ئه‌و ڕۆژه‌ى خودا گوێدرێژى دروست كرد. پێى گووت: تۆ گوێ درێژ ده‌بێت له به‌یانى تاكـــــــو شه‌و به‌به‌ردوامى ئیش بكه‌ى, بارى گران له‌سه‌ر پشت هه‌لبگرى و ئالیكـــــى بـخۆى و هیچ به‌هایه‌كت نابێت و(50) ساڵ ته‌مه‌نته.
گوێ درێژ گوتى: من ده‌بم به كه‌ر به‌ڵام (50)ساڵ ته‌مه‌نم زۆره. ئه‌گــــه‌ر ده‌كرێت من(20) ساڵ بژیم.
خودا داواكه‌ى به‌جێ هێنا.
خودا سه‌گى دروست كرد پێى گوت: تۆ چاودێرى ماڵى خه‌ڵكى ده‌كه‌یت و باشتــــــرین هاورێى بۆ مرۆڤ و ده‌بێت ئه‌و خـواردنه بخۆى كه له به‌ر ئه‌وان ده‌مێنیته‌وه و ته‌مه‌نى تۆ (30)ساڵ ده‌بێت.
سه‌گ گوتى: گه‌وره‌م (30) ساڵ ته‌مه‌ن زۆره ته‌نیا (15) ساڵ ته‌مه‌نم به‌سه.
خودا داواكــــه‌ى سه‌گى به‌جێ هێنا.
دوایى خودا مه‌یموونى دروست كرد و پیێ گووت: تۆ مه‌یموونى كارت گه‌مه‌كردنه له سه‌ر دار‌و له‌م داره ده‌چێت بۆ ئه‌و دار و خه‌ڵك پێت پێ ده‌كه‌نن .و ته‌مه‌نت (20) ساڵه.
مه‌یموون گــوتى: (20)ساڵ ته‌مه‌ن زۆره(10) ساڵ
بۆ من به‌سه. خودا داواكه‌ى به جێ هێنـــا.
له دواى ئه‌مانه خودا مرۆڤى دروست كرد وپێى گووت: تۆ مرۆڤى و زاناترین بوونه‌وه‌رى لــــــــه هۆش و بیرى خۆت سوود وه‌رده‌گرى و تۆ خاوه‌نى گیانله‌به‌رانى جیهانى و ته‌مه‌نت (20) ســـــاڵ ده‌بێ.
مرۆڤ گوتى: خودایه من ده‌بم به مرۆڤ به‌ڵام (20) ساڵ ته‌مه‌ن كه‌مه. ئه‌و(30 ) ساڵه‌ى گوێ درێژ له‌گه‌ل (15) ساڵى سه‌گ و (10) ساڵه‌ى مه‌یمون كه نه‌یان ویست بیانده به من.
خـــــودا داواكـارى مرۆڤى به‌جێ هێنا.
بۆیه مرۆڤ (20) ساڵ وه‌ك مرۆڤ ده‌ژیت و هاوسه‌رى ده‌بێت وه(30) ســــــاڵ وه‌ك گوێ درێژ ئیش ده‌كات و بارێكى گران له سه‌ر پشتى دابنێن هه‌لێ ده‌گرێت ده‌بێ هه‌رده‌م شتومه‌ك بۆ ماڵ بگوازێته‌وه و (15) ساڵ وه‌ك سه‌گ چاودێرى له ماڵ و مندالى خۆى ده‌كات و هه‌ر خواردنه‌كى پێى بدرێت ده‌یخوات و قسه ناكــــات و (10) ساڵیش وه‌ك مه‌یمون له ماڵى كوڕه‌كه‌ى ده‌چێت بۆ ماڵى كچه‌كه‌ى و هه‌وڵ ده‌دات به جولانه‌وه‌ى خۆى نه‌وه‌كانى بخاته پێكه‌نین .
ئه‌مه‌یه واتــاى ژیانــى مـــــرۆڤ !!!!!!