تەندروستی
چاوى ئافرەت لە نێوان کێشەو چارەسەریەکانى ...  
نوسەر
ئا: شاخەوان حەسەن ک. پزیشکى / زانکۆى هەلێرى پزیشکى

ئافرەتان لە ماوەی ژیانیاندا زۆر جار هەست بە هەندێ گۆڕان دەکەن لە هەستی بینینیاندا ، وە لەبەر نزیکی ئافرەت لە مەترسی تووشبون بە نەخۆشیەکانی چاو زیاتر لە پیاوان، بۆیە پێویست دەکات کە ژنان زانیاریان هەبێت لەسەر پاراستنی چاویان،لە کاتێکدا کە ئەگەر هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیش هەست پێ نەکرابێت .
   بەرزبونەوەی پەستانی چاو،شەکرە،لەناوچونی بەشێک لە تۆڕی چاو بەهۆی بەساڵاچونەوە،چوار هۆکاری سەرەکی لەدەستدانی بینینن،وەزیاتر لە ئافرەت بە دیار دەکەون.
لە ڕاستیدا ژنان 3/2 ی زیاتر لە  3.4 ملیۆن کەسی پەککەوتوی هەستی بینینن لە ئەمەریکا کە تەمەنیان لە سەروی 40 ساڵیەوە بێت،وە لەبەر نەبوونی چارەسەری گونجاو ،خۆپاراستن و زوو دەستنیشان کردن و چارەسەرکردنی هۆکارەکان تەنها ڕێگەی پاراستنی چاوە.
ناوەندی PBA (ڕێگەگرتنی کوێری لە ئەمەریکا) .مانگی نیسانیان وا ناو بردووە (مانگی بەئاگابوون لە تەندروستی و سەلامەتی  چاوی ئافرەت) . لە کاتی سکپڕیدا ،پێویستیان بە پشکنینی چاوو دڵنیا بوون لە سەلامەتیان هەیە،بە تایبەت ئەگەر نەخۆشی وەکو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرەیان هەبووبێت.وە بەهۆی گۆڕانە هۆڕمۆنیەکانەوە،ڕەنگە هەست بە گۆڕان لە بینین بکرێت، بەهۆى گۆڕان لە شکانەوەی تیشکەکان لەسەر چاو، ووشک بوونی چاو، هەڵاوسانی پێڵووی چاو، هەستیاری بۆ روِوناکی بە هۆی لاسەرئێشەو 
ژانە سەر، بەڵام هەندێک نیشانەی وەک لێڵ بینی و ڕەشکەو پێشکە ڕەنگە نیشانەی نەخۆشی مەترسیدار بن. یەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی ژنان ، ووشک بونی درێژخایەنی چاوە، کە هەر (یەک لە دوانزە) ئافرەتی دوای پەنجا ساڵی ڕووبەڕووی تووشبوون بەو نەخۆشیە دەبن، کە لەوانەیە بە هۆی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی مێیینە (ئیسترۆجین) بێت، کە دەبێتە هۆی گۆڕان لە چەندێتی و چۆنیەتی فرمێسکەکان. نیشانەکانی بریتین لە : خورانی چاو، برژانەوە،هەستیاری بۆ ڕوناکی و لێڵ بینین. لەبەر ئەو کێشە تەندروستیانەی تووشی چاوی ئافرەت دەبن،ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە ڕێگاکانى خۆ پاراستن:
_خواردنی تەندروست،بۆ نمونە خواردنی 3.5 ئەوەندەی پێویستی ڕۆژانە لە سەوزەو میوە مەترسی توشبون بە نەخۆشی تانەی چاو کەم دەکات.
_وەرگرتنی  کانزا پێویستەکان وە کو zinc   ، دژەئۆکسێنەرەکان کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی تێکچونی زیاتری هەندێ نەخۆشی وەکو:لەناوچونی بەشێک لە تۆڕی چاو (macula) بە هۆی بە ساڵاچونەوە، ڤیتامینەکانی وەکو A،B2،C .
_خۆ دوور خستنەوە لە کاریگەرى راستەوخۆى تیشکى خۆر،لە ڕێگاى بەکارهێنانى کڵاوى لێواردار،چاویلکەى تایبەت بە مژینى تیشکە سەروو بنەوشەییەکانى جۆرى A،B. 
_بەدواداچونى ئەو بارە نەخۆشیانەى کە لە خێزانەکەتدا بوونیان هەیە.بۆ خۆ پاراستن و ڕێگەگرتن لە ڕودانیان.
 

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved