زانستی گشتی و ته‌كنه‌لوژیا
پێشەوتنی زانست و روخانی بیردۆزی داروین  
نوسەر
محمود اسماعيل

لە دواى ئەوەى لە بەشى یەکەمى بابەتەکەمان باسمان لە بیردۆزەکەى داروین کرد گوایە "هیچ دروستکەرێک نىیە بۆ ژیان و یەکەم خانەى ژیانیش هەر لەخۆوە دروست بووە" و دواتر باسمان لە هەندێک بیردۆز کرد کە بە شێوەیەکى زانستى ئەم بیردۆزە پوچەڵ دەکەنەوە… لەو بەشەشدا بەردەوام دەبین لەو باسە.
     یەکێکی تر لە زاناکانى ماتماتیک و فەلەکناسى ئینگلیزى بە ناوى (فرێد هۆى) دەڵێت:  بیردۆزەکەى داروین لە باسکردنى دروست بوونى یەکەم خانەى ژیان وەک ئەوە وایە کە بڵێن "فرۆکەیەکى (بۆینگ 747) لە خۆوە دروست بووە لە ئەنجامى رەشە بایەک کە لە یە کێک لە کۆگانى کەلوپەلى فرۆکەى داوە…!!".
     چونکە ئەگەر بیرۆکەیەکى زانستى لە ناوەرۆکى خانە و پێکهاتە و چۆنیەتى دروست بوونى بکەین ئەوە زۆر شتى سەرسورهێنەرى تیا بەدیاردەکەوێت بە تایبەتى لە هەبوونى کارگەى تایبەتى بە دروست کردنى پرۆتین و هەبوونى کۆگاى تایبەت بە هەڵگرتن و پاراستنى هێز و ئەو بەرگەى کە پاریزگارى لێ دەکات و هاتنە ژورەوە و چونەدەرەوەى پێداویستییەکانى خانە بە باشى رێک دەخات.
    هەروەها (شوارتز) کە زانایەکى بایلۆجى بوو جەندەها بیردۆزى لە سەر بازنە بزرەکانى ئەو بیردۆزە دانا کە داروین ناویان دەهێنێت لە ئەنجام دا و ئەویش گەیشتە رێگەیەکى داخراو و بیردۆزەکەى بەدرۆ خستەوە.
بۆیە هەرگیز ناتوانین بڵین کە سەرچاوەى ژیان لە خۆوە دروست بووە و دواتر پەرەى سەندووە، بەڵکو دەبێ ئەم خانەیە و گشت خانەکانى تر دروست کەرێکیان هەبێت. و ئەگەر مرۆڤ بیر لەو جیهانە گەورەیە بکات هێز تواناى ئەم دروست کەرەى  دێتە بەر چاو. و هەر گیاندارێک لە ملیۆنەها گیانلەبەرانى جیهان نمونەى ئەو هونەرە جوانەى ئەو دروست کەرەن کە دروست کەرى ئاسمان و زەوى و نێوانیانە.
   شایەنى باسە لەم دواىیانەدا و لە کاتێک قوتابیانى ووڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا خەریکى بەسەر بردنى پشووى هاوین بوون، چەندەها مامۆستا و بەخێوکەرى ئەو قوتابیانە لە زانکۆ و قوتابخانەکانى ووڵاتە  یەکگرتووەکان روویان کردۆتە دادگا و داوایەکیان بەرزکردۆتەوە بۆ نەهێشتنى خوێندنى ئەم بیردۆزە لە ساڵى داهاتووى خوێندندا. ئەوە جگە لەوەى رەخنەى زۆرى لە بیردۆزە گیراوە لە لایەنى هەردوو ئاینى مەسیحی و ئیسلامى و زۆربەیان بە توندى ئەم جۆرە بیردۆزانە رەت دەکەنەوە، و جگە لە زانایانى بایڵوجى ئیستا زانایانى کیمیا و فیزیاش جەندەها رەخنەى بەهێزیان لە دژی ئەم بیردۆزانە هەیە کە لە ژمارە داهاتووەکانى (ئۆزۆن)دا بەوردى باسى رەخنەى نوێى سەردەم و کەم کوڕى ئەم بیردۆزە و بیردۆزەکانى ترى داروین دەکەین.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved