تەندروستی
حەبێكی چارەسەری شێرپەنجەی مەمك بۆ پرۆستاتیش بە سوودە  
نوسەر
(PNA)


- توێژینەوەیەك دەریخستووە كە حەبی تامۆكسیڤن كە بەكاردەهێنرێ بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمك هەندێك كاریگەریی لابەلای چارەسەری هۆرمۆنی بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی پرۆستات لادەبات.

توێژەرانی زانكۆی ئەلنگن نۆرنبێرگی ئەڵمانی تەماشای ئەنجامەكانی چوار تاقیكردنەوەی تاقیگەییان كرد كە ئەو حەبەی تێدا بەكارهێنراوە بۆ لابردنی كاریگەرییە لابەلاكانی نەخۆشانی شێرپەنجەی پرۆستات.

توێژەران بۆیان دەركەوت كە تامۆكسیڤین لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە بە بەراورد بە كاریگەرییەكانی لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمك، سەركەوتنێكی زیاتری بەدەستهێنا. هەروەها بۆیان دەركەوت كە حەبەكە رێگر بووە لە گەورەبوونی مەمك و كەمكردنەوەی ئازارەكانی لای پیاوان لە ماوەی 3 و 6 و 9 و 12 مانگی چارەسەردا.

هەروەها بە شێوەیەكی گشتی روون بووەوە كە ئەو حەبە لە لابردنی كاریگەرییە لابەلاكانی چارەسەركردن بە تیشك و رووپێوی ئەرۆماتیز كە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمك بەكاردێت، زیاتر سەركەوتووە.

زاناكان بۆیان دەركەوت كە ژمارەیەكی كەمی ئەو پیاوانەی ئەو حەبەیان وەرگرتووە لە ماوەی ساڵێكی چارەسەردا وازیان لە وەرگرتنی چارەسەرەكە هێناوە.

هەروەها روونیان كردەوە حەبەكە هیچ كاریگەرییەكی لابەلای نەبووە.


Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved