لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه ته‌ماته پارێزگارى له ژماریه‌ك نه‌خۆشی ده‌كات ، له‌وانه‌ش نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى ماده سوودبه‌خشه‌كان ، كه ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه . به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ته‌ماته ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان له‌وانه‌ش ڤیتامین "سی"و "ئەی"و "لیكۆبین" ، وه ئه‌مانه ڕولێكى گرنگ ده‌بینن له كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه . هه‌روه‌ها له ڕێژه‌یه‌كى كه‌مى چه‌ورى و كۆلیسترۆڵ و سودیۆم و 35 یه‌كه‌ى گه‌رمى پێكهاتووه . لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه خواردنى ته‌ماته پارێزگارى له دژی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان و گه‌ده‌و پرۆستات له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌كات . جێی باسه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووترى زانستى ئاشكراى كردبوو ، كه خواردنى ته‌واوى ته‌ماته به توو و توێكله‌وه‌و به ساردى برژاوى ڕۆلێكى باش و گرنگ ده‌بینێت له پاراستنى پیاو له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كه تووی ته‌ماته له ماده‌ى دژه ئۆكسیده‌كان پێكهاتووه ، له‌گه‌ل ماده‌ى "لیكۆبین" . توێژه‌ران له په‌یمانگاى زانستى پیران له زانكۆى "كییتی" ناوه‌راستى ئیتالیا ده‌لێن" خواردنى ته‌ماته‌ى سووركراو له توو و توێكله‌وه كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستى ، چونكه ته‌ماته له ماده‌یه‌كى خۆراكى به‌سوود پێكهاتووه كه به‌رگرى له شێرپه‌نجه ده‌كات . لێكۆلینه‌وه‌كه ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كاته‌وه كه ته‌ماته به‌بێ ئه‌وه‌ى پارچه‌پارچه بیكه‌ن بیخۆن ، وه ئه‌و مشكانه‌ى تووشی شێرپه‌نجه هاتبوون به خواردنى تووی ته‌ماته بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر له ژیاندا مانه‌وه‌و گه‌شه‌ى خانه شێرپه‌نجه‌كانى پرۆستاتیش له‌ناوبران .