به‌بێ خوێ ناتوانین تامى خواردن وه‌ربگرین، چونكه هه‌ر له سه‌رده‌مى كۆنه‌وه مرۆڤ وا راهاتوه كه خوێ له‌گه‌ڵ خواردندا به‌كار بهێنێت. هه‌روه‌ها به‌بێ بڕێكى سروشتى خوێ له له‌شماندا ئه‌ندامه‌كانمان به‌باشى كارناكه‌ن و پاڵه‌پستۆى خوێنیش (چغگ الدم) داده‌به‌زێت.
نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نه، به‌ڵكو خوێ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بۆ پاراستنى خۆراك به‌كاردێتز
سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌فرگر و ساردكه‌ره‌وه نه‌بوه‌و دانه‌هێنرابو. بۆیه كه‌شتیوانه‌كان له كاتى گه‌شته درێژه‌كانیاندا له‌نێو ده‌ریا، پارێزگارى خۆراكه‌كانیان ده‌كرد له‌رێگه‌ى خوێوه، بۆیه خوێ یاوه‌رێكى گرنگى مرۆڤ بوه.
به‌تایبه‌تى بۆ پاراستنى گۆشت له ماوه‌ى ئه‌و گه‌شتانه‌ى كه دۆزه‌ره‌وه‌كان (المستكشفون) به‌سه‌ریان بردوه، كه‌وا چه‌ندین شوێنى نوێیان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه دۆزیوه‌ته‌وه و نمونه‌ى ئه‌وانه‌ش كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبۆس كه له ئیسپانیاوه به‌ڕێكه‌وتوه‌و كیشوه‌رى ئه‌مریكاى دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها كابتن كوكیش یه‌كێكه له دۆزه‌ره‌وه‌كانى مێژوى مرۆڤایه‌تى.
ئه‌و خوێیه‌ى كه ئێمه له‌گه‌ڵ خواردن به‌كارى ده‌هێنین له‌روى كیمیاییه‌وه "كلۆریدى سۆدیۆم"ى پێ ده‌گوترێت (Nacl) ئه‌وه‌ش ماناى وایه كه خوێ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌و(compound) پێكهاتوه له كلۆرو سۆدیۆم. سۆدیۆم كانزایه‌كى تونده و كلۆریش گازێكى مه‌یله‌و سه‌وزه، ئه‌و دو مادده‌یه له‌سروشتدا به‌ته‌نها ته‌نها مادده‌ى ترسناكن ... به‌ڵام كه یه‌كده‌گرن ئه‌و خوێیه دروست ده‌بێت كه رۆژانه به‌كارى ده‌هێنین.
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه خوێ له ئاوى ده‌ریا ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه‌وا بڕێك ئاو ده‌ڕژێنرێته سه‌ر روبه‌ریێكى فراوان، دواى ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه به‌هۆى تیشكى خۆره‌وه به‌هه‌ڵم ده‌بێت خوێیه‌كه به‌شێوه‌ى به‌للورى ده‌مێنێته‌وه....
به‌ڵام له‌هه‌ندێ شوێن ده‌توانرێت خوێمان ده‌ست بكه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى ئاماده‌كراو له‌جۆرى به‌ردى خوێین له‌ژێر خاك، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له شارى (تشیشایر)له ئینگلته‌را. ئه‌و ناوچه‌یه وا پێشبینى ده‌كرێت كه له‌سه‌رده‌مێكى زۆر دور پارچه‌یه‌كى ده‌ریا بوه‌و پاشان به‌هۆى كارى جسۆلۆجى بوه‌ته وشكایى.