی ئەوەی هەیە کە دوو شاشەی هەیە و هەر یەک لەو شاشانە هەموو شتێکیان تێدایە، لەوانەش تەکنەلۆجیای سوپەر-ئەمۆلید و رووبەری هەریەک لەو شاشانە 3.5 بۆسەیە و پلەی روونی لە هەر یەکێکیاندا 480 بە 800 میگاپێکسڵە و دەبڵ سیمکارتە.
هەروەها کامێرایەکی پشتەوەی هەیە کە ئاستەکەی 5 مێگاپێکسڵە و کیبۆردەکەی بە بەرکەوتن کاردەکات و مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندەروید کار دەکات و ناوی لێنراوە نانی زەنجەبیل و دیوی دەرەوەی مۆبایلەکە تەکنەلۆجیای هیپەرسکینی تێدا بەکارهێنراوە کە دیمەنێکی جوان و نایاب دەبەخشێتە مۆبایلەکە و هاوشێوەی مۆبایلی گالاکسی ئێکس 3 وایە و چەندین تایبەتمەندی‌دیکەی وەک بلوتوسی هەیە.
هەردوو کۆمپانیاکە ئاشکرایان کردووە کە بەنیازن لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا ئەمبەرهەمە نوێیە بخەنە بازاڕەوە، بەڵام تا ئێستا نرخەکەیان دەستنیشان نەکردووە.
سەرچاوە: موحیت
ئا: زانیار نوری

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved