ژینگە
(Noise Pollution) پیسبوونى ژینگە بە ژاوەژاو  
نوسەر
محسن گەردى - کۆلیژى تەکنیکى هەولێر / بەشى ئەندازەى بیناسازى

لە سەردەمى ئێستادا پیسبوون بە ژاوەژاو دەژمێردرێت بە یەکێک لە شێوەکانى پیسببونى فیزیایى کە کاردەکاتە سەر مرۆڤ و ژینگەکەى. وە هەروەها دەتوانرێت بەوە پێناسە بکرێت کە جۆرێکە لە دەنگەکان مرۆڤ بێزار دەکات  زیانى پێ دەگەیەنێت. ڕێژەى زیان پێ گەیشتن بەندەلەسەر تەمەنى مرۆڤەکان، گەنج بەمۆسیقاى بەرز دڵخۆش دەبێت بەپێچەوانەوە پیر پێ تێکدەچێت. کەواتە جیاوازى کاریگەریەکانى ژاوەژاو بەجیاوازى تەمەن، رەگەز، بارى دەروونى دەگۆڕێت.
بە هۆى پێشکەوتنى ژیان لە کۆمەڵگەکان، دەبینین سەرچاوەکانى ژاوەژاویش زۆر دەبن. بۆ نموونە ژاوەژاوى پیشەسازى، ژاوەژاوى دەوروبەر، ژاوەژاوى ماڵ،..... ئەگەر بێتو سەیرى شارى هەولێر بکەین، دەبینین لەسەردەمى زوودا ژمارەیەکى کەم لە هاوڵاتیان لەم شارە دەژیان، ژمارەى ئوتومبێل کەم بوو، ژمارەى کارگەوکۆمپانیاکان کەم بوو، پێداویستیەکانى هاوڵاتیان لەسەر شێوەى کۆن بوو. کەچى دەبینین بەتێپەڕبوونى کات ژمارەى هاوڵاتیان لە هەولێر نزیکەى سێ ملیۆن کەسە،ژمارەیەکى یەکجار زۆر ئوتومبێلى تێدایە،دروست کردنى کارگەوکۆمپانیاکان لەناو سەنتەرونزیک لە شار، وەهەروەها ژاوەژاوێکى تر کە ئێستا خەریکە سەرهەڵدەدات ئەویش لەدەنگى لێدانى پایل لە کاروبارى بیناسازى دەبیسترێت  لە هەولێر لە کاتى دروست کردنى بناغەى بازاڕى نیشتمان بەکارهات. ژاوەژاوى دروست بوو لە میکسەرى کۆنکریت وئامێرى جەلى کردنى کاشى کەبەبەردەوام هاوڵاتى بێزاردەکەن.
 هەموو ئەم جۆرە ژاوەژاوانە کاریگەرى لەسەربارى تەندروستى مرۆڤ دەبێت، بەتایبەتى کاریگەرى لەسەر بارى دەروونى مرۆڤ دەبێت. هەروەها چاڵاکیەکانى لەش ولاوازى گشتى لەسوڕى خوێن. ئەگەربێتوو توندى دەنگ لە 90 دیسیبڵ زیاتر بوو. گوێیەکانى مرۆڤ تواناى بیستنى لەرەلەرى چواردەورەدراوە بە (2000-20)Hz دەرکەوتنى لەدەستدانى بیستن دەست پێدەکات بەهۆى لەرەلەرە بەرزەکان (4000-3000)Hz. ئەم کاریگەییە تەنها لەسەر تاکە مرۆڤێکیش نابێت بەڵکو ئەگەر بێتوو لە نزیک زانکۆ وقوتابخانەکان بێت،ئەوا کاردەکاتە سەر ئاستى ژیریى قوتابیان. هەروەها ژاوەژاوى دروست بوو لەلێدانى پایل لەکاروبارى بیناسازى کاریگەرى لەسەر بناغەودروست بوونى درز لە کۆڵۆم ودیوارى باڵەخانەکان هەیە.ئەگەر شوێنەکە داخراوبوو ئەوا کاریگەرى ژاوەژاوى لێدانى پایلەکە زیاتر دەبێت وەک ئەوەى لەشوێنێکى کراوە.
بۆیە ئەگەر ئاگادارى تەندروستى خۆمان نەبین، ئەوا دەبێتە هۆى ئەوەى تواناى بیستنمان بە گوێ لەدەست بدەین. ئەگەر هاتوو ژاوەژاوەکە لەنێوان 90-130 دیسیبڵ بوو.

Copyright © 2016 OZONE MAGAZINE - All Rights Reserved