سه‌رباری سووده ده‌روونی‌و جه‌سته‌ییۆ ڕوحییه‌كانی ڕۆژوو، ئاده‌میزاد به‌مه‌به‌ستی جێبه‌كردنی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار ڕۆژوو ده‌گرێت، به‌ڵام ڕۆژووگرتن ته‌نها تایبه‌ت نییه به ئاده‌میزاد، چونكه خوای په‌روه‌ردگار ئیلهامی داوه‌ته‌وه گیانداران‌و په‌له‌وه‌رو باڵنده‌و ته‌نات مێرووه‌كانیش كه ڕۆژوو بگرن.
هۆكاره‌كانی به‌ڕۆژوو بوونی گیاندارانیش جۆراوجۆرن، دیارترینیان خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵً بارودۆخی قورسی ژیان وه‌ك گه‌رمای زۆر، سه‌رمای توند، نه‌خۆشی، كاتی زاوزێ،... له‌نموونه‌ی ئه‌و گیاندارانه‌ش، ئه‌مانه‌ن:
1- شێر: به‌مه‌به‌ستی قوتاربوون له‌ترشی يوريك، پاشای دارستان له هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ترشی بۆلیك زیان به جه‌سته‌ی شێر ده‌گه‌یه‌نێت‌و له‌خواردنی گۆشتی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌وه په‌یدا ده‌بێت كه گۆشتخۆرن.
2- ماسی سه‌لمون: به‌مه‌به‌ستی دانانی گه‌را، ئه‌م جۆره ماسییه مه‌ودایه‌كی دوور‌و درێژ له‌نێو زه‌ریادا ده‌برێت، كه ده‌گاته 1400 كیلۆمه‌تر، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رٍیًته‌وه بۆ زێدی ئه‌سڵی خۆی له‌ناو ده‌ریا.
ئه‌م گه‌شته‌ی ماسی سه‌لمون نزیكه‌ی 16 هه‌فته ده‌خایه‌نێت‌و هه‌ر به‌چوونی بۆ ناو ئاوی شیرین یه‌كسه‌ر ئه‌م ماسییه واز له‌خواردن‌و خواردنه‌وه دێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارێزگاری له له‌شولاری خۆی‌و له‌ش سوكی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌سه‌ر ئاوی تاڤگه‌كاندا سه‌ربكه‌وێت‌و بگاته شوێنی مه‌به‌ستی خۆی بۆ دانانی گه‌را.
3- ورچ: هه‌ر كه‌مانگی ده (تشرینی یه‌كه‌م) هات به‌فر خاكی ئه‌مریكای باكوور داده‌پۆشێت‌و ورچی ڕه‌شیش ده‌چێته لانه‌و بێشه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی (3-5) مانگ له حاڵه‌تی ڕۆژووگرتندا ده‌بیت‌و له‌وماوه‌یه‌شدا لێدانی دڵی و‌ر چه‌ڕه‌ش له 40- 50 ترپه له خوله‌كێكدا داده‌به‌زێت..بۆ 8 ترپه له خوله‌كێكدا.
كاتێكیش مێینه‌ی ورچ ده‌زێت‌و بێچووه‌كه‌ی داده‌نیًت، له‌وماوه‌یه‌دا شیریان ده‌داتی به‌ڵام خۆی هیچ ناخوات.
4- سمۆره: پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان بێت، سمۆره‌ی جه‌مسه‌ره‌كان خواردنێكی زۆر ده‌خوات تاكێشی له‌شی زیاد بكات، جونكه به‌هاتنی زستان ده‌چێته ناو لانه‌كه‌ی خۆی له‌ژێر زه‌وی‌و ده‌كه‌وێته حاڵه‌تی متبوونه‌وه‌و هیچ ناخوات تا ته‌واوبوونی زستان.
له‌وماوه‌یه‌د سمۆره به‌ته‌واوی له‌جوڵه ده‌كه‌وێت، ته‌نها چه‌ند هه‌قته جارێك جوڵه‌یه‌كی ساده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مۆخی له‌ناونه‌چێت.
5- په‌پوله: وشكی‌و گه‌رمای تووندی هاوین دوژمنی سه‌ره‌كی‌و یه‌كه‌می ئه‌م جۆره په‌پوله‌یه‌یه، به‌جۆرێك به‌درێژایی وه‌زری هاوین ده‌چنه شوێنی سێبه‌ره‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 4 مانگ خۆیان له خواردن ده‌گرنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكی ترسناك روویداو له‌و متبوون‌و بێده‌نگییه‌ی به‌ئاگای هێنا یه‌كسه‌ر ده‌فڕێت‌و به‌وه‌ش به‌شێكی زۆر به‌نرخی وزه‌و توانای له‌ده‌ست ده‌دات... جاری وایه پێش ئه‌وه‌ی وه‌زری پاییز بێت ده‌مرێت‌و ناگاته ئه‌وه‌ی هێلكه‌كانی دابنێت.
6- تیمساح: تیمساحی نیل له‌وه‌رزی وشك‌و گه‌رمادا له‌خواردن دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و بۆ خۆپاراستن له‌گه‌رمای خۆر چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نێت‌و خۆی تێدا حه‌شار ده‌دا‌و ده‌چێته دۆخێكی متبوون‌و هێوریی ته‌واوه‌وه، دڵی له‌خوله‌كێكدا ته‌نها دوو جار لێده‌داو ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خوێن بڕوات بۆ ئه‌ندامه زیندووه‌كانی.
له‌وماوه‌یه‌دا تیمساح پشت به چه‌وری خه‌زنكراوی ناو لاشه‌ی ده‌به‌ستێت‌و كاتێكیش وه‌رزی باران بارین هات دێته‌ده‌ری‌و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ چه‌وری كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ڕۆژووگرتنی داهاتووی ئاماده بكات.