ژینگە
ئامێرێكی نوێ زبڵ دەگۆڕِێت بۆ بەنزین  
نوسەر
(PNA)

 
 داهێنەرانی رووس ئامێرێكی نوێیان دروستكردووە كە توانای گۆڕینی زبڵی بۆ بەنزین هەیە.

ئاژانسی نۆڤۆستی رووسیا رایگه‌یاند: ئەو ئامێرە نوێیە له‌ کاتژمێرێکدا، توانای بەرهەمهێنانی 200 لیتر بەنزینی هەیە و تێچووی بەرهەمهێنانی بەنزینی ئەو ئامێرە زۆر هەرزان دەكەوێت.

ئەو داهێنەرە رووسییە لەوەتەی ئامێرەكەی داهێناوە، بۆ كاری كارگەكەی خۆی سەردانی بەنزینخانەكانی نەكردووە، بەڵام ئەو نموونەیەی بەرهەمی هێناوە هێشتا لە ئۆتۆمبێلدا تاقی نەكردووەتەوە و پێناچێ بەو نزیكانە ئەو ئەزموونە تاقی بكاتەوە.

لە پرۆسەی گۆڕینی زبڵ بۆ بەنزیندا حاویەی بەتاڵ لە كاربۆن بەكاردەهێنرێت، لە نێو ئامێرەكەدا پرۆسەیەك ئەنجام دەدرێ كە بەهۆیەوە گەرمییەكی زۆر بەرهەمدەهێنرێ كە مادەكانی نێو حاویەكە دەكاتە كاربۆن.

دواتر مادە بەرهەمهێنراوەكان تێكەڵ دەكرێن و چەندین دڵۆپە بەنزینی لێبەرهەم دەهێنرێت كە پوختەكەی بریتییە لە كارلێكی نێوان هایدرۆجین و كاربۆن.


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved