به‌رزى هه‌ریه‌كه له هه‌ردو تاوه‌رى بازرگانى جیهانى 417 مه‌ترو 415 مه‌تره. له مانگى ئابى 1966 ده‌ست كرا به كاركردن بۆ دروستكردنى و له نیسانى 1973 دا ته‌واوكرا. له 11سێپتێمبه‌ر (ئه‌یلول)ى 2001 دا ده‌ستكرا به روخانى و هه‌ر له هه‌مان رۆژدا كارى تێكدانى كۆتایى پێ هات.
1) هه‌ردو سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى له روى دروستكردنیانه‌وه
زه‌وى سفر (ground zero) ئێستا ناوى ئه‌و روبه‌ره‌یه كه به‌ر له 5 ساڵ شوێنى گه‌وره‌ترین دو تاوه‌رى جیهانى بون. لێره‌دا سه‌ره‌تا ئه‌ندازه‌ییانه كورته باسێكى دروست كردنى ئه‌و دو تاوه‌ره به‌رزه ده‌كه‌م.
له روى دروستكردنه‌وه تاوه‌ره‌كانى سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى جیاوازى ته‌واویان هه‌بو له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و تاوه‌ره "هه‌وربڕ"انه‌ى تر كه له‌و چه‌رخه‌دا دروست كراون.
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و باڵه‌خانه هه‌وربڕانه‌ى (ناگحات سحاب) له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كى وا دروست كراون كه له ناوه‌ڕاستى ته‌لاره‌كه پاڵپشتێكى هه‌بێت و ده‌توانین ناوى بنێین (بڕبڕه‌ى باڵه‌خانه‌كه) و به‌شه‌كانى تر‌ى باڵه‌خانه‌كه له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بڕبڕه‌یه‌وه ده‌وه‌ستاو پاڵپشتى ده‌كرا(هه‌روه‌ك له و وێنه‌ى ته‌نیشته‌وه نیشان دراوه).
به‌ڵام هه‌ردو تاوه‌ى سه‌نته‌رى بازرگانى له روى دروستكردنه‌وه هه‌روه‌ك باسمان كرد جیاوازى هه‌بو له‌گه‌ڵ دیزاین و نه‌خشه‌سازى ئه‌و تاوه‌رانه‌ى تر كه له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا دروست كراون. هه‌ردو باڵه‌خانه له ناوه‌ڕاسته‌وه به دینگه(column) پاڵپشتى نه‌كرابون وه‌ك باڵه‌خانه‌كانى تر‌ى سه‌رده‌مى خۆیان. ئه‌مانه به شێوه‌یه‌كى وا درست كرابون كه ئه‌و دیوارانه‌ى هه‌ر نهۆمێكى باڵه‌خانه‌كه‌یان به‌ش كردبو ببنه (load-bearing walls) ئه‌وه‌ش له روى ئه‌ندازه‌ییه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بارستایى نهۆمى سه‌روه‌تر ده‌كه‌وێته سه‌ر دیواره‌كانى نهۆمى ژێر خۆى. له‌و كاته‌شدا دیواره‌كانى نهۆمى ژێره‌وه‌تر پێی ده‌گوترێت (bearing wall). به كورتى: هه‌ر نهۆمێك نهۆمى سه‌ر خۆى هه‌ڵگرتبو. ژماره‌یه‌كیش دینگه (column) ده‌كه‌ونه ناوه‌راستى تاوه‌ره‌كه‌وه كه ئه‌ویانیش ته‌نها ئه‌سه‌نسێر(مصعد)ـه‌كانیان هه‌ڵگرتبو. هه‌روه‌ها دیواره‌كانى روى ده‌ره‌وه بارستایى ستونى (vertical load) هه‌ڵده‌گرن و به‌رگرى له هێزى با ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ى دیزاینى ئه‌و دو تاوه‌ره، هه‌ر لایه‌كى ئه‌و دیوارانه‌ى كه باسیان ده‌كه‌ین كه مه‌به‌ست له دیوارى چوارچێوه‌كه‌یه‌تى، دابه‌ش كرابوه سه‌ر چه‌ند به‌شێك، هه‌ریه‌ك له‌و به‌شانه 21 دینگه‌ى تێدایه كه هه‌ریه‌كه‌یان نزیكه‌ى 3 م له‌یه‌كتر دورن. ئه‌و دینگانه‌ش به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌به‌هۆى پرد(beam)ـى ئاسۆیى به‌وه‌ش پشتێنه‌یه‌كى ئاسنین (پۆڵایین) به‌چوارده‌ورى تاوره‌كه‌دا ده‌خولێته‌وه له هه‌ر نهۆمێكدا. له ناوه‌وه‌شدا ئه‌رزى هه‌ر نهۆمێك به هۆى تڕه‌س (truss)ـه‌وه به دیوارى ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه (هه‌روه‌ك له وێنه‌ى ژماره 2 دا نیشان دراوه).
ئه‌ندازه‌ییانه... هۆى روخانى هه‌ردو تاوه‌ره‌كه
پرۆفیسۆر و شاره‌زایان ده‌ڵێن ، ده‌توانرا سه‌دان كه‌س له قوربانیانى هه‌ردو تاوه‌رى بازرگانى رزگار بكرێن ئه‌گه‌ر بهاتبایه‌و بناغه‌و رێگه‌ى دروستكردنى ئه‌و دو تاوه‌ره جیاواز بوایه و مادده‌ى چاكرتى تیادا به كرا بهاتبایه كه‌چى هه‌ندێكى تر ئه‌و ماوه‌یه به باش وه‌سف ده‌كه‌ن كه هه‌ردو تاوه‌ره‌كه خۆیان راگرت. به‌ڵام هه‌رچى ئه‌ندازیار و شاره‌زایانى ئه‌و بواره‌ن، تاوتوێى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر شێوازى دروستكردنى جیاواز بوایه زۆر خه‌ڵك ده‌یتوانى له نهۆمه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى شوێنى خۆلێدانى فڕۆكه‌كانه‌وه بگه‌نه نهۆمه‌كانى ژێره‌وه‌و به سه‌لامه‌تى ده‌ربچن. له‌كاتێكدا كه ته‌نها 4 كه‌س توانیان له سه‌ره‌وه‌ى به‌ركه‌وتنه‌كه بگه‌نه خواره‌وه.
روخانى ئه‌و دو تاوه‌ره روداوێكه له‌وپه‌ڕى گرنگیدایه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌و كه هه‌ردو باڵه‌خانه به شێوازێكى بیناسازى نوێ و كۆدى بیناسازى نوێ دروست كرابون و ئه‌ندازیاران هه‌مو توانا‌و شاره‌زایى خۆیان تێدا به‌گه‌ڕ خستوه تا ئه‌و تۆمه باڵه‌خانه‌یه هه‌ور ببڕن. هه‌روه‌ك له چه‌نده‌ها وڵات لاساییان كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندان ته‌لار و باڵه‌خانه به هه‌مان نه‌خشه‌ى ئه‌و تۆمه تاوه‌ره داڕێژراونه‌ته‌وه به‌ڵام به قه‌باره‌یه‌كى بچوكتر.
لێره‌دا هه‌روه‌ك شاره‌زاو ئه‌ندازیاران ئاماژه‌یان پێ كردوه، ده‌توانین هۆكاره‌كانى روخانى هه‌ردو تاوه‌ر بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك:
1) ئه‌و چه‌ند نهۆمه‌ى كه فڕۆكه‌كه‌یان به‌ركه‌وتوه دووچارى بڕینێك هاتووه، واته له ناكاوێك ئه‌و چه‌ند نهۆمه بووه‌ته بۆشاییه‌ك له نێوان به‌شى سه‌ره‌وه‌ى به‌ركه‌وتنى فڕۆكه‌كه به تاوه‌ره‌كه و هه‌روه‌ها به‌شى خواره‌وه‌ى به‌ركه‌وتنه‌كه، ئه‌و بۆشاییه واى كردووه كه له ناكاوێك به‌شى سه‌ره‌وه داڕمێته سه‌ر به‌شى خواره‌وه‌و له ناكاوێك ستریسێكى زۆر كه‌وته سه‌ر به‌شى خواره‌وه، ئه‌و بۆشاییه‌ش به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌دا دروست بووه كه دینگه پۆڵایینه‌كان تواونه‌ته‌وه به هۆى ئه‌و پله گه‌رمیه به‌رزه‌وه كه به هۆى سووتانى به‌نزینى فڕۆكه‌كه‌وه دروست بووه.
2) هه‌روه‌ك ئه‌ندازیارى نه‌خشه‌كێشى ئه‌و دوو تاوه‌ره باسى لێوه كردووه، كاتى دیزاینى ئه‌و دوو تاوه‌ره ئه‌وه‌مان به خه‌یاڵدا نه‌هاتبووكه دواى 40 ساڵ فڕۆكه‌یه‌ك به قه‌باره‌ى (boing 767) خۆى به‌و دوو تاوه‌ره‌دا بدات. فڕۆكه‌كان دواى هه‌ڵفڕینیان له فڕۆكه‌خانه به ماویه‌كى كه‌م خۆیان به‌و دوو تاوه‌ره داوه، واته به‌نزینێكى زۆر له كاتى خۆپێدادانه‌كه ته‌قیوته‌وه كه بووه‌ته هۆى هه‌شكردنى ناوه‌راستى تاوره‌كان.
3) ئه‌وه ماوه بڵێین كه ئه‌و تاوه‌ره‌ى دووه‌م فڕۆكه‌ى به‌ركه‌وت زوتر داڕماو تاوه‌رى یه‌كه‌م زیاتر له‌سه‌ر پێ وه‌ستا. ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه .
فڕۆكه‌ى دووه‌م خێراتر بوو له هى یه‌كه‌م به بڕى 160 كم/كاتژمێر . كه واى كرد به‌ركه‌وتنه‌كه توندتر بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆپێدادانى فڕۆكه‌ى دوه‌م نزمتر بوو له هى فڕۆكه‌ى یه‌كه‌م كه واى كرد بارستاییه‌كى زیاتر له سه‌ره‌وه فشار بكات وه‌ك له تاوه‌رى یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ش ماوه بیڵێین كه تاوه‌رێكیان 55 خوله‌ك خۆى گرت و دانه‌ڕما و ئه‌وه‌ى تر 75 خوله‌ك به‌سه‌ر پێ وه‌ستا.